ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕێككەوتن كراوە
بەندەری ئوم قەسر كرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك خۆپیشاندەران بەندەری ئوم قەسرییان لە پارێزگەی بەسرە داخست، ئەمڕۆ بەندەرەكە بەتەواوەتی بەڕووی جوڵەی بازرگانیدا كرایەوە.

ئەنوار ئەجودی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی بەسرە لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند”دوای ڕێككەوتن لەنێوان پارێزگار و خۆپیشاندەران، بەندەری ئوم قەسر كرایەوە، ئەمەش هەنگاوێكی باشە بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشەكە لە پارێزگەی بەسرە”.

بە وتەی ئەجودی”بە كردنەوەی بەندەری ئوم قەسر، ئەو تەنگژە و گرژی و ئاڵۆزییەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە بەسرە دروستبوو، لەڕێگەدایە بۆ چارەسەربوون و هیواخوازن ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەموو عیراقدا بكێشێت”.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، خۆپیشاندەران لە پارێزگەی بەسرە، بەندەری ئوم قەسرییان داخست كە بە ندەرێكی سەرەكی جموجۆڵە بازگانییەكان و هەناردەی نەوت دادەنرێت، ئەمەش بە وتەی بەرپرسانی وڵات، زیانێكی ئابوری گەورەی بە عیراق گەیاندووە و زیانەكەش بە چەندان ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕایگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکران.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەش تووشبووی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

لەماوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ لەعیراق تاکو ئێستا 185 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 873 کەسیش تووشبوون، سێ هەزار و 44 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

26 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عیراق تۆمار كران


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سێ پارێزگای عیراق تۆمار كران.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرمانگەی تەندروستی دیالە ڕایگەیاند 13 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

هاوكات تەندروستی پارێزگای كەربەلاش 10 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە ڕاگەیاند.

لە پارێزگای بابلیش سێ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پارتی: كاندیدی ئێمە هەر فوئاد حسێنە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پارتی جەخت دەكاتەوە لەوەی تا ئێستا كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عیراق هەر فوئاد حسێنە.

دانا جەزا پەڕلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق دەربارەی تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند ” بڕیار بوو پێش جه‌ژن دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و چه‌ند وه‌زیره‌ بێنه‌ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام زیاتر ڕێكنه‌كه‌وتنی ماڵی شیعه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ، ئه‌مه‌ دواكه‌وت بۆ دوای جه‌ژن، به‌ڵام وای بۆده‌چم نزیكه‌یی له‌نێوان ده‌ ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت”.

پەڕلەمانتارەكەی پارتی جەختیشیكردەوە كە كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن وەزیری پێشووی داراییە كە هەندێك لایەن ڕەتیدەكەنەوە دەنگی پێبدەن و ڕایگەیاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و‌ كاندیدی ئێمه‌ تا ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته‌ فوئاد حسێنه.

سەرباری ناڕەزایی ژمارەیەك لایەن و پەڕلەمانتارە لەسەر كاندیدكردنەوەی فوئاد حسێن بۆ پۆستە وەزارییەكە، بەڵام پارتی پێداگری دەكات لەوەی ئامادە نییە كاندیدەكەی بگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان