ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕۆحا.. تەقینەوەیەك نزیكەی 15 قوربانی لێكەوتەوە


خەڵك –بەشی هەواڵ

لە شاری رۆحای باكوری كوردستان تەقینەوەیەك لە نزیك بارەگایەكی پۆلیس ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەنزیك بارەگایەكی پۆلیس لە شاری ڕۆحا ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەو تەقینەوەیەدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 10ی دیكەش بریندار بوون.

ریکلام

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تۆزێكی سووك و پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) نهێنی مانەوەی ڕابەری بزووتنەوە لە پۆستەكەی ئاشكرا دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كار بۆ ئەوە دەكرێت، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.

بڕیار بوو ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆببێتەوە و بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بۆ بەستن یاخود دواخستنی كۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو، بەڵام پێش بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارەكان، سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕابەر تەنها بۆ دوو خول بۆی هەیە خۆی كاندید بكاتەوە، بەو پێیەش بۆ كۆنگرەی 12 عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری ئێستای بزووتنەوە ناتوانێت خۆی بۆ پۆستەكە كاندید بكاتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی باڵا لەنێو بزووتنەوەی ئیسلامی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕابەری بزووتنەوە جەختی لەوە كردووەتەوە كە خۆی كاندید ناكاتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، بەشێكی زۆر لە ئەندامانی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەیانەوێت ئەو خاڵە لە پەیڕەوی ناوخۆ هەموار بكەنەوە كە ڕابەری گشتی بۆی هەبێت خۆی كاندید بكاتەوە.
بە بڕوای سەرچاوەكەی (خەڵك)، لەناو بزووتنەوە كۆدەنگی لەسەر ئەوە هەیە كە لە ئەمڕۆدا پێویستە ڕابەری ئێستای بزووتنەوە درێژە بە بەرپرسیارێتیەكەی بدات و خۆی كاندید بكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریكرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

 

نرخی ئەمپێڕێك كارەبای مۆلیدە بۆ هەر كاتژمێرێك بۆ مانگی ڕابردوو بە(32) دینار و نیو دیاریكرا، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەم مانگە بیست سەعات كارەبا دابین دەكرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە (2020.6.2) لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دوو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كەبە تێكڕایی مۆەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (120) بۆ (135) سەعات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ مانگی شەش ئاشكرایدەكات، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان