ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران ململانێكە لە عەڕەبستانی سعودی دەباتەوە


خەڵك –بەشی هەواڵ

ئێران سەركەوتوو بووە لە بەڕێوەبردنی ململانێكان لە بەرزكردنەوەی نفوزی ستراتیژی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ بەرەوڕووبوونەوەی عەڕەبستانی سعودیە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی پەیمانگای توێژینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە لەندەن، نەیارەكانی ئێران لە ناوچەكە بە ملیاران دۆلاریان خەرجكردووە بۆ كڕینی چەكی لە ڕۆژئاواییەكان كە زۆرینەی لە بەریتانیا بووە.

سەرباری سەپاندنی گەمارۆ بە سەر ئێراندا، تاران توانیویەتی پێگەی خۆی لە ناوچەكەدا بەهێز بكات بەتێچوویەكی كەمتر لەو تێچووەی نەیارەكانی خەرجیانكردووە.

ئێران كەڵكی گەورەی وەرگرتووە لە نفووزی خۆی لە سووریا و لوبنان و عیراق و یەمەن و شوێنەكانی دیكەش.

ئێران لەسەرەتای شۆڕشی خومێنییەوە هەڵمەتێكی دەستپێكرد كە سەرەتاكەی لە حیزبووڵڵای لوبنانەوە بوو، بۆ هەناردەكردنی شۆڕشی ئێران بۆ وڵاتانی دەوروبەر لە ساڵی 1979دا.

ریکلام

جیهان

ژمارەى توشبوان لە ئەمریکا 140 هەزار کەسى تێپەڕاند


خەڵک- بەشى هەواڵ

بەهۆى دواین ئامار کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئەمریکا توشى کۆرۆنا بوون زیاترە لە 140 هەزار کەس.

زانکۆى جۆنز هۆبکنز تازەترین ئامارى بڵاوکردووەتەوە و ئاشکراى کردووە، کە زیاتر لە 140 هەزار کەس توشى کۆرۆنا بوون و 2467 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زیادبوونى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەمریکا لەکاتێکدایە ڤایرۆسەکە لە چین تاڕادەیەک کۆنترۆڵکرا و ژمارەى ئەوانەى توشى دەبن ڕۆژانە کەمتر دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

میدیای ئیسرائیل: ناتانیاهو كەرەنتین دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیران بۆ ماوەی یەك هەفتە كەرەنتین دەكرێت، ئەویش دوای ئەوەی یەكێك لە ڕاوێژكارەكانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە ریفكا بالوخ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە بنیامین ناتانیاهو و ڕاوێژكارەكان و ژمارەیەك لە وەزیرەكان نزیك بووە، بۆیە بڕیار درا ناتانیاهو بۆ ماوەی یەك هەفتە بخرێتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.

سەرچاوەیەكیش لە نووسینكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی كەرەنتینكردنی ناتانیاهو ڕایگەیاند ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ دەكەن.

تا ئێستا 4,347 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیسرائیل تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش 15یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ئیتالیا توشبوانى کۆرۆنا 97 هەزار کەسى تێپەڕاند


خەڵک- بەشى هەواڵ

بەپێى نوێترین ئامار توشبوانى کۆرۆنا لە ئیتالیا 97 هەزار کەسى تێپەڕاندووە و نزیکەى 11 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى تازەترین ئامارى کۆرۆنا لە ئیتالیا 10 هەزار و 779 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا 97 هەزار و 689 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ئیتالیا لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان زۆرترین توشبوى کۆرۆناى گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیتالیا تائێستا 13 هەزار و 30 لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان