ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بوومەلەرزە شارەزووری هەژاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك لەمەوبەر بوومەلەرزەیەك ناوچەی شارەزووری هەژاند.

ڕزگار غەفور ڕەحیم قائیمقامی شارەزوور لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، كاتژمێر 10:55ی خولەكی ئەمشەو بوومەلەرزەیەك ناوچەی شارەزووری هەژاند.

قائیمقامی شارەزوور ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا زیانەكانی بوومەلەرزەكە نەزانراون.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیس، چوار كەسی بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری چەمچەماڵ ٣ ڕاوچی دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەكەیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش دەرچوون بۆ سەر ڕووباری (باسەرە) لە ئەنجامدا ٤ هاووڵاتیان دەستگیر كرد كە بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی پۆلیس توانیان دەست بگرن بەسەر ( ٤٠٠ )گرام ژەهری ماسی، ( ٦ ) تۆڕی ڕاوی ماسی، (٢) چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ژێرسە، (١) ماتۆڕسكیل.

ڕوونیشیكردەوە، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو لە ئەنجامی دەرچوونیان بۆ سنوری گوندی (مەسۆیی بەرگەچ) توانیان هاووڵاتییەك بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن و دەستیانگرت بەسەر كڵاشینكۆفێك و  ماتۆڕسكیلێك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان