ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژێك كرایە پشوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموكراتی ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژێك بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەكاتە پشووی فەرمی.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی جێبەجێ‌ كردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، كە لەلایەن هاوسەرۆكایەنی ئەنجوومەنەكەوە واژۆ كراوە، بڕیار دراوە ڕۆژی شەممە 9ی تشرینی دووەم بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەرمبەر (د.خ) بكرێتە پشوووی فەرمی.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، “پشووەكە ئەو فەرمانگە خزمەتگوزاریانەی سروشتی كارەكەیان بەردەوامیە ناگرێتەوە”.

کوردستان

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە دوو ژن و منداڵێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێزگای كرماشان، دوو ژن و منداڵێك لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە كوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە گەڕەكی (سەید حشمەت)ی شاری ئیسلام ئاوا، ئەندامانی بنەماڵەیەك لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەوە بە ناوی (بەهمەن عوقابی) كوڕی عزەتوڵڵا كوژراون.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لەئاكامی ئەو دەستڕێژەدا بكوژ سێ كەسی بە ناوەكانی (شكۆفە عەبدولحەمیدی)، (مەهسا خۆش ئیخلاق) بووكی شكۆفە و منداڵەكەی مەهسا بە ناوی (محەمەد حەسەن پەرنا) كوژراون.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بكوژەكە دوای كوشتنی ئەو سێ كەسە هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستبەسەر نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ كاسبكارێكی كورد بە تەقەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان ژمارەیەك كۆڵبەر و كاسبكاری كوردیان لە بەرزاییەكانی هەڵگورد داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاكامدا كاسبكارێكی كورد كوژراوە.

تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە بنكەی بەنگین خانی سەر بە پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئێوارەی ڕۆژی 14-11-2019 پۆلێك كۆڵبەر و كاسبكاری كوردیان لە بەرزاییەكانی هەڵگورد داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاكامدا كاسبكارێكی كورد كوژراوە.

ڕاشیگەیاندووە، كاسبكارەكە ناوی )كامەران بیانەك( تەمەنی ٢٦ ساڵە، سەڵتە و خەڵكی ئاوایی كۆنە خانێی پیرانشار بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا شەش كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پاسەوانی سەر كۆماری ئیسلامی بریندار بوون و یەكێكی دیكەش كوژراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕووداوێكی هاتووچۆ چوار برینداری لێدەكەوێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان لەنزیك شارەدێی باوەنور بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل چوار كەس برینداربوون، دەشڵێت: “یەكێك لە بریندارەكان منداڵە و ئەوانی دیكە ژنن”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندكرۆزەر و مازدایەكی تایبەت، چوار كەس برینداربوون یەكێكیان منداڵە و ئەواكانی دیكە ژنن، كە سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری مازداكە بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزەر بە ئاڕاستەی دەربەندیخان ڕۆشتووە و ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بەپێچەوانەوە لەنزیك چێشتخانەی باوەنور پێكیانداداوە.

ئاشكراشی كردووە، دوای گەیاندنی بریندارەكان بەنەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەباوەنور لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆی باونورەوە دەستی پێكردوە.

وێنەی ‏محمد فائق‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان