ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هەزاران خۆپیشاندەر ڕوو لە گۆڕەپانی تەحریر دەكەن


خەڵك –بەشی هەواڵ

هەزاران خۆپیشاندەر ڕوو لە گۆڕەپانی تەحریر دەكەن لە نێوەڕاستی بەغدا بۆ خۆپیشاندانەكان.

پەیامنێری كەناڵی الرشید دەڵێت “هەزاران خۆپیشاندەر ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریری نێوەندی خۆپیشاندانەكانی بەغدا كردووە”.

ڕاشیگەیاند رێوشوێنێكی ئەمنی توندوتۆڵ گیراوەتەبەر.

هاوكات لە گوتاری ئەمڕۆ هەینیدا نوێنەری عەلی سیستانی داوای لە دەسەڵاتدارانی عیراق كرد چاكسازی بكەن و داواشیكرد توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران نەكرێت و خۆپیشاندانیشی بە مافی هاووڵاتیان زانی.

ریکلام

عێراق

سەرۆككۆمار؛ داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی و كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە گرنگی دابینكردنی بەشە خۆراك بۆ هاووڵاتیان لە ڕێگەی كۆبۆنی خۆراك و هاوكاری خێزانە كەمدەرامەتەكان كرد.

نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2020 لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازی لە محەمەد هاشم عانی، وەزیری بازرگانی و باسم عەبدولزەمان، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كرد لە دیدارەكەدا سەرۆككۆمار جەختی لە پێویستی بەردەوامیدان بە دابینكردنی خۆراك بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان و بەشە خۆراكی مانگانە لەڕێگەی كۆبۆنی خۆراكەوە بۆ هاووڵاتیان كرد.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە پەلە بكرێت لە پێدانی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی، بەجۆرێك ببێتە مایەیی پشتیوانی و پشتگیری بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان، ھاوكات ببێتە مایەی بەهێزكردنی گیانی هاریكاری و پێكەوەیی لە ناو كۆمەڵگەدا.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، لە كۆبونەوەكەدا باس لەگرنگی پتەوكردنی برایەتی و پێكەوەیی و هەماهەنگی لەم دۆخە سەختەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنورداركردنی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەو پێیەی ئاڵەنگارییەكان مەترسیدارە كردەوە، كە هەڕەشە لە سەلامەتی گەلەكەمان و گەلانی جیهان بە گشتی دەكات.

لەلای خۆیەوە وەزیری بازرگانی ڕایگەیاندووە ، بۆ دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی كۆبۆنی خۆراك و بەدواداچوونی ئەو رێوشوێنانەی، كە ئاسانكاری دەكات بۆ هێنانە ناوەوەی كەلو پەل، تەواوی كادر و تواناكانی خۆی خستۆتە گەڕ لە پێناو دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیان لەم دۆخە تایبەتەی كە هاتووەتە ئاراوە.

هاوكات وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پلانی وەزارەتەكەی خستەروو بۆ تۆڕی پارێزگاری كۆمەڵایەتی و پەلەكردن لە پێشكەشكردنی پشتیوانی دارایی بۆ پێداویستی رۆژانە و ئەو كەسانەی كە تۆڕی پارێزگاری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بۆ ئەوەی قەرەبوی مانەوەیان لە ماڵ بۆ بكرێتەوە و پێداویستیەكانی ژیانیان بۆ دابین بكرێت لە كاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: عیراق گواستنەوەی نەوتی لەم مەرزەوە ڕاگرت


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێران ڕایدەگەیەنێت، عیراق پرۆسەی گواستنەوەی نەوت و بەنزین و گازی ئێرانی لە مەرزی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە، بەڵام گواستنەوەی كاڵا و پێداویستییەكانی تر بەردەوامن.

موراد عەلی، قایمقامی قەسری شیرین ڕایگەیاندووە”بۆ نزیكەی هەفتەیەك دەچێت، عیراق گواستنەوەی نەوت و بەنزین و گازی ئێرانی لەڕێی پەروێزخانەوە بۆ نێو وڵاتەكەی ڕاگرتووە، بەبێ‌ ئەوەی هۆكاریی ڕاگرتنەكە ئاشكرابكات”.

بە وتەی موراد عەلی”كاڵا و پێداویستییەكانی تر لەڕێی مەرزەكانەوە بەشێوەیەكی ئاسایی بۆ بارهەڵگرەكانی عیراق دەگوازرێنەوە، لە پەروێزخانەوە ڕۆژانە 800 بۆ 1200 بارهەڵگر و لە مەرزی خەسرەویشەوە 500 بارهەڵگر كاڵا و پێداویستی ئێرانی بۆ عیراق دەگوازرێنەوە”.

پێشتر عیراق بڕیاریدابوو هاتووچۆ لەگەڵ ئێراندا ڕابگرێت بۆ بەرگرتن لە گوازرانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێیوایە ڕۆژەكە نزیكە
وەزیرێكی كورد: ترسەكە لەوەیە ڕۆژێك بێت كەس نەوت نەكڕێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیرێكی كورد لە حكومەتی فیدراڵ، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بە هاتنەپێشەوەی ڕۆژێك كە كەس نەوت نەكڕێت.

پەنگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە حكومەتی فیدراڵ لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسیویەتی”ترسم تەنیا لە دابەزینی نیگەرانبەخشی نەوت نییە، بەڵكو تۆقین لە هاتنەپێشەوەی ڕۆژێكە كە كەس نەوت نەكڕێت”.

لە كۆتایی تویتەكەشیدا نوسویەتی”خودایە بەڵا و نەهامەتی لە وڵاتەكەمان و مرۆڤایەتی بەدووربكە”.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە گورزێكی كاریگەریی لە ئابوری جیهان وەشاند، نرخی نەوت لە جیهاندا بەڕێژەی 60% دابەزی.

حكومەتەكان لە جیهاندا كۆتوپێوەندیان بەسەر سەفەركردندا سەپاندووە و ڕێوشوێنی كرەنتینەكردنیان گرتۆتەبەر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش بۆتە مایەی داڕوخانی گەورەی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی نرخەكەی.

لەگەڵ ئەوەی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ملیۆنێك كەس لە جیهاندا نزیك دەبێتەوە، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە كە لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا بە خراپترین داڕمان دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان