ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

چیرۆکی ئەو هەموو گوێزە چییە کە عادل هەورامی بۆ تارا ڕەسوڵی هێناوە؟


خێزان

هونەرمەند  عادل هەورامی ژمارەیەکی زۆر گوێزی هەورامانی بۆ تارا ڕەسوڵ هێناوە ئەمەش پاش ئەوەی لە پرۆگرامێکدا گلەیی لێکردووە.

تارا ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا لێیان پرسیووە کە ئایا هاوڕێی هەورامی هەیە یاخود نا ئەویش وتویەتی ” بەخوا هونەرمەند ( عادل هەورامی ) هاوڕێمە بەڵام بشمرم گوێزێکم نایاتێ”

تارا ڕەسوڵ وتوشیەتی”کەچی دوێنێ ئەم هەموو گوێزەی بۆ هێناوم، عادل گیان زۆر سوپاس بەڵام هیوا دارم گوێزەکان پووچ نەبن”

ریکلام

هەواڵەکان

خوشکی ئەو گەنحەی بە کۆرۆنا کۆچی داوییکرد، باسی ڕووداوەکە دەکات


خێزان

پاش ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگۆ و قسەی جۆراوجۆر لەسەر ئەو گەنجە بڵاوکرایەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایکرد، خوشکەکەی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە.

ناز عومەر لەبارەی مردنی براکەی بە کۆرۆنا وتویەتی”لەڕۆژی ١٣/٥ بوو برای كۆچ كردووم گورچیلە‌ی كە‌وتە‌ ئازار و بردمانە‌ نە‌خۆشخانە‌ و چە‌ن ڕۆژێك بێ عیلاج مایە‌وە‌ براكە‌ی ترمان بۆ ئازاری قاچ ئێشە و دایكم بۆ بێھێزی بە‌ھە‌رحاڵ لە‌گە‌ڵ ئە‌وانە‌ كە‌مرافیق بووین ئێمە‌ش كە‌رە‌نتینە‌ كراین و فە‌حسمان بۆ كرا ٣نە‌گە‌تیڤ بوو ١ دانە‌مان پۆزە‌تیڤ، لە‌بە‌ر ئە‌و دانە‌یە‌ ئێمە‌ نە‌قڵی نە‌خۆشخانە‌ی سە‌رچنار كراین و لە‌وێ كە‌رە‌نتینکراین، لە‌سە‌رچنار برای كۆچكردووم بە‌ قاچە‌كانی خۆی دابە‌زی لە ئیسعاف و قە‌دە‌ری خوا وابوو لە‌وێ دۆخی تێكچوو خرایە‌ ژێر ئۆكسجین، ھە‌زار جار سوپاس بۆ خوا تاقی كردنە‌وە‌ی خوایە‌ بە‌سە‌رمان ئە‌كاتە‌وە‌ بە‌شی خۆیە‌تی و بۆ خۆی ئە‌باتەوە”

 

‌ناز عومەر وتوشیەتی”من مە‌بە‌ستم  لەم ڕونکردنەوەیە كۆمێنتی هەندێکە،‌ ئایا ھیچ كە‌سێك ئە‌توانێت برا یان جە‌رگ بفڕۆشێت بۆ پارە‌؟ .

ئێمە عایلە‌یە‌كی سە‌ربە‌رزین و باوكم كە‌سێكی ناودارە‌ ھە‌رگیز بۆ خاتری پارە‌ خۆمان نافرۆشین ھیوادارم لەخە‌مان تێبگە‌ن ئازارمان لە‌گە‌ڵ ئازارتان بێت، دۆخی .من ھی ئە‌م ڕوونکردنەوەیە‌ نە‌بوو، بە‌ڵام مە‌جبوور بووم

ھیوای سە‌لامە‌تی بۆ ھە‌ر تاكێكی بە‌شە‌رە‌ف و سوپاس بۆ هاوخەمیتان”

Image may contain: text
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بانە بەرهەمە نوێکەی لە جەژندا بڵاوکردەوە


خێزان

خانمە گۆرانیبێژ بانە شیروان نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (ئەمەوێت) بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکە لە هۆندراوە و ئاوازی بانەیە و سیامەند کاری بەرهەمهێنانی موزیکی بۆ کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کۆمسای بۆ جەژن کلیپی (ئەم کاتەت باش)ی بڵاوکردەوە


خێزان

خانمە گۆرنیبێژ کۆمسای گۆرانییەکی نوێی بەناوی “ئەم کاتەت باش” لە یەکەم ڕۆژی جەژندا بڵاوکردەوە.

کۆمسای ئاماژەی بەوەداوە کە ماوەی چەند مانگێکە ئەم بەرهەمەی تۆمارکردووە و کارەکانی تەواوکردووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە بڵاوکردنەوەی دواکەوتووە.

گۆرانیەکەی کۆمسای بە زمانی کوردی و ئینگلیزیەوە و کاری دابەشکردنی موزیکی لە لایەن نۆیانب ئەنجام دراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان