ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كرێكارێك گیانی لەدەستدا


خەڵك –بەشی هەواڵ

كرێكارێكی خەڵكی مێهران لە كاتی كار كردن و بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە كرێكارێك لە گوندی سرنی سەر بە شاری مێهران گیانی لە دەست داوە.

ئەو كرێكارە تەمەن ٣٥ ساڵە لەكاتی كار كردن و بە هۆی بەربوونەوەی ئامێری گواستنەوەی خشت گیانی لەدەستداوە.

ریکلام

کوردستان

پارێزگاری هەولێر زنجیرە سەردانێك بۆ لای حزبە سیاسییەكان ئەنجام دەدات


خەڵک-ئارام سەردار
فرسەت سۆفی بە مەبەستی هەماهەنگی نێوان ئیدارەی پارێزگاكە و لایەنە سیاسییەكان، سەردانی بارەگای حزبەكان دەكات لە هەولێر.
ئەمڕۆ چوار شەممە فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، دەستی کرد بە سەردانی بارەگا حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە یەکەم سەردانیشی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر سەردانی مەڵبەندی ۳ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی کرد و ئێستا لەکۆبونەوەدان.

بڕیارە دوای کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆ سەردانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان و لە کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆش سەردانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستان بکات.

چاوەڕوان دەکرێت هەر پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیش بکات، ئامانجیش لەسەردانەکە هەماهەنگی نێوان ئیدارەی پارێزگاکە و سەرجەم لایەنەکانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە و زانیاری دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە هەولێر، دوو كەس برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر- کەسنەزان ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆبێلی پیكاب ناڤارا و فۆرد مۆستانگێکی ڕوویدا.

سەبارەت بە هۆكاری ڕووداوەكەش ڕایگەیاند لە پێچی بەرامبەر بەنزینخانەی مەهتاب پیکابەكە پێچی کردووەتەوە و هاتووەتە ناو شەقامی سەرەکی بێ ئەوەی ڕەچاوی مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی بكات لەوکاتەشدا فۆردەكە کە بەخێراییەکی زۆر هاتووە، خۆی پێداکێشاوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون كە برینی شۆفێری فۆردەكە سەختە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕوونیشیكردەوە كە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە كەمتەرخەمیی شۆفێری ناڤاراكە هۆكاری ڕووداوەكە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“كاتی ئەوە هاتووە گۆڕان شێوازی كاری خۆی بگۆڕێت و تەماشاكەر نەبێت”


خەڵك-بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان نابێت تەماشاكەر بێت.

كاردۆ محەمەد پەڕلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەركی پەڕلەمانتاران و فراكسیۆنەكان و سەرۆكی پەڕلەمان نیە، باسی شێوازو پێوەری قەرزمان بۆ بكەن، ئەركی ئەوان بانگكردنی سەرۆكی حكومەت و فەرمانگەی تایبەت بە مەلەفی قەرز و وەزارەتی داراییە، بۆ ڕوونكردنەوەدان و پشتڕاستكردنەوەی قەرزەكان و جۆری قەرزەكان، وە كێ كردوویەتی، بۆچی كراوە؟.

وتیشی”لەهەمووان گرنگتر پابەندیەتی بە جێبەجێكردنی شێوازی دانەوەی قەرزەكە بە گشتی و فەرمانبەران بەتایبەتی، كە مافێكی یاسای و ژیانی خۆیانە”.

ڕوونیشیكردەوە، پەڕلەمان، لە جیاتی داواكردنی دانیشتنی نائاسایی لێپێچینەوە و بەدواداچوون، وەكو توێژەر و شیكاری زاراوە و جیاوازی قەرز و ئیلتیزامات لە ڕاگەیاندنەكان بكات!

ئاشكراشیكرد، دەزگایەكی چاودێری بەو شێوازە كاربكات، چاوەرێی چیان لێبكەین؟ كاتی ئەوە هاتووە گۆڕان شێوازی كاری خۆی بگۆڕێت و تەماشاكەر نەبێت.

پێش جەژنی ڕەمەزان مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لە وتارێكدا یاشكرایكرد، كە حكومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزدارە، ئەم لێدوانەی ناوبراو لەلایەن زۆرێك لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەتكرایەوە و پێیان وایە حكومەت نەك قەرزار نییە بەڵكو پاشەكەوتیشی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان