ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئەندازیارێكی خۆراك؛ بۆچی گرنگە ڕۆژانە لیمۆ بخۆین

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان لیمۆ وەك خواردنێكی سەرەكی بۆ چارەسەر بەكاریدەهێنن، ئەندازیارێكی خۆراكیش دەڵێت،”بەهۆی ئەوەی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ڤیتامین بی، ڕایبۆ فلاڤین،كالسیۆم ،مەگنسیۆم، فۆسفۆرخواردنی زۆر بە سوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ”.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لیمۆ سودێكی زۆری هەیە، بڕێكی باش پێكهاتەی ستریك و ئەسیدی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ڤیتامین بی، ڕایبۆ فلاڤین ،كالسیۆم ،مەگنسیۆم، فۆسفۆر.

وتیشی ،” لیمۆ دەبێتە هۆی پاككردنەوەی گەدە، بە تایبەتی بۆ نەهێشتنی نەزگەرە و دڵ تێكەڵهاتن چارەسەرێكی باشە و هەروەها بۆ نەهێشتنی قەبزی بەكاردێت ، كاری ڕیخۆڵەكان خێرا دەكات و یارمەتی كرداری هەرس دەدات تا بە ئاسانی و خێرای كارەكانی بكات”.

ڕاشیگەیاند، لیمۆ دژە هەوكردنێكی باشە بۆ پێست دژی چڕبوونەوە و چرچبوونی پێستە، لیمۆ زۆر بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش و دەتوانی بەتەنیا یان بە تێكەڵكردنی لەگەڵ ئاوی شلەتێن و هەنگوین لە كوپێكدا بیخۆیتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لیمۆ پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و بۆ هەوكردنی سنگ و ڕوماتیزمە بە سودە، بۆ دابەزاندنی تاو هەڵامەت چارەسەرێكی باشە، جگە لەوەی پاكەرەوەیەكی باشە بۆ خوێن.

ریکلام

تەندروستی

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی زۆر بە خێراتر و جوانتر قژت گەشە بکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە  بۆ ئەوەی زۆر بە خێراتر و جوانتر قژت گەشە بکات:

 

-ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە B-12 یاخود بە کەپسوول وەری بگرە

-ڕۆژانە کەمێک مێخی سەرت بشێلە

-ئاگاداری سیستمی خواردنت بەو خۆراکی تەندرووست بخۆ

-با ئەو سەرینەی لەسەری دەخەویت ئاوریشم بێت

-دەستت بە زەیتی زەیتوون چەور بکە و ناو قژتی پێ مەساج بکە

 

-قژت بە ئاوی سارد بشؤرە و گرنگی بە شێداریەکەی بدە

-لەکاتی بەستنی قژت لە پشتەوەم، زۆر بە توندی مەیبەستەوە و زۆریش مەیبەرە سەرەوە

-بەشێوەیەکی درووست قژت وشک بکەرەوە و زۆر بە خاولی پەستانی مەخەرە سەر

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

١٠ نیشانە کە دەریدەخات کالیسیۆمت کەمە!

خێزان

کالیسیۆم بۆ ماسولکەکان و بۆ هاوسەنگی خوێنی جەستەمان گرنگە، گەر کالیسیۆم لەجەستەدا کەمبێت توشی چەندین کێشەی تەندرووستی دەبیت، ئەمەی خوارەوە هەندێکیانە:

 

– بەردەوام قەلەق  و بێزاریت

– جەستەت لاوازە و زوو زوو توشی نەخۆشی دەبیت

– بە ئاسانی تف و پاروت پێ قوتنادرێت

– توشی خەوزڕان دەبیت

– ددانەکانت زوو کلۆر دەبێت و ئازاریان هەیە

– پێستت وشکە

– بەردەوام خەوت دێت و لەشت داهێزراوە

– دەستەکانت دەلەرزێت

– نینۆکت لاوازە و زوو دەشکێت

– ئازاری ماسولکەکانت هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

یۆنایە کۆنەکان گەر خەویان لێنەکەوتدایە ئەم کارەیان دەکرد، بۆ تۆش بەسوودە!

خێزان

له‌ كۆندا مرۆڤه‌كان شێوازی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان كه‌ به‌شێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌ تا ئه‌مڕۆش ده‌كرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت.

یۆنانیه‌ كۆنه‌كان گه‌ر شه‌وان خه‌ویان لێنه‌كه‌وتدایه‌ كه‌مێك گوێزه‌ هیندی هاڕڕاویان كرده‌كره‌ ناو ده‌فرێكی پڕ له‌ شیری گه‌رم و ده‌یانخواردنه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌ ڕۆنی سروشتی لاڤانده‌ر شان و قاچی خۆیان ده‌شێلا.

به‌م جۆره‌ش هه‌م جه‌سته‌یان و هه‌م مێشكیان هه‌ستی به‌ ئارامی ده‌كرد و باشتر ده‌یانتوانی بخه‌ون، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی باشه‌ كه‌ له‌ ئێستاشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی خه‌ولێنه‌كه‌وتنیان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌كاری بهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان