ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (٢٢) یانە لە بەرشلۆنە باشترن !

خەڵک سپۆرت

ئاسایی نییە… یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا بەهۆی نەزۆکی هێرشبەرانیەوە دەناڵێنێت و مێسی و هاوەڵانی بەراورد بە هێرشبەرە ڕکابەرەکانیان داتایەکی زۆر لاوازیان تۆمار کردووە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بە داتا و ژمارە ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا یانەی بەرشلۆنە توانیویەتی لوتکەی کۆمەڵەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە هەشت خاڵەوە بگرێت، بەڵام لەهەمان کاتدا نەیانتوانیوە ئاستێکی هاوسەنگ و بەهێز هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو پێشکەش بکەن.

بەرشلۆنە لە پلەی ٢٣ دایە !

بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشلۆنە تەنها چوار گۆڵی لەکۆی چوار یاریی تۆمار کردووە و دوو گۆڵیشیان لەسەر تۆمارکراوە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لاوازە بەنسبەت یانەیەکی گەورە و زەبەلاحی وەک بارسا کە خاوەنی چەندین هێرشبەری تۆقێنەری وەک لیۆ مێسی و لویس سوارێز و ئەنتوان گریزمان و عوسمان دیمبیلی و ئانسو فاتیە.

بەپێی ئەم داتایانە، تائێستا ٢٢ یانەی ئەوروپی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەر ئاستی هێرشبەری لە بەرشلۆنە باشتر بوون، لەسەروبەندی هەمووانەوە یانەی بایرن میونشن دێت کە خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە بەتۆماری ١٥ گۆڵ، پاشان تۆتنهام بەتۆمارکردنی ١٣ گۆڵ.

“موندۆ دیپۆرتیڤۆ” نوسیویەتی، ئەوەی ڕوودەدات یەکەمین جار نییە بەسەر یانە کەتەلۆنیەکەدا دێت، بەڵکو لە وەرزی ٢٠٠٩/٢٠١٠ لەکاتێکدا پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانە بووە لەکۆی چوار ڕووبەڕوبونەوەی سەرەتای خولی یانە پاڵەوانەکان تەنها سێ گۆڵیان تۆمار کردووە، تەنانەت لە کۆکردنەوەی خاڵیشدا لاوازتر دەرکەوتوون و تەنها پێنج خاڵیان بەدەستهێناوە.

جیهانی

مۆرینۆ ماڵئاوایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد و ئینریکی گەڕایەوە !

خەڵک سپۆرت

دوای کۆتایی هاتنی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ڕۆمانیا، ڕۆبرت مۆرینیۆی ڕاهێنەر ماڵئاوایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ماتادۆرەکان کرد و دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دووبارە گەڕانەوەی لویس ئینریکی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەچەند سەرچاوەیەک لە ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە پێی زانیوە، شەوی ڕابردوو پاش سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر ڕۆمانیا، ڕۆبەرت مۆرینۆ تەواوی ستافی ڕاهێنان و یاریزانانی کۆکردۆتەوە و پێی ڕاگەیاندوون، کە چیتر لە پۆستەکەیدا بەردەوام نابێت.

بەپێی سەرچاوەکە، مۆرینۆ بە گریانەوە ئامێزی بۆ یاریزانەکانی گرتۆتەوە و دواتریش ئامادە نەبووە هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدات.

مارکا جەخت دەکاتەوە، لەسەر داوای لویس ڕوبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دووبارە لویس ئینریکی ڕاهێنەری پێشوو دەگەڕێتەوە و پۆستی ڕاهێنانی ماتادۆرەکان لە یورۆی ٢٠٢٠ و مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر وەردەگرێت، ئەم بابەتەش پاش چەند کاتژمێرێک لە جموجۆڵیمۆرینۆ بەفەرمی ئاشکرا کرد وڕوبیالیس ڕایگەیاند :” ئینریکی دەگەڕێتەوە و مۆرینۆ بخۆی داوای کردووە لە ستافی ڕاهێنان دووربخرێتەوە”.

لویس ئینریکی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشکەوتنی کچەکەیەوە دەستی لە پۆستی ڕاهێنانی ئیسپانیا هەڵگرت، دوای کۆچی دوایی کچەکەی چەند مانگێک بێکار بوو و بە بۆچونی میدیاکارانی وڵاتەکە (ئیسپانیا) کاتی ئەوە هاتووە دووبارە بگەڕێتەوە و ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات کە نەیتوانی لە پاڵاوتنەکانی یورۆی ٢٠٢٠ نەیتوانی جێبەجێی بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لێپرسراوی کارەکانی گواردیۆلا: هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بەڵام…

خەڵک سپۆرت

لێپرسراوی کارەکانی پیپ گواردیۆلا دووپاتی دەکاتەوە، بریکارەکەی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یانەی بایرن میونشن گفتوگۆی گەڕانەوەی نەکردووە.

جوسێپ ماریا ئورۆپیتیجی لێپرسراوی یاسایی کاروبارەکانی پیپ گواردیۆلا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “گۆڵ”ی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە :” لە بواری تۆپی پێدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە و ئەگەری ڕوودانی هەیە، بەڵام چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ گواردیۆلا قسەم کرد و جەختی کردەوە، کە بارودۆخی لە یانەی مانچستەر سیتی باشە، پێی وتم کە هەست بە ئارامی دەکات لەشاری مانچستەر، بریکارەکەم بۆندی ئیمزاکراوی لەگەڵ ئیدارەی سیتی تا هاوینی ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت”.

هەروەها دەڵێت :” هیچ بەرپرس و کەسایەتیەکی بایرن میونشن لەگەڵ من و گواردیۆلا قسەیان سەبارەت بە گەڕانەوەمان بۆ ئەڵمانیا نەکردووە، ئەوەی دەوترێت تەنها کاری میدیاکانە و هەر ئەوانیش بەردەوام لەو بارەیەوە پرسیارم لێدەکەن”.

لێدوانەکانی ئورۆپیتیجی پاش ئەوە دێت، کە میدیاکانی ئەڵمانیا لەدوای دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ لە پۆستی ڕاهێنەری بایرن و ئاڵوگۆڕی ئیدارەی یانەکە بڵاویان کردەوە، کە نوێنەرانی باڤاری گفتوگۆیان لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە کردووە و دووبارە داوایان لێکردووە پۆستی ڕاهێنەری باڤاری وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئۆبی میکێل: هازارد تەمبەڵترین یاریزانە تائێستا یارییم لەگەڵدا کردووە

خەڵک سپۆرت

جۆن ئۆبی میکێلی نایجیری ئەستێرەی یانەی تراپزۆن سپۆری تورکی بە یادوەریەکانیدا دەچێتەوە و لەبارەی ئیدین هازاردی بەلجیکی ئەستێرەی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە چەند زانیارییەکی نەبیستراو ئاشکرا دەکات.

ئۆبی میکێل و ئیدین هازارد سەردەمێک لە یانەی چێڵسیەوە هاوشانی یەکتر یارییان کردووە و شارەزای یەکتر بوون، بۆیە یاریزانە نایجیریەکە لەتوانایدایە چەند زانیارییەک دەربارەی یاریزانەکەی یانەی شاهانە ئاشکرا بکات و بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” هازارد بەهرەیەکی ناوازەیە، ڕەنگە هاوشێوەی لیۆ مێسی نەبێت، بەڵام بە پێیە جادوییەکانی لەنێو یاریگادا هەرچییەکی بوێت دەتوانێت بیکات”.

هەروەها دەڵێت :” هەرگیز حەزی بەوە نەبوو بەشێوەیەکی قورس مەشق و ڕاهێنان بکات، لەکاتێکدا ئێمە لە مەشقەکاندا کارمان دەکرد ئەو تەماشای ئێمەی دەکرد و چاوەڕوانی دەکرد ئەرکە قورسەکان کۆتایی پێبهێنین، کەچی لە کۆتایی هەفتەدا کاتێک یارییمان دەبوو دەبووە پیاوی یاریی، بەڕاستی ناوازە بوو”.

هازارد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوو بەبڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ لە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە ڕوویکردە یانەی ڕیاڵ مەدرید، شارەزایان پێیان وایە لەدوای خۆگونجاندنی لە ڕیزەکانی شاهانە دەتوانێت جێگەی کریستیانۆی ئەفسانە بگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان