ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

“ڕۆدریگۆ لە شیرینیەکەی کریستیانۆ و میسی دەخوات و ئانسو فاتی ناگاتە ئەو ئاستە”

خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەوانانی مەدرید بەهۆی گۆڵە تۆمارکراوەکانی کۆتا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگەوە، پێیان وایە ڕۆدریگۆ گوسی بەرازیلی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید جێگەی مێسی و کریستیانۆ دەگرێتەوە.

لەکۆتا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا (جەولەی چوارەم)، ڕۆدریگۆی بەرازیلی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی شاهانەی مەدرید توانی سێ گۆڵ “هاتریک” لەسەر یانەی گەڵاتەسەرای تورکی تۆمار بکات و یانەکەشی بەرەو بردنەوەیەکی گەورە بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێوەڵام برد.

ئاستە بەرزەکەی ڕۆدریگۆ لەم ڕووبەڕوبونەوەیەدا ڕۆژنامەوانانی ئیسپانیا و بەتایبەت شاری مەدریدی سەرمەست کردووە، لەم بارەیەوە خوانما ڕۆدریگێز ڕۆژنامەوانی ناوداری ئیسپانیا لەڕۆژنامەی “ئاس” وتارێکی نوسیوە، تیایدا دەڵێت: شەوی ڕابردوو ئەستێرەیەکی نوێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەدایک بوو، لێرەدا گفتوگۆکان کۆتاییان هات، تۆمارکردنی هاتریک و گۆڵێک بۆ کەریم بنزیمە، ئەم یاریزانە مەزنە هەرگیز بە ئانسو فاتی گەوهەری بەرشلۆنە بەراورد ناکرێت، فاتی پڕۆسەی بونیادی یاریزانێکی هونەری بەتوانایە کە دەتوانێت چەند یاریزانێک ببڕێت، بەڵام بۆ ئەوەی بابەتیانە لەم مەسەلەیە بڕوانم پێتان دەڵێم: ڕۆدریگۆ چەند قۆناغێک لە ئانسو فاتی باشترە و بۆ داهاتوو باشتریش دەبێت، بەڵکو باشتریشە لە ڤینیسیۆز جونیۆرزی هاونیشتیمانی”.

هەروەها نوسیویەتی: ڕۆدریگۆ بووەتە باسی هەموو جیهان، بەو گۆڵانەی کە تۆماری کردن پێمان دەڵێت لەناخی ڕیاڵەوە یاریزانێکی جدی بەڕێوەیە، ناکرێت ئەم بەهرە ١٨ ساڵە بە فاتی بکەین کە لە کێبڕکێکەدا دواکەوتووە، بەڵکو دەبێت بەراوردی بە مێسی و کریستیانۆ بکەین، دڵنیام لە داهاتوودا لەسەر هەمان مێز لە شیرینی ئەو دوو ئەفسانەیە دەخوات”.

جیهانی

مۆرینیۆ سێ پلانی داڕشتووە و بۆ دووەم جار لە دەرگای ڕیاڵ مەدرید دەدات

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی بەهۆی پێکانی هاری کەینەوە ڕووبەڕوی کێشەی تاکتیکی بووەتەوە لەپێگەی هێرشبەری سەرەڕمدا و سەرچاوەیەکی ئیسپانی دووپاتی دەکاتەوە، ڕاهێنەری ناوبراو داوای دوو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردووە.

هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام دووچاری پێکان هاتووە و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ماوەی چوار مانگ لەیاریکردن دادەبڕێت، ئەوەش دەرگا بەڕووی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەکەدا دەکاتەوە داوای دابینکردنی هێرشبەرێکی شوێنگرەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “ئۆکەی دیاریۆ”ی ئیسپانی، مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی لوکا یوڤیچی سڕبی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە، بەڵام ئیدارەی یانە لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان داواکارییەکەیان ڕەتکردۆتەوە و پێیان ڕاگەیاندووە، کە هەوڵدان بەو ئاڕاستەیە بێسودە و بەنیازنین دەستبەرداری هێرشبەرە نوێیەکەیان ببن.

لێرەوە پورتوگالیە ناودارەکە ئاراستەی لە یوڤیچەوە بۆ ویلیان جوزێی بەرازیلی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ سۆسیداد گۆڕیوە، یانە ناودارەکەی شاری لەندەن بۆ ئەم مەبەستە بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆیان پێشکەش کردووە و یانە ئیسپانیاکەش داوی بڕی ٧٠ ملیۆنی نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی دەدەن، ئەگەر بێتو گفتوگۆکانیش نەگەنە ئەنجام ئەوا دووبارە مۆرینیۆ لەدەرگای یانەی شاهانە دەداتەوە.

ئۆکەی دیاریۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەحاڵی شکستهێنانی بۆندی ویلیان جوزێ ڕاستەوخۆ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ماریانۆ دیازی هێرشبەری یەدەگی ڕیاڵ مەدرید دەکات، ئەم گواستنەویەش لەلایەن زێدانەوە ڕێگەپێدراوە و ئەگەری ئیمزاکردنی زۆرە بەپێچەوانەی بۆندی پێشکەشکراو بەرامبەر تواناکانی لوکا یوڤیچ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ کێبڕکێی یانەکانی ئەوروپا لە خولەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئیسپانیا بەردەوام دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئیسپانیا

ئەتلەتیکۆ مەدرید – لیگانێس  (٢:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – ئیبار (٤:٠٠)

خیتافی – ڕیاڵ بیتیس (٦:٠٠)

ڕیاڵ سۆسیداد – مایۆرکا (٨:٣٠)

بەلەد وەلید – ڕیاڵ مەدرید (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

ئینتەرمیلان – کالیاری (٢:٣٠)

پارما – ئودینێزی (٥:٠٠)

هیلاس ڤیرۆنا – لیچی (٥:٠٠)

سامپدۆریا – ساسولۆ (٥:٠٠)

ڕۆما – لازیۆ (٨:٠٠)

ناپۆلی – یوڤانتۆس (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

ڤێردەربریمەن – هۆفنهایم (٥:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – فۆرتونا دوسڵدۆرف (٨:٠٠)

خولی فەرەنسا

لیۆن – تولوز (٥:٠٠)

نانت – بۆردۆ (٧:٠٠)

لیل – پاریس سانت جێرمان (١١:٠٠)

جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا

مانچستەر سیتی – فولهام (٤:٠٠)

ترانمێر ڕۆڤەرز – مانچستەر یونایتد (٦:٠٠)

شروسبێری تاون – لیڤەرپوڵ (٨:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن بەبردنەوە لە شالکە لە لوتکەی ڕیزبەندی بۆندزلیگ نزیک بووەوە

خەڵک سپۆرت

لەمیانی ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی (١٩)ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن شالکەی ڕکابەری گۆڵباران کرد.

لەتایمی یەکەمدا بایرن میونشن لەهەموو ڕووەکانەوە باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی شەش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لەکۆتا خولەکیشدا (خولەکی ٤٧) تۆماس مولەر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، بەم دوو گۆڵەش تاڕادەیەک کێبڕکێی نێوان شین و سوری ئەڵمانیایان خامۆش کرد.

لەتایمی دووەمدا چاوەڕوانی گەڕانەوەی یانەی شالکە دەکرا، بەڵام ئەستێرە هۆلیودیەکانی بایرن ڕێگەی گەڕانەوەیان بە یانەی میوان نەدا و لە خولەکی (٥٠) لیۆر گۆریتزکا گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد.

پلانی هێرشبەری هانز فلیکی ڕاهێنەری بایرن لەم سنورەدا نەوەستا و لە خولەکەکانی (٥٨ و ٨٩) گۆپڵی چوارەم و پێنجەمیان لەڕێگەی تیاگۆ ئالکانتارا و سێرج گنابریەوە تۆمار کرد و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٥ – ٠).

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی (١٩) و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یانەی لایپزیگ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت دۆڕاندنی تۆمارکرد و ڕێژەی خاڵەکانیان لە (٤٠)دا وەستایەوە، بایرن بە بردنەوە لە شالکە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٣٩ و حاڵی حازر جیاوازی نێوان یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی تەنها خاڵێکە.

ئەنجامەکانی تریش بەم شێوەیە بوون:

ئینتراخت فرانکفۆرت ٢ – ٠ لایپزیگ

فرایبۆرگ ٠ – ٢ پادربۆرن

ڤۆلفسبۆرگ ١ – ٢ هێرتا بەرلین

مونشنگلادباخ ٣ – ١ ماینز

یونایۆن بەرلین ٢ – ٠ ئۆگسبۆرگ

بایرن میونشن ٥ – ٠ شالکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان