ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەردۆغان سەرلەنوێ هەڕەشەی ڕەوانەكردنی پەنابەران بۆ ئەوروپا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

جارێكی دیكە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هەڕەشەی كردنەوەی دەرگەكانی بەڕووی ڕۆیشتنی پەنابەراندا بۆ ئەوروپا كردەوە لە حاڵی نەگەیاندنی هاوكاری نێودەوڵەتی بە ئەنقەرە بەتایبەت یەكێتی ئەوروپا.

زۆرتر لە 3.6 ملیۆن پەنابەری سووریایی لە توركیان، ئەنقەرە خوازیارە ناوچەی ئارام لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستبكات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە.

لە سەردانەكەی دوێنێیدا بۆ هەنگاریا ئەردۆغان سەرلەنوێ هەڕەشەی لە سەركردە ئەوروپاییەكان كردەوە كە دەرگە دەكاتەوە بەڕووی ڕۆیشتنی پەنابەراندا بۆ ئەوروپا لە حاڵی نەگەیشتنی یارمەتییەكان.

ئەردۆغان بە كاربەدەستانی هەنگاریایی ڕاگەیاندووە، میوانداری ژمارەیەكی زۆری ئاوارەیان كردووە، بەڵام دەرگەكان دەكەنەوە بۆ رۆیشتنیان بەرەو ئەوروپا بەهۆی ئەوەی هاوكارییان پێناگات.

ئەردۆغان داوای هاوكاری لە یەكێتی ئەوروپاكردووە بۆ پشتیوانیكردن لە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا بۆ گواستنەوەی پەنابەرەكان بۆ ئەوێ، بەپێی هەواڵی فڕانس 24.

کوردستان

مەهدی مەحمود: دواكەوتوویی سلێمانی بەهۆی ململانێی حیزبییە

سلێمانی – نزار جەزا
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەنێوان حزبەكاندا ململانێ هەیە، كە ئەمەش لەدارستاندا هەیە، نەك لەناو ئینساندا.

مەهدی مەحمود جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سلێمانی كە پایتەختی ڕۆشنبیرییە و بانگەشەی دیموكراسی زۆر بۆ دەكرێت، دەبوایە لەو ڕەهەندانەوە سلێمانی زۆر پێشكەوتووتر بوایە، بەڵام بەهۆی ئەو ململانێیەی كە لەم شارەدا هەیە زۆر دواكەتووە.

ڕوونیشیكردەوە، كێبڕكێ بۆ خزمەتكردن ئاساییە، بەڵام ململانێ بۆ قاچ شكاندنی یەكتر شتێكی خراپە و ئەمە لەدارستاندا هەیە نەك لە ناو ئینساندا هەبێت، تەنانەت سیاسییەكانیش وشەی ململانێ بەكاردەهێنن، دیارە ئەمە هەر لەناخیاندا هەیە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، هیواخوازین ململانێ بگۆڕدرێت بۆ كێبڕكێ و هەمووانیش لەدوای كێبڕكێ وەك برا و دۆست بن.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربوونی حزب لەهەر وڵاتێكدا چەندێك بەمانای ئازادی دێت، هێندەش بەمانای ململانێ و یەكتر قبوڵنەكردن دێت، چونكە ڕای بەرامبەری قبوڵنەبووە بۆیە حیزبی دیكە دروستبووە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەر عەقڵیەتی پیشەیی زاڵبوایە بەسەر عەقڵیەتی حیزبیدا ئەوا دۆخەكە زۆر باشتر دەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەركردەیەكی یەكگرتوو: ململانێ زیانی لەسلێمانیدا

سلێمانی – نزار جەزا

بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ململانێیەی لەسلێمانی هەیە، زیانی گەورەی بەسلێمانی گەیاندووە، بەڵام لەڕووە ئەرێنییەكەیەوە توانیویەتی عەقڵێكی هۆشیار لەڕووی سیاسی و ئەدەبی و ڕۆشنبیری و نوسینەوە گەشەپێبدات.

عومەر محەمەد، بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ململانێی فكری و سەقافی و سیاسی و تەریقەت لەسلێمانی قوڵاییەكی هەیە و تاكو ئێستاش ڕەنگدانەوەی هەیە، لەهەمانكاتدا ئەم ململانێیە توانیویەتی هەندێك توانا دروستبكات.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ڕاستە ئەم ململانێیە زیانی گەورەی بەسلێمانی گەیاندووە، بەڵام لەڕووە ئەرێنییەكەیەوە توانیویەتی خزمەتێكی دیكە بكات، بەجۆرێك عەقڵێكی هۆشیاری لەڕووی سیاسی و ئەدەبی ڕۆشنبیری و نوسینەوە گەشەپێبدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ئەو هەڵكشان و داكشانەی یەكێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ، یەكێتی حاڵەتێكی ململانێی سیاسی توندی دروستكرد، كە ئێستا پێویستە گەڕانەوەیەكی بونیاتنەران و پێداچوونەوە بكرێت، بۆ خزمەتی زیاتری ئەم شارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كارگەیەكی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردنەوەو دەرنەچونی لەتاقیگەدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەی ئاوی “مەگنالایف”ی لەگوندی میرەدێی سەر بەناحیەی وارماوا داخست.

لیژنەی بەدواداچونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوای پشكنین و دڵنیابونەوە لەنەشیاوی ئاوەكە بۆخواردنەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای شارەزور و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوا دوای ئاگاداركردنەوە لەكەموكوڕیەكانی و پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان كارگەی ئاوی مەگنالایف لەگوندی میرەدێی سەربەناحیەی وارماوا داخست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان