ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەندامانی پەرلەمانی عیراق بۆ 200 ئەندام كەمدەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی هەمواری دەستوری عیراقی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەكەیان پێداچوونەوە بۆ میكانیزمەكانی كاریی سیستمی ئێستا دەكات، لەوانەش كەمكردنەوەی ئەندامانی پەرلەمان بۆ 200 ئەندام و هەندٍێك لە هەمواركردنەكانیش دەخرێنە ڕاپرسییەوە بۆ كارپێكردنیان.

یۆنادەم كەننا، ئەندامی لیژنەی هەمواری دەستور لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”لیژنەكەیان سەرپشكنەراوە بۆ یەكلاكردنەوەی هەموارە دەستورییەكان، بەڵكو ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەكردنی هەموارەكان بە سودوەرگرتن لە شارەزایی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، لە ماوەكانی داهاتووشدا هەوڵدەدەن ئەو هەموارانەی لە توانایاندایە ئامادەی بكەن”.

بە وتەی كەننا”پێویستيان بە پێداچوونەوەی میكانیزمەكانی كاریی سیستمی ئێستایە، وەك ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان و كەمكردنەوەیان بۆ 200 ئەندام یان زیاتر یان هەندێك كەمتر،  و كاریی ئەنجومەنی پارێزگەكان و دەسەڵاتەكانیان و پەیوەندییەكان لەگەڵ ناوەند و دابڕانی نێوان یاساكان، چارەسەرەكانیش پێداگری لەسەر ئەو ماددانە دەكەنەوە كە چەند ڕوویەكیان هەیە و بێ‌ كۆتان و زیاتر لە لێكدانەوەیەك هەڵدەگرن”.

ئەندامەكەی لیژنەی هەمواری دەستوری عیراقی دەڵێت”ماددەكان لە بەشی سێیەم و چوارەمدان و ئەوانی دواتر ئاسانن بۆ هەمواركردن، بەو پێیەی پەیوەندییان بە كاریی دەووڵەتەوە هەیە، بەڵام هەردوو بەشی یەكەم و دووەم، قورسن بەو هۆیەی پێویستییان بە دەنگدانی سێ‌ یەكی ئەندامانی پەرلەمانە بەو پێیەی پرەنسیپی بنبڕەتین و لە ماف و ئازادییەكان پێكدێن كە ناكرێت لە هاووڵاتی عیراقی زەوتبكرێن”.

لە كۆتایی قسەكانیدا یۆنادەم كەننا ڕایگەیاند”ئەوان وەك لیژنەی هەمواری دەستور، وەها ڕاسپیَِردراون تا ببنە پردێك لەنێوان هاووڵاتی و حكومەت بۆ ئەنجامدانی هەموارە دەستورییەكان، هەندێكیشیان بۆ ڕاپرسی میللی پێشنیار دەكرێن تا لەحاڵەتی پەسەندكردنيان لەلایەن گەلەوە بخرێنە بواری جێبەجێكردن و كارییان پێبكرێت”.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: تەقەكەران ڕووبەڕووی دادگا دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی عیراق پێكدەهێنرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە 13/11/2019 سەرۆك وەزیران لەگەڵ نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان عیراق و ئەوروپا و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هەوبەشەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هەوڵەكان بۆ ڕێگری لە دووبارە گەڕانەوەیان كرد، هەروەها دوا پێشهاتەكانی ئێستا و ئەو بارودۆخەی عیراق پێیدا تێدەپەڕێت لەگەڵ ڕۆڵی ئەرێنی عیراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەش بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەسەر ئەوەشكردەوەتەوە، هەڵوێستی حكومەت ئەوەیە كە ڕێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانەو پارێزگاریكردن لە خۆپیشاندەران دەگرێت و فەرمانیشیان بە هێزە ئەمنییەكان كردووە كە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارنەهێنرێت، ئەگەر توندوتیژیش كرابێت تاك لایەنە بووە و لیژنەی لێكۆڵینەوەی كارگێڕیان لەبارەی ڕووداوەكانی خۆپیشاندانەكان پێكهێناوە و دۆسییەكانیش ڕەوانەی دادگا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بارزانی لەگەڵ حەلبوسی و مالكی و حەكیم كۆدەبێتەوە
سەرۆكی هەرێم “پاڵپشتی” بۆ هەمواری دەستووری عیراق ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر هەمواری دەستوور و گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنەكان دەكرێت.

نووسینگەی سەرۆكی پەڕلەمان بڵاویكردەوە، كە محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە و جەختی كردۆتەوە، كە سەركردە سیاسیەكان هەلێكی مێژووییان لەبەردەمدایە دوای ئەو بزووتنەوە خۆڕسكەی هاووڵاتیان بەرپایان كردووە تاوەكو بە بەرنامەی خۆیاندا بچنەوە تاوەكو بەرژەوەندی گەل پێش هەموو شتێك بخەن.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، نێچیرڤان بارزانی بە حەلبوسی وتووە، “هێزە سیاسییە كوردیەكان ئامادەن بۆ كاركردن لەگەڵ هەموو هاوبەشەكان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی عیراقی لە تەواوی وڵات”.

بارزانی وتوشیەتی، “سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی هەر ڕێوشوێنێك دەكات بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی چاكسازی ڕیشەیی و پاڵپشتی هەمواری دەستوور دەكەین و هەر كارێكیش ببێتە هۆی سەقامیگری عیراق و پاراستنی سەروەریەكەی و بەدیهێنانی خواستی گەلەكەی”.

لای خۆشیەوە، نووسینگەی سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ عەممار حەكیم پێوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كردووە و گفتوگۆیان كردووە لەبارەی دواین دۆخی سیاسی لە وڵات و دۆسیەی خۆپیشاندانەكان و داواكاریەكانیان و ئەو ڕێكارانەی دەگیرێنە بەر بۆ بەدیهێنانیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “حەكیم بە بارزانی وتووە، داواكاری خۆپیشاندەران پێویستی بە هەوڵی كوتلە سیاسیەكانە، كە داواكاری چاكسازیە”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دەبێت سیستمێكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە بدۆزرێتەوە و هەندێك ماددەی دەستوور هەموار بكرێتەوە، كە بگونجێت لەگەڵ گۆڕانكاریەكان و بەدیهێنانی مافی هەمووان.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، حەكیم وتویەتی، “هەلێك هاتۆتەپێشەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەجۆرێك دەستوور ببێتە دادوەر و پشتی پێ‌ ببەسترێت بۆ گفتوگۆكان”.

هاوكات، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالكی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی وڵات و ناوچەكە و داواكاری خۆپیشاندەران كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داوای هاتنی عەبدولمەهدی بۆ پەڕلەمان دەكرێت
سائیرون مەرجی بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكەی حكومەت هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ڕابەرایەتی دەكرێت مەرجی بۆ پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە و دەشڵێت: “پرسیارمان هەیە و دەبێت عەبدولمەهدی بێتە پەڕلەمان”.

بەدر زیادی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە كوتلەی سائیرون لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كە سوورن لەسەر لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەڕلەمان، چونكە چەند پرسیارێكمان پێشكەش كردووە و چاوەڕێ دەكەین ئامادەی كۆبوونەوەی پەڕلەمان بێت بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامەكان.

ڕاشیگەیاندووە، چاوەڕێین سەرۆك وەزیران كاتی ئامادەبوون دیاری بكات، چونكە لەكارخستنی پەیوەستە بە كاتی ئامادەبوونی لە پەڕلەمان.

لای خۆشیەوە، هاوپەیمانی سائیرون لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هاوپەیمانیەكەیان پابەندی تەواوی هەیە بە پەیامەكەی موقتەدا سەدر، چونكە ئێمە دەبینە دەنگی داخوازی و پارێزگاری لە مافەكانی خۆپیشاندەران و لەگەڵ لایەنەكانی دیكە هەوڵ دەدەین بۆ تێپەڕاندنی تەواوی چاكسازییەكان و یاسا گرنگەكان، كە دەبنە هۆی هێنانەدی داواكاری خۆپیشاندەران.

سائیرون جەختی لە داخوازی خۆپیشاندەران لە گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و یاساكەی كردۆتەوە و ڕاشیگەیاندووە، كە داخوازی خۆپیشاندەران لە هەمواركردنەوەی دەستوور دەبێت بهێنرێتە دی بەو پێیەی دەبێتە هۆی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە هەموو شێوەیەك پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق ڕەتدەكەینەوە، كە دوێنێ‌ لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند كرا ئەگەر داڕشتنی یاساكە بەجۆرێك بێت پێچەوانەی ئیرادەی گەل بێت، كە ببێتە هۆی مانەوەی شێوازی هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو و دابەشكردنی كورسیەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان