ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڤینگەر هۆکاری ڕاستەقینەی دابەزینی ئاستی هازارد ئاشکرا دەکات: ئامادە نییە !

خەڵک سپۆرت

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی ڕاهێنەری مێژوویی یانەی ئارسیناڵ پێی وایە، ئیدین هازارد هێشتا لەڕووی جەستەییەوە بۆ یاریکردن لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەنییە.

ئیدین هازاردی بەلجیکی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و هاوینی ٢٠١٩ بەبڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ لەیانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، لەسەرەتای وەرزەوە تائێستا لە ١٠ ڕووبەڕوبونەوە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بەدرێسی سپیەوە یاریکردووە و خاوەنی تەنها گۆڵێکە، تەنانەت ئەو ئاستەش پێشکەش ناکات کە پێشتر لەڕیزەکانی بلوزی لەندەن پێی ناسراوە.

لەم بارەیەوە ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسیناڵ بە تۆڕی “بین سپۆرت”ی قەتەری ڕاگەیاندووە :” پێموایە تائێستا ئەو هازاردەمان نەبینیوە کە لە خولی ئینگلیزی یاریی دەکرد، لەدوای پێکانەکەی لەڕووی جەستەییەوە نەگەڕاوەتەوە”.

هەروەها دەڵێت :” هازارد هەمان ئەو ئاستە پێشکەش ناکات کە لە چێڵسی پێی ناسراوبووە و تەنانەت ئەو متمانە دەرونیەشی نییە کە لە خولی ئینگلتەرا هەیبووە، من ئەم یاریزانە بەشێوەیەکی تایبەتی ناناسم، بەڵام وەک دەبینم و بەپێی ئەزمونی خۆم پێموایە کێشەی جەستەیی هەیە، وەک ئەوەی میدیاکان باسیان دەکرد کاتێک پەیوەندی بە ڕیاڵەوە کرد کێشی زۆر زیادی کردبوو، ئەوەش لە ئاستی کەم کردۆتەوە، ئەگەر بتەوێت لە پێشبڕکێی جیهاندا بەهێزترین ئەسپی جیهان بە دۆڕاندن بدەیت تەنها دوو کیلۆیگرامی زیادەی لێبەستە ئامانجەکەت دەپێکیت”.

لەکۆتاییدا ڕاهێنەرە مێژووییەکەی گانەرز جەخت لە ئاستی هونەری هازارد دەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە هەوادارانی مێرەنگی کە لە داهاتوودا و پاش گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی دەگەڕێتەوە هەمان ئاستی پێشووی.

جیهانی

“گەوهەرەکەی ئەڵمانیا” پەیامێک ئاڕاستەی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا دەکات

خەڵک سپۆرت

تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری ناوداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لەلایەن یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپاوە چاودێری دەکرێت، یاریزانەکەش لەلایەن خۆیەوە دەرگا بەڕووی یانە داواکارەکانیدا دەکاتەوە.

ڤێرنەر لەچەند وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی بەدرێسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیەوە پێشکەش کردووە، شارەزایانی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێیان وایە لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەزموندا هاوشێوەی میرۆسلاڤ کلۆزە دەبێتە گۆڵکاری سەرەکی وڵاتەکە و یانەکانی بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەبات، لەبەرئەوەیە چەندین یانەی گەورە داواکاری تواناکانی بوون، بەڵام ناوبراو بەردەوامبوونی لە ئەڵمانیا دووپاتکردۆتەوە.

ڤێرنەر لەچاوپێکەوتنێکدا بە “تی زێد”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە :” خولی ئینگلیزی بە دڵنیاییەوە یەکێکە لە خولە گەورە و سەرنجڕاکێشەکان، حەزم بە سەیرکردنی ڕووبەڕوبونەوەکانی ئەو خولەیە و پێموابێت ڕۆژێک لەڕۆژان پەیوەندیان پێوە دەکەم”.

ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بەهۆی ئەم لێدوانەوە جەخت دەکەنەوە، کە گەوهەرەکەی ئەڵمانیا گڵۆپی سەوزی بۆ یانە زەبەلاحەکانی پریمەرلیگ داگیرساندووە و ئامادەیی نیشان دەدات لە وەرزەکانی داهاتووەوە پەیوەندیان پێوە بکات.

ڤێرنەر لەپێشوودا داواکراوی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان بووە، پێدەچێت لە هاوینی ٢٠٢٠ یانە ئینگلیزیەکان لەنمونەی لیڤەرپوڵ و سیتی و یونایتد و چێڵسی بێنە نێو هەمان هاوکێشەوە و ململانێیەکی قورس بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

واتفۆرد – تۆتنهام (٣:٣٠)

مانچستەر سیتی – کریستاڵ پاڵاس (٦:٠٠)

ساوزهامبتۆن – وڵڤەرهامبتۆن (٦:٠٠)

وێستهام – ئێڤەرتۆن (٦:٠٠)

نۆریچ سیتی – بۆرنماوس (٦:٠٠)

برایتۆن – ئەستۆن ڤێلا (٦:٠٠)

ئارسیناڵ – شیفێڵد یونایتد (٦:٠٠)

نیوکاسڵ – چێڵسی (٨:٣٠)

خولی ئیسپانیا

لیڤانتی – ئالاڤێس (٣:٠٠)

ڕیاڵ مەدرید – سڤیلیە  (٦:٠٠)

ئوساسۆنا – بەلەد وەلید (٨:٣٠)

ئیبار – ئەتلەتیکۆ مەدرید (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

لازیۆ – سامپدۆریا (٥:٠٠)

ساسولۆ – تۆرینۆ (٨:٠٠)

ناپۆلی – فیورنتینا (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

کولن – ڤۆلفسبۆرگ (٥:٣٠)

ماینز – فرایبۆرگ (٥:٣٠)

ئاوگسبۆرگ – دۆرتمۆند (٥:٣٠)

هۆفنهایم – ئینتراخت فرانکفۆرت (٥:٣٠)

فۆرتونا دوسڵدۆرف – ڤێردەربریمەن (٥:٣٠)

لایپزیگ – یونایۆن بەرلین (٨:٣٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

چاڤی هۆکاری ڕەتکردنەوەی بۆندەکەی یانەی بەرشلۆنەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد

خەڵک سپۆرت

چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی دێرینی یانەی بەرشلۆنە و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەددی قەتەری دووپاتی دەکاتەوە، هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە پۆستی ڕاهێنەری یانەیەکی گەورە وەربگرێت.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەڕێگەی دوو بەڕێوەبەری یانەکەوە کە پێکهاتوون لە ئۆسکار گوراو و ئیریک ئەبیدال، چەند جارێک پەیوەندیان بە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی سەددی قەتەرییەوە کرد و داوایان لێکرد بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا و پۆستی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە وەربگرێت، بەڵام مایسترۆ بەهەموو شێوەیەک ئەو ئۆفەرانەی ڕەتکردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر دەربڕی.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەوانان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاریان لە چاڤی کرد، ئەویش لەوەڵامدا ڕایگەیاند :” ئەو بۆندەی لەیانەی بەرشلۆنەوە پێمگەیشت کاتی قبوڵکردنی نەهاتبوو، چونکە من پێموایە هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە بگەڕێمەوە و پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی هێندە گەورە وەربگرم”.

لە وەڵامەکانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ کیکی سیتینی ڕاهێنەری شوێنگرەوەی ڤاڵڤێردی خواست و ڕایگەیاند :” کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنەم خۆشدەوێت، حەزم بە شێوازی ڕاهێنان و یاریکردنیەتی، هیوادارم لە داهاتوودا و لەکارە نوێیەکەیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت”.

سەرچاوە کەتەلۆنیەکان لەنمونەی ڕۆژنامەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت پێیان وایە، چاڤی تا کۆتایی وەرز لە پۆستی یانەی سەددی قەتەری بەردەوام دەبێت و ئەگەر زۆرە لەدوای ئەو وادەیە پۆستی ڕاهێنەری یانەیەکی مامناوەندی ئەوروپی وەربگرێت، لەدوای تەواوبوونی ئەو وادەیە و لە نزیکی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ ئەگەر زۆرە بگەڕێتەوە و هاوشێوەی گواردیۆلا ببێتە ڕاهێنەری بلاوگرانا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان