ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ زرێپۆشێكی توركیا هاووڵاتیەكی كورد دەكات بەژێرەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرای دەكات، كە سوپای توركیا هێرش دەكاتە سەر هاووڵاتیانى مەدەنی لە دێرك و دەشڵێت: “زرێپۆشێك هاووڵاتییەك دەشێلێت”.

مستەفا بالی، وتەبێژی هەسەدە لە تویتەری خۆی ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە مالكیە (دێرك) دژی دەوریەیەكی سوپای توركیا، ئەو هێزە بە غازی فرمێسكڕێژ هێرش دەكاتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و بەهۆیەوە 10 كەس بریندار دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، كە زرێپۆشێكی سوپای توركیا بەسەر هاووڵاتیەكی مەدەنیدا دەڕوات و ئەوەش دەردەخات دوژمنكاری توركیا بە گەورەترین شێوە لەژێر چاودێری ڕوسیا بەردەوامە.

مستەفا باڵی ئاشكراشی كردووە، ئەو گەنجەی لە گوندی (تەل جەمال) لەلایەن هێزەكەی توركیا كرا بەژێر زرێپۆشەكەوە ناوی (سەرخەبون)ە.

دەشڵێت: “بەرپرسیارێتی دەخەینە ئەستۆی ڕوسیا، كە پێیان وابوو ناوچەكە زیاتر ئارام دەبێت بەبێ‌ هێزەكانی بەرگری و بە دەوریاتی هاوبەشیان لەگەڵ توركیا، بۆیە ئەوان لەو كوشتنە بەرپرسیارن”.

بەیانی ئەمڕۆ گەشتی هاوبەشی سوپای تورک و روس لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا، کاروانەکە لە گوندی دێرنە ئاخێ، سەر بە ناوچەی گرکێ لەیگێ، سەر بە قامیشلۆ، لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئیدانە و بەردباران کرا و کاروانە سەربازییە هاوبەشەکە هاووڵاتییەکیان بەناوی سەرخۆبون عەلی، شەهیدکرد و چەندین هاووڵاتی دیکەشیان بریندارکرد.

جیهان

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: پڕۆژەكەمان پڕۆژەیەكی نیشتمانییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، لێدوانەكانی جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەبنە هۆكارێك بۆ پەكخستنی هەوڵەكانی گفتوگۆی نیشتمانیی سوریا.

بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕەخنەی لە لێدوانەكانی فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا گرت و بە هۆكارێك بۆ پەكخستنی هەوڵەكانی گفتوگۆی نیشتمانیی سوریا ناوبرد و ڕایگەیاند: “پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پڕۆژەیەكی نیشتمانییە و هەرگیز هەڕەشە لە یەكپارچەیی خاكی سوریا و گەلەكەی ناكات”.

ئەو ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە وەڵامی لێدوانێكی جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا هات كە تێیدا ڕایگەیاندبوو:”حكومەتی سوریا بەتەواوەتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕەتدەكاتەوە و دیمەشق سوورە لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریا”.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، حكومەتی سوریا ڕەزامەندی لەسەر نێوەندگیری ڕوسیا بۆ دەستپێكردن بە گفتوگۆ سیاسییەكان دەربڕیوە تایبەت بە پێكهێنانی لیژنەی باڵا بۆ تاووتوێكردنی یاسای بەڕێوەبردنی خۆجێیی لە سوریا و میكانیزمی بەڕێوەبردنی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەستەی ئاماری هەرێم لەبارەی ڕێژەی بێكاری ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك – ئارام سەردار

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەچەند وێبسایت و پەیجێك بڵاوكراونەتەوە لەبارەی ڕێژەی بێكاری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق سەرچاوەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراقە و تێكەڵاوی بەئامارەكەوە دیار بووە.

لە ڕوونكردنەوەكەیدا دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە چەندین وێبسایت و پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زانیاری ئاماری بڵاو كراوەتەوە و سەرچاوەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بووە، سەبارەت بە ڕێژەی هەژاری لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان و عیراق.

لەڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە، بە گشتی تێكەڵاویەك بە ئامارەكەوە دیار بوو، بۆیە دەستەی ئامار لە خشتەیەكدا ڕێژەی هەژاری بۆ ساڵانی ٢٠١٤و ٢٠١٨ دەخەینەڕوو، لەهەمان كاتدا لە هێڵكارییەكدا كە بۆ ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٨یە و هەموو ئەو گوڕانكارییانە كە بەسەر ڕێژەكەدا هاتوون پیشان دەدات تا ئەم بابەتە خوێندنەوەی هەڵەی بۆ نەكرێت و ڕاستییەكان وەك خۆی دیاری بكرێت.

بەپێی خشتەی دەستەی ئامار لە ساڵی ۲۰۱۸ ڕێژەی هەژاری لە هەرێم ٥.٥٪ بووە، لە عیراق 20%، لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش لە دهۆك زۆرترین ڕێژە هەبووە كە 8.6% بووە، لە هەولێر 6.7% بووە و سلێمانیش كەمترین ڕێژەی بێكاری تێدا تۆماركراوە 4.5% بووە، بەپێچەوانەوە ڕێژەی بێكاری لە ساڵی 2014دا لە دهۆك 12.4% بووە لە هەولێر لە 1.5% بووە، سلێمانیش 1.2% بووە، لەسەر ئاستی هەرێم ڕێژەی بێكاری لە 12.5% بووە، لە عیراقیش لە هەمان ساڵ 22.5% بووە.

لەڕوونكردنەوەكەدا پێناسەی هەژاری كراوە كەبریتییە لە هەژماركردنی هەژاری لە عیراق و هەرێمی كوردستان پشت بەستراوە بە خەرجی خێزان بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكان و خواردنەوە لەگەڵ پێداویستییە ناخۆراكییەكان وەك بەشێك لە پێداویستی سەرەكی و سەرەتایی بۆ بەردەوامبوون لە ژیان بۆ هەر یەك لە ئەندامانی خێزان. هێلی هەژاری لە ساڵی 2007 (77500) دیناری عیراقی بوو و لەساڵی 2012 بە (105500) دیناری عیراقی هەژماركراوە، بەڵام بۆ ساڵی 2018 بەپێی نیشاندەرەكانی ڕێژەی هەڵاوسان و ئابوورییەكان لە هەرێمی كوردستان و عیراق هێڵی هەژاری بە 110880 دیناری عیراقی خەمڵێنرا وەك كەمترین خەرجی تاك لە مانگێگدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستپێدەكەنەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

مەلا یاسین وتەبێژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی تایبەت بەكەناڵی فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

مەلا یاسین وتیشی: كۆبوونەوەی لیژنە لاوەكییەكان و لیژنەكانی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بە باشی دەڕوات و پەیوەندی باش لەنێوان ئەو لیژنانەدا هەیە بە ئاڕاستەی دەستوبردكردن لەچاوخشانەوە بەبڕگە و ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان