ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كوڕێكی ئەبو بەكر بەغدادی دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كوڕێكی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی پێشووی ڕێكخراوی داعشیان دەستگیركرد كە لەم ماوەیەی دواییدا لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی ئەمریكاییدا لە سوریا كوژرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەژانسی (ئەنادۆڵ) لە زاری ئەردۆغانەوە بڵاویكردەوە”كوڕەكەی بەغدادی لەنێوان ئەندامانی خێزاتنەكەیدایە كە ئێستا لە توركیا دەستبەسەرن”.

بە وتەی ئەردۆغان”توركیا كار بۆ گواستنەوەی ئەندامانی خێزانی بەغدادی دەكات بۆ سەنتەرەكانی كۆچپێكردن و لە چاوەڕوانی بڕیارەكانی وەزارەتی داددا دەبن”.

ئەردۆغان، شوێنی دەستگیركردنی كوڕەكەی بەغدادی، یان وردەكاریی پرۆسەی دەستگیركردنەكەی ڕووننەكردەوە.

هەروەها دوێنێ‌ چوار شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو“ژنەكەی ئەبوبەكر بەغدادی-یان بەدیل گرت، ئەمەش یەكەمجارە ڕووداوێكی وەها ڕادەگەیەنین و نایانویست ژاوەژاوێكی گەورە لەو بارەیەوە دروست بكەن”.

بەر لەوەش هێزەكانی توركیا لە باكووری سوریا، خوشكێكی ئەبوبەكر بەغدادی-یان دەستگیركرد.

ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی ڕێكخراوی داعش لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا لە هێرشێكی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكادا لەناوچەیەكی ئیدلب لە سوریا كوژرا.

ڕێكخراوی داعش لە تۆمارێكی دەنگیدا كە لەڕێی ئینتەرنێتەوە بڵاویكردەوە، تەئكیدی لەسەر كوژرانی سەركردەكەی كردەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، بەغدادی و سێ‌ منداڵی لە ئەنجامی تەقینەوەی پشتێنێكی بۆمڕێژكراو كوژران دوای ئەوەی لەڕێی تونێلێكی داخراوەوە هەوڵی هەڵاتنیان دابوو.

جیهان

كۆشكی سپی: ترەمپ ئامادەیە دەسەڵات ڕادەست بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە دسەڵات ڕادەستی سەرۆكی دوای خۆی بكات.

كایلی ماكنانی سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند:”سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بەئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە لەتشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت قایل دەبێت”.

ئەم ڕوونكردنەوەیەی كۆشكی سپی دوای دێت، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئامادە نەبوو بەڵێن بدات بە ڕادەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات لەكاتیێكدا كە جۆ بایدنی ڕكابەری لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆكی داهاتووی وڵاتەكەیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داود ئۆغڵۆ: پارتەكەی ئەردۆغان دوا هەناسە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا هێرشی توند دەكاتە سەر سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا لەلێدوانێكیدا هێرشی توندی كردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی و بە دامەزراندنی ڕژێمێكی سەركوتكار تۆمەتباری كرد.

داود ئۆغڵۆ وتیشی: لەسایەی سیستمی سەرۆكایەتیدا كە لە ساڵی 2018ەوە كاری پێدەكرێت سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت لەناوەڕۆك و ئەركی خۆیان داماڵراون.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ لەدرێژەی لێدوانەكەیدا لەبارەی ئەگەری هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان بۆ بەرتەسك كردنەوەی كاری پارتە سیاسییە نوێیەكان، ئاماژەی بەوەدا: لەگەڵ ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانەكانی بەردەوام باس لە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان دەكەن، پێشبینیەكان ئەوەیان بۆ ڕووندەكەنەوە، وادەی هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ ئەوەشی بە (دوا هەناسەدانی پارتەكەی ئەردۆغان ناوبرد).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زەریف: واشنتۆن بە دوو مەرج دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن تەنها بە دوو مەرج دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی، دەشڵێت، بەلایانەوە گرنگ نییە چ كاندیدێك لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا سەردەكەوێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێویستە سەرەتا قەرەبووی تاران بكاتەوە و دواتر بەڵێن بدات كە جارێكی تر لەو ڕێككەوتنە ناكشێتەوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاش باسی لەوەكرد، بەلایانەوە گرنگ نییە كێ لە كۆشكی سپی دەبێت، ئەوەی بەلایانەوە گرنگە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكایە.

جێی ئاماژەیە، واشنتۆن ساڵی 2018 لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە تائێستا بەرپرسانی حكومەتی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ هیچ خواستێكیان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنە نیشان نەداوە، لەبەرامبەردا، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان باسی لەوەكردووە، لەئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بەلام بەو مەرجەی ئێران بە تەواوەتی پابەندی ڕێككەوتنەكە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان