ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نووسەرێكی تورك: كوژرانی بەغدادی توركیای خستۆتە گێژاوەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نووسەرێكی تورك لە ڕۆژنامەسەكی سەر بە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان نووسیویەتی، “بە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی، توركیا كەوتۆتە گێژاوێكی گەورەوە”.

فەهیم تاشتاكین، شارەزای پەیوەندییە دبلۆماسییەكان لە نووسینێكدا لە ڕۆژنامەی (زەمان)ی توركی ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا كەوتۆتە تەنگانە و گێژاوێكی گەورەوە دوای پڕۆسەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و دەشڵێت: “توركیا هیچ زانیاری لەسەر پڕۆسەی كوشتنی بەغدادی نەبووە، چونكە ئەمریكا هەستی بەوە كردبوو، كە توركیا هەوڵی شكستپێهێنانی دەدات”.

ڕاشیگەیاندووە، هەماهەنگی ئەنقەرە و واشنتن تەنها لەوەدا ەكورت بۆتەوە، كە هێزە ئەمریكاییەكان بواری ئاسمانی توركیا بەكاربهێنن.

ئەو نووسەرە توركە نووسیویەتی، “هێزەكانی ئەمریكا فەزڵی بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگرییان داوە بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە زۆرینەیان كوردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگری عیراقی، ئەمەش لەپێناو ئەوەی هیچ بوارێك نەبێت بۆ هەڵاتنی بەغدادی”.

دەشڵێت: “ئەمریكا ترسی هەبووە لە بەشداری پێكردنی توركیا لە زانیارییەكان، ئەوەش بۆ ئەوەی ئەو زانیاریانە دزە نەكەن بۆ داعش”.

لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی داعش لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانیان لە ناوچەیەكی پارێزگای ئیدلب لە نزیك توركیا كوژراوە و بۆ ئەوەش سوپاسی سوریا و عیراق و توركیا و ڕوسیای كرد، كە هەماهەنگ بوون لەگەڵیاندا، بەڵام وتی، “بەشداری پڕۆسەكەیان نەكردووە”.

ترەمپ سوپاسی كوردەكانی سوریای كرد لەسەر هاوكاری كردنیان لە پڕۆسەكە و لای خۆشیەوە مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی هەسەدە وتی، “هەواڵگریمان هەبووە لای بەغدادی و تەنانەت جلەكانی ژێرەوەی ناردووە و داومانە بە ئەمریكاییەكان و دەركەوتووە ئەوە بەغدادیە و دوای هێرشەكەش هەواڵگریەكە بە سەلامەتی لەگەڵ هێزە ئەمریكییەكان گەڕاوەتەوە لامان”.

جیهان

ڕوسیا: دژی هەر ئۆپراسیۆنێكی ترین بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ڕوسیا نیگەرانی و سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر بەڵێنی توركیا لەدەستپێكردنەوەی ئۆپراسیۆنێكی تری سەربازیی لە ڕۆژئاوای كوردستان، هۆشداریشی دایە توركیا، كە هەنگاوێكی لەوشێوەیە زیان بە هەوڵەكانی سەقامگیركردنی ناوچەكە دەگەیەنێت و دۆخەكە ئەوەندەی تر تێكدەدات.

دوای ئەوەی دوێنێ‌ 18/11/2019 مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەگەر ناوچەكە لە یەپەگە و شەڕڤانان و هێزەكانی سوریای دیموكرات پاكنەكرێتەوە، ئەوا توركیا ئۆپراسیۆنێكی تر لە ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێدەكاتەوە.ڕاشیگەیاندبوو: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕوسیا پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوون، هەر بەپێی ئەو ڕێككەوتنانەش بووە كە مانگی ڕابردوو توركیا هێرشەكانی بۆ سەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگرتووە، چاوش ئۆغلۆ داواشی لە ڕوسیا و ئەمریكا كردبوو كە ڕێوشوێنی پێویست و زیاتر لەدژی هەسەدە بگرنەبەر.

لەوبارەیەوە ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ 19/11/2019 ڕایگەیاند: لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا مایەی سەرسوڕمانە، مۆسكۆ بەتەواوی پابەند بووە بە ڕێككەوتنی نێوان ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی هەوڵی زۆری داوە تا ناوچەكە ئارامی و سەقامگیری باش بەخۆیەوە ببینێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕاشیگەیاند: بانگەشەی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی دەبێتە مایەی تێكچوون و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف ئەوەشیخستەڕوو: لە یاداشتی تێگەیشتنی نێوان ڕوسیا و توركیادا كە سەرۆكی هەر دوو وڵات واژۆیان كردووە، نەخشەڕیگای چارەسەری سەرجەم كێشەكان كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لیبیا گورزێكی كوشندەی لە توركیا وەشاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای نیشتمانی لیبیا لەناوبردن و تەقاندنەوەی 19 زرێپۆشی سوپای توركیای لە كۆگایەكی شاری میسڕاتە ڕاگەیاند.

لیوا ئەحمەد مەساری وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند:” فڕۆكە جەنگییەكانیان 19 زرێپۆشیان لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی توركیای لە شاری میسڕاتە تەقاندووەتەوە”.

وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕوونیشیكردەوە:”پێشتر توركیا ئەو زرێپۆشانەی لەڕێگەی كەشتییەك بەناوی كۆساڤاك لەڕێگەی بەندەری حەدیدەوە هێناوەتە میسڕاتەوە و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری چاودێری كراون و دواتر كراونەتە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تاران.. پاسداران كوژرانی سێ‌ ئەندامی هێزەكانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە تاران بەهۆی پێكدادانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانەوە سێ‌ ئەندامیان كوژراون.

لە ڕاگەیەنراوێكدا پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، لە نێو خۆپیشاندەرانەوە چەند كەسێك تەقەیان لە هێزە ئەمنییەكان كردووە و سێ‌ ئەندامیان كوژراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەكراوە، ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە، سەر بەو گروپانەن كە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووشدا كاری توندوتیژیان لە ناو ئێراندا كردووە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان