ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بودجە تاوتوێ‌ دەكات
عەبدولمەهدی: دەبێت جگە لە نەوت پشت بە داهاتی تر ببەستین


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانى عيراق بۆ تاوتویكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020، سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، داهاتی نەوت زۆربەی هەرە زۆری داهاتی عیراق پێكدەهێنێت و پێویستە كار لەسەر زیادكردنی داهاتەكانی تر بكرێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، ڕایگەیاند”لەسەدا 90ی داهاتی عیراق سەرچاوەكەی نەوتە، بۆیە پێویستە داهاتەكانی تر، جگە لە داهاتی نەوت زیادبكرێن”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی عیراق”بودجەى 2020 تەنیا بریتی نییە لە ژمارە، هەر كێشە و گیروگرفتێك لە بوجەدا دروست ببێت، پێشكەوتنی وڵات پەكدەخات”، بەپێویستیشی زانی چاو بە سیستمی باجدا بخشێنرێتەوە.

عەبدولمەهدی لە قسەكانیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند”رۆژ لە دوای رۆژ قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی سەر وڵات زیاتر دەبن، بۆیە پێویستە جگە لە داهاتی نەوت پشت بە داهاتی تر ببەستن بۆ هەمەڕەنگكردنی ئابوری وڵات”، ئاماژەی بە زیانی لەگەڕكەوتنی پرۆژەكانیش كردبوو لە وڵاتدا كە بە بۆچوونی ئەو”بێكارییەكی زۆرییان دروستكردووە”.

عێراق

سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەت دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق، سیڤی کاندیدانی چەند وەزارەتێک بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بڕیاردان لەسەریان.

بەدر زیاد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سەر بەهاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ، که، ، ناو و زانیاریی کاندیدانی حەوت وەزیر بۆ كابینەکەی مستەفا کازمی بخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، تا لەکۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا، بخرێنە دەنگدانەوە.

تا ئێستا هەریەکە لەوەزارەتەکانی بازرگانی، داد، کۆچ، دەرەوە، نەوت، رۆشنبیری، کشتوکاڵ لە کابینەکای کازمیدا پڕ نەکراونەتەوە.

ڕەوانەکردنی سیڤی ئەو ژمارە وەزیرە بۆ پڕکردنەوەی کابینەکەی کازمی لەکاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی عیراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئەمڕۆ بە سەردانێک لەپارێزگای کەرکوکە و لەگەڵ ژووری عەمەلیاتی شارەکە تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری کەرکوک.

 

مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیدا بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کۆبۆوە.

 

لەپاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی ئۆپراسیۆنەکان، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتى بکات.

 

ماوەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و ئەو تاوانانەى لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەنجامبدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق.

 

هێشتا ڕوون نییە لەو کۆبوونەوەیەدا چ بابەتێک دەکرێتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان