ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ لە ڕۆژئاوا هێزەكانی توركیا و ڕوسیا بەردباران كران


خەڵك- بەشی هەواڵ

گەڕانی هێزەكانی توركیا و ڕوسیا لە سەر سنوور، لەلایان هاوڵاتیانی گركێ لەگێ-وە لە ڕۆژئاوای كوردستان بەردباران كرا.

بەپێی ئەو ڤیدیۆەی ئاژانسی (هاوار) بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ بە سەدان هاووڵاتی گەڕانی هاوبەشی هێزەكانی ڕوسیا و توركیایان بەردباران كرد.

وەک لە ڕۆژانی پێشوودا لە کۆبانێ ڕوویدابوو، ئەمڕۆ لە گرکێ لەگێ-ش گەڕانی هاوبەشی سوپای داگیرکەری تورک و ڕوسیا لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەردباران و شەرمەزار کران.

کوردستان

بەوێنە؛ڕۆژانەی نەخۆشێك لە سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە سلێمانی


خەڵك – بەشی هەواڵ

پشپۆرێكی پەرستاری لە سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ژنێك تەمەن 20 ساڵ-مان بۆ هات، كە توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لەكاتی دەرچوونی لە نەخۆشخانە دەستی بەگریان كرد، دەشڵێت،”ڕۆژانە بە كەرەستەكانی جوانكاری خۆی لەسەر شوشەی بەنجەرەكە وێنەی دەكێشا و ناوی كارمەندانی تەندروستی دەنوسی وەك سوپاسگوزاری بۆیان”.

چیمەن جەمال، پسپۆری پەرستاری لە سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خانمێكی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتە سەنتەرەكەمان، خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی دەرمانسازی بوو و خێزاندار بوو لە پرسەی باپیری توشی ڤایرۆسەكە بووە، كە هاتە لای ئێمە بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ چارەسەری پێویستی بۆ كرا.

وتیشی ،” ئەو نەخۆشە زۆر بیری خێزان و هاوسەر و كەسوكارەكەی دەكرد و زۆر جاران دەگریا، بەڵام دڵسۆزی كارمەندانی تەندروستی و بەتەنگەوە هاتنی بەردەوام وای لێكرد، زۆر جار بۆ دەربڕینی خۆشەویستی كارمەندانی تەندروستی لەسەر شووشەی پەنجەرەی ژوورەكەی وێنەی دەكێشا و ناوی كارمەندەكانی دەنوسی وەك سوپاسگوزارییەك، كە پێشكەشیان كردووە، دواتر نەخۆشخانەی بەجێهێشت”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا دۆخی تەواوی نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر جێگیرە بەشێكی كەم لە نەخۆشانی كۆرۆنا لەناو نەخۆشخانە ماون، ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتوو دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ دەكرێت دۆخی تەندروستیان باش بێت نەخۆشخانە جێ بهڵێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو نەخۆشە دانیشتووی سلێمانی بووە، بۆیە هاوسەر و كەسوكارەكەی تووشنەبوون ، لەبەر ئەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە پرسەی باپیری بووە، هیچ بەركەوتنێكی لەگەڵ خێزان و هاوسەركەی نەبووە، لەدوای ئەوەی نیشانەكانی نەخۆشیەكەی لەسەر دەردەكەوێ دەچێتە نەخۆشخانە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئینستیوتی ئابووری؛ ڤایرۆسی كۆڕۆنا پرۆسەی وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانى هەرێم ڕادەوەستێنێت


خەڵك – ئارام سەردار
بەڕێوەبەری ئینستیوتی ئابووری بەژمارە، كۆمپانیا سەرەكییەكانی كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەستیانكردووە بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان، بەكەمكردنەوەی خەرجییەكانیش جاریكی دیكە پرۆسەی وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان ڕادەوەستێت.

بیلال سەعید، بەڕێوەبەری ئینستیوتی ئابووری بەژمارە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكان كۆمپانیاكانی بواری نەوت لەسەرتاسەری جیهان خەرجییەكانی ئەمساڵیان بە رێژەی 24% یان 40 ملیار دۆلار كەمدەكەنەوە، هەروەها لە ڕاپۆرتێكی ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووپێوی ئابووری خەرجییەكانی پێنج كۆمپانیا كەرتی نەوت (ئیكسۆن مۆبیل، تۆتاڵ، BP و شیڤرۆن و شیڵ) بۆ ئەمساڵ تەنیا 90 ملیار دۆلار دەبێت، لە كاتێكدا بەپێی پلانی فەرمی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی 2020 خەرجییەكان 112 ملیار دۆلار بووە.

دەشڵێت،” بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و مەترسیەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسەر سیكتەری نەوت، زۆرینەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت داوایان لە وەبەرهێنەرانی نەوت لەوڵاتەكانیان كردووە، وەبەرهێنانەكانیان كەمبكەنەوە، بەوپێیەی دەبێت ئەو حكومەتانە لەڕێی گرێبەستەكانەوە تێچووەكەی بدەن”.

بەپێی زانیارییەكان هەفتەی ڕابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق داوایان لە هەموو كۆمپانیا نەوتییەكان كردووە، بودجەی پەرەپێدان لە كێڵگە نەوتییەكان كەم بكەنەوە، چونكە داهاتەكانی حكومەت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە زیانی گەورەی بەركەوتووە.

بیلال سەعید ئاماژەی بۆئەوەشكرد، كۆمپانیای گازپرۆم ڕووسی كە 80%ی هەردوو كێڵگەی نەوتی هەڵەبجە و شاكەلی لەسنوری گەرمیان لە ئەستۆیە ئاشكرای كردووە داواكاریەكەی حكومەتی هەریمیان بەدەست گەیشتووە، بەڵام ئەوان داواكارییەكەیان بۆ كەمكردنەوەی خەرجی پڕۆژەی نەوتی لە ناوچەی سەرقەڵا ڕەتكردۆتەوە، چونكە هەموو پڕۆژەكان ڕەزامەندی بنەڕەتی لەسەر وەرگیراوە لەگەڵ وەزیرە پەیوەندارەكان، ئەمەش كەمترە لە ئاستی پێویست.

ڕوونیشی كردەوە، كۆمپانیای دیلۆیت كە كۆمپانیای بەرپرسە لە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتی وردبینی هەناردە و فرۆشتنی نەوتی كوردستان تا ئێستا ڕاپۆرتی ساڵی 2019ی بڵاونەكردووەتەوە بەڵام پێشبینیكرابوو كە ئاستی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2020ـدا ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل تێبپەرێنێت، بەڵام بەهۆی كەمكردنەوەی خەرجییەكان ئەگەری زۆرەوە هەرێم ناتوانێت ئەو ئامانجە بپێكێت، بەهەمان شێوە كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن كە كۆمپانیای سەركارە لە كێڵگەی نەوتی شیخان ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئەستەم بووە بۆ كۆمپانیاكە كارمەندان و ئەندازیارانی خۆی لە كێڵگەكە ئامادە بكات و بەو هۆیەشەوە هەڵكۆڵینی بیری ژمارە 13ی لە كێڵگەی شێخان وەستاندووە، هەروەها پلانی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتمان بۆ رۆژانە 55 هەزار بەرمیل ڕاگرتووە. وامان دانابوو لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەو ئامانجە بگەین، بەڵام ئێستا هەموو هەوڵێك بۆ بەرهەمهێنانی رۆژانەی 43 هەزار تاوەكو 48 هەزار بەرمیلە.

كێڵگەی تاوكێ و پێشخابوور كە لەلایەن دوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆ و گەنەڵ ئینێرجی بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن، كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاشكرای كردووە “كارەكانی دۆزینەوەی نەوت، پەرەپێدان و هەڵكۆڵینی بیری نەوت بەهۆی سنوورداركردنی هاتووچۆ و داخستنی سنوورەكان پاشەكشەی كردووە و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە دوو كێڵگەی تاوكێ و پێشخابوور دابەزیوە بۆ كەمتر لە 115 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە”.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ باس لەوەش دەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت لەكاتی خۆیدا حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت بدات و دوای دەخات و ئەوەش كاریگەریی نەرێنیی لەسەر وەبەرهێنانەكانیان دەبێت، بەهۆی ئەوەی لەكاتی خۆیدا حەقدەستەكانیان وەرنەگرتووە و دواخراوە، لە ڕابردوودا نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەكەنیان و بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبكەنەوە، هەروەها كۆمپانیا گەنەڵ ئینێرجیش كە خاوەنی 25%ی پشكەكاننی كێڵگەی تاوكێیە ڕایگەیاندووە، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ناتوانن بگەنە ئامانجە دیاریكراوەكەیان. بەڵام رۆس پیرۆت، دامەزرێنەری كۆمپانیای HKNی ئەمریكی رایگەیاندووە: “ئێمە وەك HKN بڕی 55 ملیۆن دۆلارمان لای حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوە، ئەو پارەیەش بۆ حەقدەستی مانگی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2019یە و دوایین حەقدەستمان لە مانگی یەكی ئەمساڵ وەرگرتووە”.

بەڕێوەبەری ئینستیوتی ئابووری بەژمارە وتیشی، سەرەڕای ئەو كێشانەی كە ڕووبەڕووی كۆمپانیا نەوتییەكان بووەتەوە، بەشێك لە كۆمپانیاكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەتوانن بەردەوامبن لە بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی ئەوەی كە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كەمە، كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ئەوەی خستۆتەڕوو، كێڵگەكانی گەنەڵ ئینێرجی قازانج بەخشن، تەنانەت بە نرخی نەوتی 30 دۆلاری. ئێمە هێشتا میزانییەكی باشمان هەیە و دەتوانین بەردەوامبین لە بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها كۆمپانیای داناگاز كە تەنیا كۆمپانیای بەرهەمهێنەری گازی سرووشتییە لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، دابەزینی نرخی نەوت كار لە ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە ناكات.

هەرچەند كەمكردنەوەی خەرجییەكان لەنزیك مەودا دەبێتە پاڵپشتیەكی باش بۆ هەرێمی كوردستان و بڕە پارەیەكی زیاتری بۆ دەمینیتەوە.

سەبارەت بەمەترسیەكانی كەمكردنەوەی خەرجییەكان بیلال سەعدی ڕایگەیاند، دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا لە ئێستادا بەهۆی ململانیەكانی نێوان سعودیە و ڕووسیا زۆرینەی وڵاتانی ئەندام لەئۆپیك و دەرەوەی ئۆپیك پلانی زیاتركردنی هەناردەی نەوتیان بۆ بازار هەیە، لەماوەی نێوان ساڵانی 2014 بەدواوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، خەرجییەكانی كۆمپانیا نەوتیەكان ڕووی لەكەمبوونەوە كردبوو، بەڵام لەدووساڵی ڕابردوو بوژانەوەیەك لە وەبەرهێنان لە سیكتەری نەوت دروستبوو، ئەم قۆناغەش بەكەمكردنەوەی خەرجییەكان جاریكی دیكە پرۆسەی وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان ڕادەوەستێت لەهەمان كاتدا مەترسیەكی دیكە كە لەسەر ئاستی جیهان لە كۆمپانیا نەوتیەكان بووەتە گرفت بێكاربوونی ژمارەیەكی زۆر كارمەندە لە كۆمپانیاكانی نەوتیەكان و ئەمەش سەرەتای گرفتێكی گەورەترە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم لەبارەی هاوكاريكردن و لێخۆشبوون لە كرێنشینان بڕیاردەدات


خەڵک – ئارام سەردار
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت،بۆ بارودۆخی کاسبکاران ئەوانەی کارەکانیان وەستاوە و کرێی شوێنەکانیان بۆ نادرێت لە خانوو تاوەکو بازاڕ لەسەرجەم سێکتەرەکان، حکومەت چەند بڕیاێکی داوە ئەوەش بۆ کاتی ئێستا شتێکی باشە.
عەباس محمد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی گوزەرانی کرێنشینان و کاسبکاران بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، دیارە پاش هەوڵی زۆرێک لەدامو دەزگاکان و ئاڕاستەکردنی پێشنیار بۆ حکومەت لەنێویاندا ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ، کە کارێک بکات بۆ بارودۆخی کاسبکاران ئەوانەی کارەکانیان وەستاوە و کرێی شوێنەکانیان بۆ نادرێت لە خانوو تاوەکو بازاڕ لەسەرجەم سێکتەرەکان، لەئەنجامدا هەوڵەکان گەیشتن بەئەنجام.
دەشڵێت، شەوی ڕابردوو سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، ڕەزامەندی سەرەتايی دراوە لەسەر چەند خاڵێک کە لەهەفتەی داهاتوو بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەدرێت، لەوانەش حکومەتی هەرێم خۆش دەبێت لەکرێی ئەو موڵکانەی کە خۆی خاوەنیەتی وەک موڵکەکانی شارەوانی و ئەوقاف و سەرجەم موڵکەکانی تری، هەروەها حکومەت خۆش دەبێت لە هەر ڕسوماتێک بارگرانی دروست کردبێت لەسەر شانی کاسبکاران و دوکانداران .
سەبارەت بە کرێی کەرتی تایبەت عەباس محمد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەوانەی موڵکەکان هی خەڵکن، بڕیارە بەپێ یاسا کاری بۆ بکرێ و ڕێک بخرێ بە داشکان کردن بە ڕێژەیەک هاوسەنگی نێوان خاوەن موڵک وکرێچی تیایدا هاوسەنگ بێ، لەبەرامبەردا حکومەت ئاسانکاری بۆخاوەن موڵکەکان دەکات لە باجی دەرامەت و عەقار ، هەروەها حکومەتی هەرێم وەرگرتنەوەی قيستەکانی پێشنیەکان و قەرزەکانی سێکتەرە جیاوازەکان وەرناگرێتەوە و دوایاندەخات تا کاتێکی نادیار.
ڕوونیشی کردەوە، وردەکاری زیاتر لەهەفتەی داهاتوو دەردەکەوێت وە ئەو ڕێکارانەش لەکاتی جێبەجێکردن بەردەوامی دەبێت تا باردوخەکە ئاسایی دەبێتەوە، هەموو ئەوانەشی لەسەرەوە باسکراون لەهەر شوێنێک یاسا ڕێگری بکات پەرلەمان تەداخول دەکات بۆ دەرکردنی یاسای نوێ و پاڵپشتی بڕیارەکە، پێشموایە کرێ ی کارەبا و ئاو دەخرێتە پڕۆژەکەوە.
سەبارەت بەکرێی موەلیدەکانیش وتی، بۆ کرێی مۆلیدەی گەڕەکەکان دیار نیيە لەناو پڕۆژەکە دەبێت یان نا، بەڵام لە پێشتردا لە پارێزگای هەولێر داوایان لێکراوە هاوکاری باروودۆخەکەبن ، بۆیە هەندێ خاوەن مۆلیدە هەڵوێستیان نواندووە و لە پارەی مانگی 3 خۆش بوون.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان