ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سیستانی پەیامێكی لەسەر خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق پەیامێكی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی هەموو كەسێكە و هاوكات پاراستنی گیاتی خۆپیشاندەرانیش دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان.

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق لە پەیامێكدا، كە لە وتاری هەینی ئەمڕۆ لە حسێنیەی نەجەف لەلایەن نوێنەرەكەیەوە خوێنرایەوە ئاماژەی بەوەكردووە، كە پێویستە ڕێڕەوی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان بپارێزرێن، كە ئەوەش بەهایەكی گەورەی هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی هەموو تاكێكە، هەموو كەسێك مافی دەربڕینی بۆچوونی خۆی هەیە جا بەشداری خۆپیشاندان بكات یان نەیكات و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە بەزۆر بۆچوون بە خەڵكی دیكە دەرببڕێت و نابێت بەشداری كردن و نەكردن ببێتە كێشە لەنێوان هاووڵاتیان و تۆمەت بۆ یەكتری دروست بكەن.

سیستانی ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان، بەجۆرێك دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی توندوتیژی.

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق داواشی لە حكومەت كردووە، “بە زووترین كات وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەران بداتەوە” و هۆشداریشی داوە لە دەستوەردانی لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی، كە دەسانەوێت دەستوەردان بكەن و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەكە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی خۆیان بەكاربهێنن.

عێراق

ئێران دەروازەیەكی سنووریی وڵاتەكەی بە ڕووی هاووڵاتیانی عیراق داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری تێرمیناڵی دەروازەی سنووریی چەزابەی نێوان ئێران و عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەروازەكە بەڕووی هاووڵاتیانی عیراقیدا داخراوە.

ئەحمەد سەهبانی بەڕێوەبەری تێرمینالی دەروازەی سنووریی چەزابە بە میدیای فەڕمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان و ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی عیراقە، دەروازەكە تا كاتێكی نادیار بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیانی عیراقیدا دادەخرێت.

ئەحمەد سەهبانی ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا ئاستی ئاڵوگۆڕی كاڵا لە دەروازەی سنووريی چەزابەوە دابەزیوە.
بەڕێوبەری تێرمینالی دەروازەی سنووریی چەزابە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوو هەفتە بەر لە ئێستاوە هاتوچۆی زیارەتكارانی ئێرانیش بۆ مەزارە ئایینیەكانی عیراق ڕاگیراوە.

جێی ئاماژەیە، دەروازەی سنووريی چەزابە دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی خوزستانی ئێران و بەسڕەی عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە سنووری دیالە داعش پەلاماری سوپای عیراقیدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 15/12/2019 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە شارۆچكەیەكی سەربە پارێزگای دیالە پەلاماری سوپای عیراقیانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، تیرۆریستانی داعش لە شارۆچكەی میقدادیەی سەر بەپارێزگای دیالە پەلاماری سوپای عیراقیانداوە و دوو سەربازیان برینداركردووە، لەبەرامبەریشدا هێزە عیراقییەكان بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە.

جێی ئاماژەیە، ماوەیەكە جموجوڵی تیرۆریستانی داعش لەسنووری پارێزگای دیالە زیادیكردووە و تیرۆریستان پەلاماری سوپای عیراق دەدەن و هێزە عیراقییەكانیانیش ڕووبەڕوویان دەبنەەو زیانیان پێدەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەلوجە.. گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورە دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە باكووری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورە دۆزرایەوە.

حكومەتی عیراق دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورەی لە باكووری شاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند كە قوربانییەكانی سەر بە یەك هۆزن و ژمارەیان 643 گەنج بوون و لەساڵی 2016 دا بێ سەروشوێن كراون.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەری ڕومادی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئێسك و پروسك و جلوبەرگی قوربانییەكان دەردەكەوێت كۆمەڵكوژییەكی گەورە لەو شوێنەدا كراوە، تائێستاش نازانرێت ئەو تاوانی كۆمەڵكوژییە لەلایەن چ لایەنێكەوە ئەنجام دراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان