ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕۆژنامەی مارکا وەڵامی گۆڵپارێزی سلاڤیا پراگی دایەوە: مێسی ئێوەی پشتگوێ نەخستووە !

خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی لە شاری مەدریدەوە وەک پارێزەرێک بەرگری لە لیۆنێل مێسی و یاریزانانی بەرشلۆنە دەکات و وەڵامی گۆڵپارێزی یانەی سلاڤیا پراگ دەداتەوە.

پاش یەکسانبوونی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر سلاڤیا پراگ لە چوارچێوەی یارییەکانی جەولەی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، ئۆندرێ کۆلاری گۆڵپارێزی یانە چیکیەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند :” ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشلۆنە خاوەن کەسایەتیەکی بەرز و بەڕەوشتە، لەکۆتایی یاریی نێوان ئێمە و بارسا تەوقەی لەگەڵ هەموواندا کرد و لەنێو یاریگا چاوەڕوانی کردین، بەتایبەت بە منی ڕاگەیاند کە باشترین یاریزانی یارییەکە بووم و بە هەردوو پێیەکانم ئاستێکی بەرزم نیشانداوە”.

هەروەها ڕایگەیاند :” یاریزانانی تری یانەی بەرشلۆنە بەوشێوەیە نەبوون، بەڵکو لەدوای یارییەکە لە نمونەی مێسی و پیکێ و هاوەڵانیان بەخێرایی چوونە دەرەوەی یاریگا و هیچ ڕێزێکیان نیشانی ئێمە نەدا، لە کاتێکدا ئێمە خۆمان ئامادە کردبوو لەنێو یاریگا گفتوگۆی دۆستانەیان لەگەڵدا ئەنجام بدەین و درێسەکانمان لەگەڵیاندا بگۆڕینەوە”.

وەک وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی کۆلار، ڕۆژنامەی مارکا بە وێنە و ڤیدیۆ بڵاویکردۆتەوە کە لیۆ مێسی و پیکێ لەگەڵ چەند یاریزانێکی ئامادەبووی نێو یاریگا تەوقە دەکەن، پاشان بەهۆی خەمباریان لە ئەنجامەکە دەچنە دەرەوەی یاریگا، تەنانەت لە کاتی چونە دەرەوەشدا هیچ یاریزانێکی یانە چیکیەکە لەبەردەمیاندا نامێنێتەوە ڕێزی نەگرن تا ئەوکاتەی دەگەڕێنەوە بۆ ژووری جلگۆڕینەکان.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (سێ شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو و سبەی شەو ڕووبەروبونەوەکانی جەولەی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن (کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانە)، جگە لە هەشت یانە کە سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە (١٥) یانەی تر ململانێی بینی ئەم قۆناغە گەیشتن بە قۆناغی (١٦)ی خولەکە یەکلایی دەکەنەوە، گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو ئەمانەن:

ڕێدبول سالزبۆرگ – لیڤەرپوڵ (٨:٥٥)

ناپۆلی – جینک (٨:٥٥)

بوروسیا دۆرتمۆند – سلاڤیا پراگ (١١:٠٠)

ئینتەرمیلان – بەرشلۆنە (١١:٠٠)

لیۆن – لایپزیگ (١١:٠٠)

ئەیاکس ئەمستەردام – ڤالێنسیا (١١:٠٠)

چێڵسی – لیل (١١:٠٠)

بەنفیکا – زینیت (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

هێرناندێز هێرناندێز وەک داوەری یاریی کلاسیکۆ دیاری کرا

خەڵک سپۆرت

ئەلیخاندرۆ خوسێ هێرناندێزی ئیسپانی لەلایەن ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیاوە وەک داوەری کلاسیکۆی چون لە یاریگای “کامپ نو” دەستنیشان کرا.

ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا لەنێوان چوار داوەری ناوداری خولی ئیسپانیا بڕیاریدا ئەلیخاندرۆ خوسێ هێرناندێزی ناسراو بە “هێرناندێز هێرناندێز” یاریی کلاسیکۆی چون لە یاریگای کامپ نوی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بەڕێوەببات.

هێرناندێز یەکێکە لە داوەرە خاوەن کەسایەتیە بەهێزەکان و تائێستا سێ ڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە، ئەنجامی کلاسیکۆیەکیان بردنەوە بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید (٢ – ١)، هەروەها یارییەکیش یەکسانبوون (٢ – ٢)، لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی تریشدا یانەی بەرشلۆنە براوە بووە (٣ – ٢).

هێرناندێز لەژیانی وەرزشییدا کاردی سوری بەڕووی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپیتانۆی ڕیاڵ مەدرید بەرزکردۆتەوە، هەروەها لە هەژمارکردنی پەناڵتی لە کامپ نو لەسەر یانەی بەرشلۆنە سوربووە و لایەنگری هیچکام لە دوو یانە زەبەلاحەکە نییە.

میدیاکانی ئیسپانیا بەگشتی لەبارەی ئەم داوەرەوە ناڕەزاییەتیان دەرنەبڕیوە سەرباری بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراو لەو سێ کلاسیکۆیەی ئەنجامیداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لە یاریی مان و نەماندا ئینتەرمیلان ئامادەیە و بەرشلۆنە بەبێ مێسی ڕووبەڕوی دەبێتەوە

خەڵک سپۆرت

سبەیشەو ڕووبەڕوبونەوەیەکی گرنگ و چارەنوسازی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ لە شاری میلانۆ ئەنجام دەدرێت و تەنها بە بردنەوە ئینتەرمیلان لە داوی دەرکردن ڕزگار دەکات.

سبەیشەو کاتژمێر (١١:٠٠) بەکاتی کوردستان لە یاریگای جوسێپی میاتزا ڕووبەڕوبونەوەی گەڕی شەشەمی کۆمەڵەی شەشەم ئەنجام دەدرێت و یانەی ئینتەر میلان لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا تەنها بەبردنەوە دەتوانێت سەرکەوتن بۆ قۆناغی (١٦) مسۆگەر بکات، جگە لەو ئەنجامە هەر ئەنجامێکی تر ناچاریان دەکات چاوەڕوانی ئەنجامی یاریی نێوان بوروسیا دۆرتمۆند و سلاڤیا پراگ بکەن.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نێراتزۆری لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە :” تەنها ئامادەبوونی یاریزانان دادمان نادات، بەڵکو پێویستە هاندەران و یاریگا ئامادەبێت و بە ئەقڵیەتی بردنەوە یاریی بکەین، هەرچی لەتواناماندا بێت بۆ بردنەوە و تۆماری گۆڵ بەرامبەر بەرشلۆنە بەکاری دەخەین و گرنگیشە یانەی بەرشلۆنە لەوپەڕی توانا هونەریەکانیدا نەبێت”.

میدیاکانی ئیتاڵیا ماوەی دوو ڕۆژە تەپڵی کۆکردنەوەی کۆمەڵەی هاندەران لێدەدەن و داوا لە کۆرڤا نود دەکەن بەوپەڕی هێزەوە هانی مارە شینەکان بدەن بۆ سەرکەوتن بەسەر یانەی بەرشلۆنە، لەکاتێکدا یانە ئیسپانیەکە سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە و پێویستی بە ئەنجامەکە نییە.

لەبەرامبەردا یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی لیستی یاریزانە بەشدارەکانی لەو یارییەدا ئاشکرا کرد، تیایدا ناوەکانی هەریەک لە جێرارد پیکێ و لیۆ مێسی ئەفسانە و سێرجی ڕۆبێرتۆ نەهاتووە واتا ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی بەهۆکاری هونەری و حەوانەوە ئەم سێ ناوەی دوورخستۆتەوە، لەبەرامبەردا بانگهێشتی ئانسو فاتی ئەستێرەی لاوی کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان