ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

زۆربەی شەقامە سەرەكیەكانی بەسرە داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی مەترسی دەستپێكردن و فراوانبوونی خۆپیشاندانەكانەوە، كە شەوی ڕابردوو كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزە ئەمنییەكان زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانیان لە بەسرە داخستووە.

كەناڵی (سۆمەریە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، كە هێزێكی زۆری ئەمنی لە بەیانی ئەمڕۆوە لە پارێزگاكە بڵاوەی پێ‌ كراوە و لە ئێستاشدا لەسەر شەقامەكان هێزێكی زۆری ئەمنی دەبینرێت.

سەرچاوەكە وتویەتی، “هێزە ئەمنییەكان زۆربەی ڕێگا سەرەكییەكانیان گرتووە و داخستووە، بەتایبەتی ئەو شەقامانەی دەچنەوە سەنتەری شاری بەسرە”.

شەوی ڕابردوو ڕێژەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە بەسرە ڕژانەوە سەر شەقامەكان و لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا كۆبوونەوە و بەهۆی گرژبوونی خۆپیشاندانەكانیشەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.

جیهان

داڤۆس.. سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئوردن كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی (داڤۆس) بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 22/1/2020 لەگەڵ عومەر ڕەزاز سەرۆك وەزیرانی ئوردن كۆبووەوە و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەكان گفتوگۆیان كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە عیراق خوازیاری بونیادنانی پەیوەندییەكی باشە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، هاوكات جەختیشیكردەوە لەگرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و دووركەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری و یەكلاییكردنەوەی بەژەوەندییەكان.

هەر لەدیدارەكەدا، باس لە دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان و پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئوردن و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی كرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خەزعەلی: ڕۆژی هەینی شۆڕش بەرپادەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری لە عیراق دەكات لە دژی ئەمریكا و بە (شۆڕش) ناوی دەبات.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە گەلی عیراق دەكات:”ڕۆژی هەینی داهاتوو خۆپیشاندان بكەن و شۆڕش بەرپابكەن لە دژی داگیركاریی ئەمریكا”.

خەزعەلی ئاماژەبەوەشدەدات:”هەمووان لە ئامادەباشیدابن بۆ خۆپیشاندان لە ڕۆژی هەینیدا بۆ گەیاندنی پەیامێك بە هەموو جیهان و پەیامەكەتان بۆ هەموو جیهان ئەوە دەبێت كە به ‌هیچ شێوەیەك سەرشۆڕی و ملكەچی و دوژمنكاریی قبووڵ ناكەن”.

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دەشڵێت:”پەیامەكەمان بۆ جیهان بریتی دەبێت لەوەی كە گەلێكی قارەمان هەن كە شكستیان بەداگیركاریی ئەمریكایی هێناوە”.

لەبارەی ئەوەی ئەمریكا ڕەتیكردەوە هێزەكانی لە عیراق بكێشێتەوە، قەیس خەزعەلی ڕایگەیاند:”ئەمریكا بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی شكاند، بەمەش عیراق بووە وڵاتێكی داگیركراو. با ئەمریكا باش بزانێت پیاوانی شۆڕش لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەمریكا بۆ ڕەتكردنەوەی بڕیاری سیاسی و جەماوەری و نەكشانەوەیان لە خاكی عیراقدا”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

جارێكی دیكە كۆبوونەوەی پەڕلەمان شكستی هێنا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمە بۆ دووەمجارە، كە كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاساییەوە شكست دەهێنێت و دەگۆڕێت بۆ كۆبوونەوەی كراوە و گفتوگۆ.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاساییەوە كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.

وتیشی، “سەرۆكی پەڕلەمان بڕیاری دا كۆبوونەوە ئاساییەكە بكاتە كۆبوونەوەی كراوە و گفتوگۆ و هەفتەی داهاتووی دیاری كرد بۆ كۆبوونەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرەتای ئەم هەفتەیەش كۆبوونەوەیەكی دیكەی پەڕلەمان ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیساب تەواو نەبوو، كۆبوونەوەی ئاسایی نەكرا و گۆڕا بۆ گفتوگۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان