ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٩ نهێنی بۆ جوانی پێستت کە کچە بەغیلەکان لێت دەشارنەوە

خێزان

زەیتە سروشتیەکان لە زۆر بواردا بۆ جوانکاری بەکار دەهێندرێن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاریە بۆ سود وەرگرنت لە زەیتە سروشتیەکان بۆ جوانکاری و گرنگیپێدان بە پێستت:

 

-زەیت بۆ جوانکاری

-گرنگە کە ڕۆژانە یەکێک لە زەیتە سروشتیەکان بدەیت لە دەستەکانت، چونکە بەوە پاریزگاری لە نەرم و نیانیەکەی دەکەیت، زەیتی زەیتوون و ئەڤۆگادۆ و زەیتی هیندی باشترین زەیتەکانە بۆ دەستەکانت.

 

-زەیتی كونجی بۆددانێكی تەندروست

-زەیتی كونجی دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی ترشی و ڤیتامینات كە بە بەكارهێنانی بۆ ماوەی هەفتەیەك ددانت سپی دەكاتەوە و پوك و زمان پاكەكاتەوە و لەهەوكردن دەی پارێزێت .

 

-زەیتی گوڵی سەردە   hibiscus

-بۆ گەشەی قژ كە مادەی ڤیتامین تێدایە كە مادەی كۆلاجین لە قژدا زیاد دەكات و تاڵەكانی بەهێز دەكات و گەشەیان زیاد دەكات . بەوەش دەبیتە خاوەنی قژێكی پرو سەرنج ڕاكێش.

 

-زەیتی گەرچەك

-بۆ درێژبونەوەی برژانگ و برۆ، كە ترشی لینولیكی تێدایە كە تاڵە وردەكانی برژانگ پر دەكات و لە وشك بونەوە دەی پارێزێت و شێداری دەكات و گەشەی زیاد دەكات.

 

 

-زەیتی تۆوی كەتان

-بە چارەسەرێكی ئەفسوناوی ناسراوە بۆ زۆرێك لە كێشەكانی جەستە كە دەوڵەمەندە بە ترشۆڵەكان و ڤیتامینەكان و پۆتاسیۆم و كە چەوری لەش دەتوێنێتەوەو لەش لە ژەهرەكان پاك دەكاتەوە بەتەواوی لە دوای 7 ڕۆژ بەكارهێنان، بۆیە زۆر گرنگە گە بیكەیتە سیستمی خواردنتەوە.

 

-زەیتی گەڵای چا

-بۆ كێشەكانی پێست و زیبكە، لەدوای یەك هەفتە بەكارهێنان ڕووخسار بەتەواوی لە زیبكەو چەوری پاك دەكاتەوە.

 

-زەیتی زەیتون

-ئەگەر باس لە سودەكانی زەیتی زەیتون بكەین بێ‌ كۆتایە ,بەڵام باشترین چارەسەرە بۆ قڵیشانی پێست و وشك بونەوەی دەتوانیت شەوان قاچتی پێچەور بكەیت و پاشان گۆرەویەك لەپێ‌ بكە بۆ بەیانی دەبینیت قاچت ساف و شێداربوە.

 

 

-زەیتی بایەم

-ڕۆژانە بۆ دەست و نینۆك بەكار بهێنە بۆ گەشەی نینۆك و بەهێزكردنی و پاكردنەوەی لە فتریات.

ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێکی کشان کە جێگای شێلانت بۆ دەگرێتەوە و دەتوانیت بۆخۆت ئەنجامی بدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی کشانە کە جێگای شێلانت بۆ دەگرێتەوە و دەتوانیت بۆخۆت ئەنجامی بدەیت:

 

-بە پەستانی دەستت ملت بەلای چەپدا بکشێنە و ٣٠ چرکە بەو جۆرە ڕایبگرە، پاشان بەلای ڕاستدا

-دابنیشە و ئەمجارە بە پەستانی هەردوو دەستت بلت بۆ خوارەوە بکشێنە و ٣٠ چرکە ڕایبگرە.

-دواتر قۆڵەکانت بە پێچەوانەی یەکەوە بکە بەناو یەکدا بە جۆرێک کە هەست بە کشانی شان و پشتت بکەیت. ٣٠ چرکە ڕایبگرە

-بچۆرە نێوان دەرگایەک و هەردوو قۆڵت بە گۆشەی ٩٠ ڕابگرە و قاچت هەنگاوێک بهێنەرە پێشەوە، پاشان پاڵبنێ بە دەرگاکەوە بە جۆرێک هەست بە کشانی شانت بکەیت، ٣٠ چرکە ڕایبگرە

-قۆڵێکت ببە پشتەوە و بە قۆڵەکەی دیکەت تا دەتوانیت پاڵی پێوە بنێ بۆ خوارەوە و تا دەتوانیت، پاشان ٣٠ بۆ ٣٠ چرکە ڕایبگرە و بچۆرە سەر لایەکەی دیکە.

-بەدەمدا ڕابکشێ و قاچ و دەستت بەیەکەوە بەرز بکەرەوە، ٢ چرکە بوەستە و بچۆرەوە دۆخی ئاسایی. ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نەخۆشیەکی دەگمەن و سەیر کە هەندێکیان لە کوردستانیش بوونی هەیە

خێزان

هەندێک نەخۆشی هەیە کە زۆر دەگمەنە و پەیوەستە بە دۆخی تایبەتی مێشک یان تایبەتمەندیەکی جەستەوە کە لە جیهاندا ژمارەی توشبوانی کەمە، بەڵام نەخۆشیەکە بونی هەیە و کەسانێک توشی دەبن و هەندێکجار لە کۆمەڵگەدا وەک سوپەرمان دەبیندرێن.

– زیرەکی نائاسایی (هێبیرسیمسیا-Hyperthymesia):


ئەم  کەسانە هیچیان بیرناچێتەوە کە لەژیاندا دەیبینن هەموو شتەکانیان بە وردەکاریەکانیەوە لە بیرە، بەهۆی ئەوەشەوە ژیانێکی ناڕێک و پڕ سترێسیان هەیە و تا ئێستا لە جیهاندا ٦٠ کەس بە تووشبووی ئەم نەخۆشیە تۆمارکراون.

 

-نەمانی هەستی ئازار (Congeital analgesia) :


-توشبوانی ئەم جۆرە نەخۆشییە هیچ هەستێک بە ئازار ناکەن، ئیدی گەر ئازاری هەر چیەک بێت، لە گوندێکی وڵاتی سوید ٤٠ توشبووی ئەم نەخۆشیە تۆمار کراوە.

 

-بەهرەمەندی هەمەجۆر  (Savant syndrome):


-ئەم جۆرە کەسانە لە شتێکدا یان چەند بوارێکدا بەتایبەت لە وێنەکێشان و بیرکاری و دیزاین و چەند بوارێکی دیکە زۆر زیرەک و لێهاتوون، بەڵام بەگشتی خاوەنی مێشکێکی تەندروست نین (لە کوردستان چەند حاڵەتێکی لەم جۆرە هەبووە)

 

-نەمانی هەستی سەرما :


-ئەمەش جۆرە نە خۆشیەکی دیکەیە کە هەندێک کەس توشی دەبن و هیچ کاردانەوەیان بۆ سەهۆڵ و سەرما نییە و دەتوانن بۆ ماوەی زۆر لە سەهۆڵاودا بمێننەوە.

 

-چاونەترسی (Urbach Wiethe disease):


-چاونەترسی هەرچەندە تایبەتمەندیەکە لە زۆر کەسدا هەیە، بەڵام لە دۆخی ناسرروشتیدا دەبێتە نەخۆشی کە کەسەکە لە هیچ شتێک ناترسێت و سڵ ناکاتەوە بە جۆرێک کە مەترسی بۆسەر ژیانی خۆی درووستدەکات، ٣٠٠ کەس بە توشبووی ئەم نەخۆشیە تۆمار کراو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەکی تەندرووستی لەسەر جەستە کە لە منداڵیەوە بە هەڵە پێمان وتراوە

خێزان

هەندێک زانیاری تەندروستی هەیە کە لە منداڵیەوە فێریان دەبین و دەیکەینە بنەما بۆ زانینی تەندروستی جەستەمان، لە کاتێکدا زانیاریەکە لە بنەڕەتدا هەڵەیە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دووگیان بوون لە ٩ مانگ زیاتر نییە

ئەمە ڕاست نییە و هەندێکجار دووگیان بوون دەچێتە ٩ مانگ و نیو، ئەمەش لە ڕووی تەندروستیەوە ئاساییە

 

-ئەوەی حەبی ڤیتامین بخوات تەندروستترە

زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی حەبی ڤیتامین بێسوودەیە و بگرە هەندێکجار زیانی هەیە بەتایبەت گەر زیادەڕەوی تێدا بکرێت.

 

-خانەی مێشک دروستنابێتەوە

ئەمەش هەڵەیە، ئەم پرۆسەیە پێێ دەوترێت neurogenesis و خانەکە  دروستببێتەوە.

 

-خواردنی شەوان نابێتە هۆی قەڵەویی

هەمان کاریگەری خواردنی هەیە لە کاتەکانی دیکە، جگە لەوەی بەهۆی نەجوڵانەوە لە پاش خواردنەکە ئەگەری زیادبونی کێشت زیاترە.

 

-دانیشتنی قاچ لەسەر قاچ ئاساییە

ئەم جۆرە دانیشتنە تەندروست نییە، بەتایبەت گەر ماوەی زۆربێت و سوڕی خوێن لە جەستە نا هاوسەنگ دەکات

 

-ڕاکردن ئازاری ئەژنۆ نادات

ڕاکردن دەبێتە هۆی ئازاردانی ئەژنۆ، بۆیە پێویستە پێڵاوی گونجاو لەپێ بکەیت و ناوە ناوە پشوو بدەیت بە قاچەکانت.

 

-نینۆک بەناوچوونی قاچ چارەسەری نییە

ئەم کێشە تەندروستیە چارەسەری هەیە، دەکرێت دەرمانی antifungal بەکار بهێنیت، یاخود چارەسەری سروشتی بۆ بکەیت، یاخود ٢٠ خولەک قاچت بخەرە ئاو و سرکەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان