ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای كەلار- سلێمانی بەیەكدا دەدەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای كەلار- سلیمانی نزیك گۆندی چاڵەڕەش ڕوویداوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی هۆندای سەنتافی و هۆندا تایبەت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە سێ كەس بریندار بوون و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەفرەزەكانی هاتووجۆ دەستبەجێ‌ گەیشتنە سەر ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕوودانی بەردەوامە.

کوردستان

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت


خەڵك-ئارام سەردار
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەكالەت لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كە بڕیار بوو دەست بەوەرگرتنی بكرێت ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەكرێت بەوەرگرتنی گەنم لەجوتیاران.

هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەكالەت بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند بەهۆی وەرزی دروێنەیە، بۆیە دروێنەی هیچ ناوچەیەك ڕاناوەستێت، سەرجەم جووتیاران لەهەموو كات و ساتێك دەتوانن دروێنەی گەنمەكانیان بكەن بەبێ ئەوەی هیچ بەربەستێك هەبێت لەبەردەمیان.

سەبارەت بەكاریگەری قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەوەستێتە سەر تەنسیقی نێوان سایلۆی هەولێر و حكومەتی بەغداد، تاوەكو بەغداد ئیجرئاتی یاسایی لەگەڵ سایلۆی هەولێر جێبەجێ نەكات ناتوانین لەئان وساتێكی دیاری كراو پڕۆسەكە وەربگرین، بەڵام بەدڵنیایی لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەكەین بەپڕۆسەی وەرگرتنی گەنم چونكە كێشە وئیجرائاتەكان بەرەو چارەسەری دەچن.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پارێزگای هەولێر ڕەزامەندی دراوە كەوا بڕی ۱۱۰ هەزار تۆن گەنم لەجوتیارانی هەولێر وەربگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ئاماری كاری مانگی ئایاری بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی یەكد مانگدا سەردانی 5ھەزار و 182شوێنیان بەسەر كردۆتەوە و شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، 265 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن، دەشڵێت،”ژمارەی سەرپێچیی شوێنەكان كەمیكردوە”.

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە (2020/6/1) ئاماری مانگی (پێنج)ی كارو چالاكییەكانی خۆیان بڵاوكردەوە، كە لەو مانگەدا سەردانی (5) ھەزار و (182) شوێنیان كردووە و لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان و بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەكانەوە (395) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، كە بەراورد بە مانگی رابردو سەرپێچیەكان كەمی كردوه، هەروەها‌ (265) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە، كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن.

ڕاشیگەیاندووە، 44 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و بەردەوام بوونیان لەسەر سەرپێچی داخراون و 9 شوێنی دیكە ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، هەروەها لە مانگی (پێنج) دا بڕی 130 تۆن مواد و خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە.

بەپێی ئاماری مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەی سەرپێچیی شوێنەكان كەمیكردوە، بەڵام دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراوی لەو مانگەدا بریتییە لە 11 ملیۆن و 825 ھەزار دینار، كە بەپێی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە ھاوبەشەكان ھەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شایان عەسكەری؛ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاستیەكی تەندروستی زانستی جیهانیە و دەبێت لە گەڵی بگونجێین


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاستیەكی تەندروستی زانستی جیهانیە و دەبێت لەگەڵی بگونجێین ، دەشڵێت،”ئەگەر متمانەمان بە حكومەت هەبێ یان نەمانبێ مووچە هەبێ یان نەبێ، خۆپشاندان بكەین یان نەیكەین كۆرۆنا بوونی هەیە”.

شایان عەسكەری ، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە ، تا ئێستا تووشی كۆرۆنا نەبووی بە واتای ئەوە نایەت، كە كۆرۆنا بوونی نیە، بۆیە چەند مانگی ڕابردوو ڕاهێنانێكی بەكۆمەڵ بوو بۆ هەموو هاووڵاتیان ، بۆیە ئێستا هەر هەموومان شارەزای ڕێكارەكانی خودپارێزی لە كۆرۆنا بووین.

ڕاشیگەیاندووە ، ئەم شەپۆلەی كۆرۆنا شەپۆلی دووەم بێت یا درێژكراوەی یەكەم ، ژمارەی تووشبووان و كۆچكردووان زۆر بێت یا كەم، متمانەمان بە حكومەت ھەبێ یان نەمانبێ، مووچە ھەبێ یان نەبێ كۆرۆنا بوونی هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، چ لێرە چ لە ھەموو جیهان نەخۆشی كۆڤید-١٩ تێكەڵی سیاسەت كرابێ یا نەكرابێ كۆرۆنا بوونی هەیە لەگەڵماندایە و ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاستیەكی تەندروستی زانستی جیهانیە و دەبێ لەگەڵی بگونجێین، لەسەر ئاستی تاك وەكو بابەتێكی جیا هەڵس و كەوتی لەگەڵ بكەین.

لە كۆتایی نوسینەكەیەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، داوای ئەوە ناكەین هەر تاكێك بەرپرسیاریەتی تووش نەبوونی ھەموو كۆمەڵگا ھەڵگرێت، بەڵكو ھەر تاكێك بەرپرسیاریەتی تووش نەبوونی تەنها خودی خۆی و منداڵ و كەسە ئازیزە بە تەمەن و نەخۆشەكان ھەڵگرێت، ئەوا ئەو پەری بەرپرسیاریەتیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان