ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

پۆتین نەیتوانی بەسەر خزمەكانمان سەركەوێ

لە مۆندیالی ئەمڕۆ دوو یاری كرا یاریەكان لەچاو یاریەكانی دوێنێ راستی بەهێز نەبوون .

ئیستعماری بریتانی بەئاسانی قژ زەردە كانی سویدیان رەوانە كردەوە .

یاری دووەمیش لە نێوان روسیا و كرواتیا بوو روسەكان دەیان ویست بەخشكەیی وەكو یاری ئیسپانیا سەربكەون بۆ قۆناغی چوارگۆشە .نەخشەكەیان برد تاكو گەیشتنە پێنج په نەڵتی ,بەلام لەوێ پێوەبوون ,خزمەكانی كورد ئەسپە رەشەكانی كروات سەركەوتن .

سەرۆكە خاتوونە جوانەكەی كرواتیا خاتوو (كۆلیندا گرابار كیتارۆفیچ)لە هەموو یاریەكان لە پشت تیپەكەیانەوە بووە تەنها ئەم جارە لەتەك سەرۆك وەزیرانی روسیا دانیشتبوو ئەگەرنا هەموو جار بەجلی تیپەكەیانەوە لەناو خەلكە دلسۆزەكەی وڵاتەكەی خۆی بوو .

جیاوازی خزمەكانمان ئەوەیە باوەڕیان بەخۆیانە و سەرۆكەكەیان لە خزمەتیانە .واتە میللەت و سەرۆك لە خزمەت یەكدانەو باوەڕیان بەیەكە .پێچەوانەی ئێمە سەرۆكەكان بەس دەبەن و دەخۆن ئەوەی لەبیریان نەبێ میللەتە.

ئێستا جامەكە ئەگەر بۆ فەرەنسا یان ئینگلتەرا بێت ئەوە دەبنە خاوەن دوو جام .بەلام ئەگەر بۆ بەلجیكا یان كرواتیا بێت ئەوان دەبنە خاوەن جام .بەس ئەگەر بۆ كرواتیا بێت گرنگە چونكە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆیەكەم جار دەبنە خاوەن جامی جیهانی ,ئێستا حەز دەكەم بۆ خزمەكانمان بێت.ئەگەر پۆتین لە جەنگ سەردەكەوێ بەلام لە وەرزش نەیتوانی لە خزمەكانمان بباتەوە .

وتار

بەرشەلۆنە لە غیابی “مێسی”دا قورسترین تاقیکردنەوەی تێپەڕاند

بڕیار ته‌ها

لە پشووی نێوان تایمەکان ئاماژەم بە چوار خاڵ کرد، بەڵام لە تایمی دووەمدا لۆپیتیگی راهێنەری ریاڵ مەدرید بە گۆڕینی داڕشتەکەی لە 443 وە بۆ 352ـی هێرشبەری توانی تەواوی لاوازییەکانی خۆی لە هێڵی بەرگری و ناوەند چارەسەر بکات و بە پێچەوانەوە پاڵەپەستۆ بخاتە سەر بەرشەلۆنە هەر چوار خاڵەکەی لە تایمی یەکەم نووسیم پێچەوانەی بکاتەوە، ئەویش بە هێنانە دەرەوەی ڤاران و بردنەوە ناوەوەی لۆکاس ڤازکوێز، دواتر بردنەوە پێشەوەی مارسێلۆ و ڤازکوێز بۆ نیوە یاریگای بەرشەلۆنە لۆپیتیگی توانی بە ئاسانی هێرشەکانی بگەیەنێتە ناوچەی سزای بەرشە و تا وای لێهات جیاوازییەکە بۆ گۆڵێک کەم بکاتەوە.

بەڵام هۆکار چی بوو ریاڵ گۆڵی یەکسانی تۆمار نەکردەوە؟

لە ڕیاڵ مەدرید هێرشبەرێکی بە ئەزموون و لێهاتوو و قەناس بوونی نەبوو، کە بتوانێت لەو ماوە کەمەی تایمی دووەمدا گۆڵی یەکسان بوو تۆمار بکاتەوە سوود لە شپرزەبوونی بەرگریکارانی بەرشەلۆنە وەربگرێت، لە بەرانبەریشدا یاریزانەکانی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەزموونی زۆریان لەگەڵ ئەو دۆخەی تێکەوتبوون توانیان بە ژیارانە مامەڵە بکەن، بەتایبەتی هێڵی ناوەندی ئەم یانە کەتەلۆنییە بە سەرکردایەتی بۆسکێتس توانیان هەر زوو ببەن فریاد رەسی یانەکەیان، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نابێت ئەوەمان لە یاد بچێت کە یاریگای کامپ نۆ هەمیشە قورسترین یاریگایە بۆ یانەی بەرانبەر.

هۆکاری سەرەکی بردنەوەی بەرشەلۆنە چی بوو؟
بەرشەلۆنە سوودی لە ئەنجام و ئاستی تایمی یەکەم وەرگرت، بە درێژایی تایمی یەکەم بەرشەلۆنە توانی باڵادەستی خۆی بەسەر ریاڵ مەدریددا بسەلمێنیت و کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکات، ئەمەش بووە هۆی دروست بوونی متمانەیەکی زۆر بۆ یاریزانەکانی بەرشەلۆنە، راستەوخۆش کاریگەری خراپی لەسەر یاریزانانی ریاڵ مەدرید دروستکرد، چونکە دۆخی یانەی شاهانە زۆر ناسک بوو، هەموو بەیانییەک چاوەڕوان دەکرێت لۆپیتیگی ڕاهێنەر دووربخرێتەوە، بۆیە دەرکەوتنی ریاڵ مەدرید بەو ئاستە خراپەوە لە تایمی یەکەم تەواوی دەروونی ریاڵ مەدریدی روخاندبوو.
ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بەرشلۆنەش تایمی یەکەم مامەڵەیەکی دروستیکرد، بەتایبەت لە گۆڵی یەکەمدا کاتێک تۆپەکەیان بۆ نیوە یاریگای خۆیان گەڕاندەوە تا ئەوەی بۆشای لە پشت بەرگریکارانی ریاڵەوە دروست ببێت و سوودی لێوەربگن و ئەوشیان بە 30 پاسی یەک لە دوای یەک ئەنجامدا، لە تایمی دووەمیشدا کاتێک بەرشەلۆنە فشارێکی زۆری لەسەر بوو، لە خولەکی 69دا ڤاڵڤێردی بە هێنانە دەرەوەی ڕافینیا و بردنەوە ناوەوەی سیمیدۆ لە شوێنی توانی نیوە یاریگای خۆی ڕێکبخاتەوە و دوای ئەو گۆڕانکارییەش هێندەی نەبرد بلوگرانا گۆڵێ سێیەمیشی تۆمار کرد و تەواو ریاڵ مەدرید لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە نا ئومێد بوو.

ئارسەر و بۆسکێتس و کۆتینیۆ توانیان زۆر بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و ئاستێکی بێ وێنە لە هێڵی ناوەند نیشان بدەن، بەڵام دەرکەوتنی لویس سوارێز بەم ئاستە بەرزە و پشوو درێژی و پڕ جوڵەییە جێگای سەرنج بوو، چونکە ماوەی دوو وەرزە سوارێز جگە لەوەی رەخنەیەکی زۆری لەسەر، بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوو زۆر بەدەگمەن ئاستی هێندەی ئەمشەو بەرز بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

ده‌ستبه‌تاڵه‌كانى وه‌رزش

هه‌رێز جه‌مال

ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چه‌ند كه‌سانێك تاوه‌كو دژه‌ باو خۆیان ده‌ربخه‌ن كه‌وچك بۆ هه‌موو شتێك ده‌بن یانى به‌ كورتى و به‌ كوردى بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ بابه‌ت و قسه‌له‌سه‌ركردن له‌سه‌ر هه‌مووو بابه‌تێك قسه‌ ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى من سه‌رنجم داوه‌ له‌ بواره‌ وه‌رزشیه‌كه‌وه‌ .

نه‌نگى نییه‌ بڵێن له‌ رابردوو به‌ ئێسته‌شه‌وه‌ پایه‌كانى وه‌رزش له‌ كوردستان به‌ ته‌واوه‌تى ئیفلیج بووه‌ زۆر كات هیچ ده‌رچه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ هه‌ست به‌ چێژى ئه‌و كایه‌ جوانه‌ى ژیان بكه‌یت .

راسته‌ له‌ هه‌موو كایه‌كى ئه‌م كوردستانه‌ گه‌نده‌ڵى و خوارى و خێچى هه‌یه‌، له‌ هه‌موو سوچێكه‌وه‌ ده‌ستێك هه‌یه‌ بۆ ناشرینكردن به‌ڵام كه‌وتومه‌ته‌ ئه‌و بروایه‌ى كه‌ هیوایه‌ك و ئومێدێكى زۆر باش هه‌یه‌ بۆ باشبوونیش .

شه‌رت نییه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ وه‌رزشیان ناشرین كردبێت هه‌مویان بن ، ئیدى ئه‌و كایه‌یه‌ زه‌ربى سفر بكه‌ى  نه‌خێر وانیه‌ ، ده‌یان ساڵه‌ له‌ نێوه‌ندى وه‌رزشى كارده‌كه‌م كه‌سى باش و خراپیش هه‌یه‌ ده‌یان مامۆستاى سه‌ركه‌وتوو له‌ زانكۆ په‌یمانگاكان هه‌یه‌ كه‌سانى به‌رێزن چه‌ندین كارگێرى باش و راهێنه‌رو یاریزانى باش هه‌یه‌ كه‌ جێگه‌ى رێزن نیه‌تیان ته‌نیا و ته‌نیا خزمه‌تكردن و كاره‌كه‌یانه‌ .

ده‌ با ئێمه‌ش ئیتر شێوه‌یه‌كى جوانى وه‌رزش پیشانى بینه‌رو بیسه‌رو خوێنه‌ران و هانده‌ران بده‌ین ، هه‌ولێك و هیمه‌تێكى ده‌سته‌جه‌معى بكرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ تازانه‌ى له‌ بواره‌ كارگێرییه‌كان دێنه‌ پێشه‌وه‌ .

هاوكات به‌رپرسه‌ باڵاكانیش كه‌ ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌میان هه‌یه‌ له‌ گۆرین و باشكردنى كاره‌كان  كه‌سانى باش و خراپیان بۆ جیا بكرێته‌وه‌ ، ساڵانێكه‌ كه‌سانێك به‌ ناوى وه‌رزشه‌وه‌ بوونه‌ بازرگان و خاوه‌ن ده‌یان پۆست و ئیمتیازات كه‌ به‌رهه‌میان  پوشێكى موبه‌ریده‌ نه‌بووه‌ بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌ .

له‌ هه‌ولێرو سلێمانى   كۆمه‌ڵێك به‌ مه‌به‌ست ده‌ستیان به‌و له‌وچه‌ له‌وچه‌ كردووه‌ له‌ ده‌ستبه‌تاڵى به‌ ئه‌م و ئه‌ودا ده‌ڕشێنه‌وه‌،ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر قسه‌كردن و پۆستى فه‌یسبووك و چه‌واشه‌ كردن بێت ئه‌وا قسه‌ى به‌تاڵ زۆره‌  بۆیه‌ باشتره‌ له‌و به‌تاڵى و ره‌خنه‌گرتنه‌ هاوكاربن بۆ پالپشتى ئه‌و كه‌سانه‌ى چانسیان دراوه‌تێ و چانسیان ده‌درێتێ هه‌موو په‌نجه‌كانى ده‌ستیش وه‌ك یه‌ك نییه‌  به‌ڵكو ئه‌و چانسه‌ قۆرخ بكه‌ن و ئیتر هه‌وایه‌كى باش بده‌نه‌وه‌ به‌ وه‌رزشى ئه‌و هه‌رێمه‌ .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

کێ دەبێتە براوەی گۆڵدن فووتی ئەم ساڵ؟

داره‌وان حاجی حامید

بۆچونم وایە ئیدسۆن کافانی ببێتە براوەی گۆڵدن فووتی ٢٠١٨….

من بۆچونم وایە ئەم ساڵ براوەی گۆڵدن فووت بۆ یاریزانێکی ئەمریکای لاتین دەبێت وبە دیاری کراوی ئیدسۆن کافانی دەبێتە براوەی گۆڵدن فوتی ٢٠١٨.

لەبەرئەوەی ئەم خاڵاتە زیاتر وەک ڕێزێک دەدرێت بەو یاریزانانەی کە چەندین ساڵە خزمەتیان بە تۆپی پێ کردوە و تەمەنیان لە سەروی ٢٨ ساڵەوەیە ، چەندین ساڵە یاریزانی قارەکانی ئەوروپا باڵادەست بون و بونەتە براوەی ئەم خەڵاتە و ڕۆژنامە نوسان ڕەخنەی زۆر یان لەسەر ڕێك خەرانی ئەم خەڵاتە لا دروست بوە ، ئەم ساڵ پێ دەچێت هیچ یاریزانێکی ئەوروپی نەبێتە براوەی گۆڵدن فوتی ٢٠١٨.

وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد ئەم خەڵاتە دەدرێت بەو یاریزانانەی کە تەمەنیان لەسەروی ٢٨ ساڵەوەیە هێشتا زوە لەم کاتەدا بیرلەوە بکەنەوە خەڵاتەکە بدەن بە مێسی و ڕۆناڵدۆ، وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بینی مان ، دەبوو ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆناڵدی دیاردە خەڵاتەکە بەرێتەوە بەڵام خەڵاتەکە لەو ساڵەدا درا بە ڕۆبێرتۆ باچیۆ ، ڕۆناڵدۆی دیاردە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتەکەی بردوە کە دەبوو ٢٠٠٦ خەڵاتەکە بدرایە بە ڕۆناڵدیۆ یان کانافارۆ ، دوو ساڵی ڕابردوو بە هەمان شێوە دەبوو خەڵاتەکە بۆ مێسی و ڕۆناڵدۆ بێت بەڵام بۆ ئیگەر کاسیاس و جان لویجی بۆفۆن بوو، لە گۆڵدن فوود ئەویاریزانەی دەبێتە براوەی خەڵاتەکە چانسی کەی نابێت جارێکی تر ببێتەوە باشترین یاریزان، یاساکە لە گۆڵدن فوود وا دیاری کراوە تەنها یەک جار دەتوانیت ببیتە پاڵەوان، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ یاریزانی تر کە چانسی بون بە پاڵەوانیان هەبێت…

ئەگەر سەیری مێژووی گۆڵدن فووت بکەین کە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دروست بوە ئەوانەی بونەتە براوەی خەڵاتەکە لەو ساڵەدا ئاستی بەرزیان پێش کەش نە کردوە ڕاستە هەموو ئەوانە بونەتە براوەی خەڵاتەکە شایستەی خەڵاتکردنن بەڵام ئەگەر سەیری ئاستی یاریزانەکان بکەین هیچیان لەو ساڵەدا نە براوەی باڵان دۆر بوون نە خەڵاتە تاکە کەسیەکانی تریان بەدەست هێناوە.
ئەگەر سەیری مێژووی ئەو ساڵانە بکەین ئەوەش دەزانین ئەم ساڵیش نە مێسی نە ڕۆناڵدۆ نابنە براوەی گۆڵدن فووت.
براوەکانی ڕابردووی گۆڵدن فووت پێ مان دەڵێت، ئیدسۆن کافانی ئەم ساڵ دەبێتە براوەی گۆڵدن فوتی ٢٠١٨ با بزانین ئەم پێش بینیەشم هاوشانی پێش بینیەکانی مۆندیال ڕاست دەبێت ،خۆ ئەگەر هەڵەش بوو ڕەخنەکانتان بە رۆحێکی وەرزشی وەردەگرین.

دارەوان حاجی حامید مۆناکۆ / ٣٠ /١٠ / ٢٠١٨

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین