ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا هۆكاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكان لە عیراق ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەخت لە یارمەتیدانی هەسەدە دەكاتەوە و دەشڵێت: “هێزەكانمان لە سوریا ماون”.

مایك پۆمپۆ، وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە خەڵكی عیراق دەیانەوێت وڵاتەكەیان عیراقی بێت نەك ئێرانی، بۆ ئەوەش هاوكاری گەلانی عیراق و لوبنان دەكەین تا لە هەژموونی ئێران ڕزگاریان ببێت.

ڕاشیگەیاند، كە لە هاوكاریەكانمان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبین و دەشمانەوێت ئەوروپییەكان هاوشانی ئەمریكا هاوكاری كورد بكەن.

وتیشی، “سەربازەكانمان لە سوریا ماون و نەكشاونەتەوە، دەشمانەوێت قەیرانی سوریا چارەسەری سیاسی بۆ بدۆزرێتەوە”.

جەختیشی كردەوە، كە لەناوبدرنی داعش ستراتیجی ئەمریكایە و بۆ ئەوەش بڕیاری ستراتیجیمان داوە.

جیهان

تەنها لە ئەمریكا، 107 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 388 هەزار و 317 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 388 هەزار و 317 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و حەفتا و حەوت هەزار و 883 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 859 هەزار و 597 كەس و سەد و شەش هەزار و 927 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی پێكردووە و تەنها دوێنێ زیاتر لە 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، زیاتر لە 3 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3117 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3117 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 64 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 157 هەزار و 562 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و تاكو ئێستاش 123 هەزار و 77 كەس چاك بوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 7942 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی؛ هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر توانای ڤایرۆسی کۆرونادا نەهاتووە


خەڵک – بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لەزاری بەرپرسێکییەوە ڕایگەیاندووە، ئێستاو سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەک یەکەو هێزو توانای بڵاوبونەوەی هیچ گۆڕانکاری لەرووی کەمی و زیاد بوونی توشبوون پێی کەمی نەکردووە.

 

ماریا ڤان کیرخۆف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامە لەناکاوەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتویەتی، ” سەبارەت بە توانای بڵاوبونەوەی و تووشکردنی مرۆڤ، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر توانای ڤایرۆسی کۆرونادا نەهاتووە، هیچ بەڵگەیەکیش نییە ئەو بسەلمێنێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای له‌ چاو سه‌ره‌تای سەرهەڵدانیدا كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

 

ماریا دەڵێت،  لەئێستادا ڕێکاری بەرگرتن و سنوردارکردنی پەتاکە هەیە، دەنا هیچ گۆڕانکاری بەسەر هێزو توانای لەڕووی کەمبوونەوە ناهاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان