ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پنتاگۆن: هەسەدە هاوبەشی ئێمەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پنتاگۆن” جەختدەكاتەوە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هاوبەشی ئەمریكان و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنیان.

جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “داعش تائێستا بەتەواوی كۆتایی نەهاتووە و ئامانجی سەرەكیمان لە سوریا كۆتایی هێنانە بەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە و ڕێگریكردنە لە سەرهەڵدانەوەیان”.

هۆفمان وتیشی: “هێزەكانی ئەمریكا لە دەوروبەری كۆبانێ بەردەوامن لە كشانەوە، بەڵام دۆخەكە بڕیار دەدات لەسەر مانەوە یاخود كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانمان”.

وتەبێژی پنتاگۆن ڕوونیشیكردەوە، سەربازانی ئەمریكا سەرپشككراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێزێك ببێتە هەڕەشە بۆسەر كێڵگە نەوتییەكانی ڕۆژهەڵاتی سوریا.

جۆناسان هۆفمان باسی لەوەشكرد، واشنتۆن بەردەوامە لە كاركردن لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە پڕچەككردن و پاڵپشتیكردنیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا، ئەو هێزە هاوبەشی ئەمریكایە.

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان