ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكیدا خشتەی دابەشكردنی مووچەی رۆژی یەكشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2019 ی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژە بە دابەشكردنی مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2019، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و پاشان دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تری بەدوادێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی ئابی 2019ی فەرمانبەرانە و بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت.

دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە دێت كە بەغدا بڕی454 ملیار ديناری ڕادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

دوێنێ‌ چوار شەممە، سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندبوو، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، بڕی 454 ملیار دیناری ڕادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان كراوە.

ئابوری

پسپۆڕێكی یاسایی: خانەنشینی پەرلەمانتاران لە خراپترین و نادادپەروەرترین یاساكانی جیهانن

خەڵك- بەشی هەواڵ

د. ئیسماعیل نامیق، پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و وەزیرەكانی هەرێمی كوردستان لە خراپترین و نادادپەروەرترین یاساكانی جیهانن.

ناوبراو لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”كەسێك تەمەنی كەمتر بێت لە 30 ساڵ مانگانە شەش ملێون دینار بچێتە سەر هەژماری بانكیەكەی!! ئەم نادادیە لەكوێی دونیادا هەیە؟ چۆن بەم شێوەیە كوردستان ئاوەدان دەكرێتەوەو بەرهەمی خۆماڵی زیاد دەكرێت؟”.

هەر لە نوسینەكەیدا د.ئیمساعیل نامیق وتویەتی” یاساكانی تایبەت بەخانەنشینی پەرلەمانتاران و وەزیرەكان و خاوەن پلە باڵاكان لەهەرێمی كوردستاندا، لەنمونەی خراپترین ونادادپەروەرترین یاساكانی جیهانن، حەق وایە لەبەر خراپی وغەریـبی ونادادیان بخرێنە كتێبی گینسەوە و لەناوەندەكانی خوێندندا لەڕیزی پێشەوەی یاسا خراپەكان بەنمونە بهێنرێنەوە.”

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ناوبراو وتویەتی” ئەم یاسایانە لەهەر ووڵاتێكی دیكەدا بوونایە، حكومەتیان لەسەر ئەڕوخێنرا وداڕێژەران و جێبەجێ كەرانی یاساكەش دەخرانە كونجی زیندانەوە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی عیراق: پێویستە مووچەی پلەباڵاكانی هەرێم وەك عیراقی لێبكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی فراوان لە عیراق مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكرانەوە، بەپێچەوانەی هەرێمی كوردستانەوە كە تائێستا مووچەی پلەباڵاكان دەستكاری نەكراوە و پەرلەمانتارێكی عیراقیش دەڵێت”پێویستە هەرێمی كوردستانیش وەك عیراقی لێبكرێت”.

حەسەن ئاڵی، پەرلەمانی پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان لەگەڵ كەمكردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان بوون، چونكە هەنگاوێك بووە بۆ دەستبەركردنی دادگەری كۆمەڵایەتی.

وتیشی”پێویستە ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عیراق لە هەرێمی كوردستانیش سودی لێوەربگیرێت و دەستكاری مووچەی پلەباڵاكان بكرێتەوە، بەتایبەتی هەرێمی كوردستان و عیراق بە قۆناغێكی سەختی ئابورییدا دەڕۆن و خەڵكانی زۆر هەژارن”.

بەپێی نوێترین بڕیارەكانی عیراق مووچەی وەزیر و پەرلەمانتاران بۆ 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار كەمكرایەوە، لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستاندا مووچەی پەرلەمانتار و وەزیر 8 ملیۆن و 200 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای چوار ڕۆژ لە ناردنی لەلایەن حكومەتەوە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بكات و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی بكات.

پڕۆژەیاسای چاكسازی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ چاكسازی ئامادەكراوە، بەڵام ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندبووەتەوە، بەتایبەتی مووچە و خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان گۆڕانكارییەكی ئەوتۆیان تێدا نەكراوە.

ماڵپەڕی فەڕمی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەكە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای كاری ڕیكلامیش دەدرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسای ماددەهۆشبەرەكان دەكرێت.

مووچەی هەر پەرلەمانتار و وەزیرێك لە هەرێمی كوردستان 8 ملیۆن و 200 هەزار دینارە و دواتر خانەنشین دەكرێن و بەپێی پڕۆژەیاسای چاكسازیش مووچەی خانەنشینی هەریەكەیان لە 6 ملیۆن و 560 هەزار دینارەوە كراوە بە 5 ملیۆن و 250 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان