ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو وانەبێژەكان موچە وەردەگرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیپرسراوی خۆیەتی و میلاكاتی پەروەردەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، یەكشەممەی داهاتوو وانەبێژانی سنووری پەروەردەی شارەزوور مووچە وەردەگرن.

نەبیل حەمە ساڵح لێپرسراوی خۆیەتی و میلاكاتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە ئاگادار دەكەینەوە كە وانەبێژیان هەیە، پەروەردەی شارەزوور وەك یەكەم پەروەردە قائیمەی مانگی نۆی كردووە بەچەك و ڕۆژی یەك شەممە بەرواری(۱٠ـ۱۱ـ۲٠۱۹) موچەی وانەبێژەكان دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، داوا لەو بەڕێوەبەرانەش دەكەین تا ئێستا قائیمەی مانگی(۱٠)یان نەهێناوە، یەك شەممە هەمان بەروار بگاتە بەڕێوەبەرێتیمان بەپێچەوانەوە وەرناگێرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكات.

ئابوری

وەزارەتی كشتوكاڵ داوایەك لە جوتیاران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق داوا دەكات وەبەرهێنان لەو زەویانەی بیابانەكان بكرێت كە ڕووبەریان لە ملیۆنێك دۆنم زیاترە.

ساڵح حەسەنی وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا داوایكرد: زەوییە بیابانییەكان بەمەبەستی كشتوكاڵكردن وەبەرهێنانیان تێدا بكرێت، تا بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر بێت ‌و هەلی كار بڕەخسێنرێت‌ و ئابووری وڵات گەشە بكات.

وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: دەتوانرێت لە قۆناغی یەكەمدا لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ملیۆنێك دۆنم زەوی چەندین پڕۆژەی كشتوكاڵیی دروست بكرێت.

وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: ئامانج لەو پڕۆژەیە زیادكردنی زەوی كشتوكاڵی‌ و بەرهەمی ناوخۆییە لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنی كوالێتی ئەو خۆراكەی كە بە هاووڵاتیانی عیراق دەدرێت، هەروەها دەستەبەركردنی بەرهەمی كشتوكاڵییە تا بتوانین پێداویستی خۆراكیی لەناوخۆدا پڕبكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم دوابڕیار لەسەر خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە دەدات

خەڵك- ئارام سەردار
بڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە 11ی كانوونی یەكەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتووگۆ لەبارەی پیشنیازی ( یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان) بكات و ڕەوانەی پەڕلەمانی بكات.

عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، چاوەڕوان دەكرێت گفتووگۆ لەبارەی پیشنیازی (یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان) بكات.

دەشڵێت: “چاوەڕوان دەكرێت ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشنیازە یاساییەكە پەسەند بكات و ڕەوانەی پەڕلەمانی بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك وەزیرانیش لەكاتی پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ۱۰۰ ڕۆژی كاركردنی ئاماژەی بەم یاسایە كرد و تەواو ئامادەكراوە.

بەپێی زانیاریەكانیش، ئەنجوومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی سبەینێ‌ چوار شەممە گفتووگۆ لەبارەی چەند بابەتێكی تریش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەقی بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی پێشووتری بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی دەركرد و بڕیارەكەش لە سەری ساڵی نوێوە دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، مامۆستایانی گرێبەست بە مووچە و پلە و دەرماڵەی شایستە دەكرێنە هەمیشەیی لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پلەی وەزیفی و ئەركی دارایی لە ساڵی 2020 بۆ دابین دەكات.

هەر بەپێی بڕیارەكە، ماوەی خزمەتی پێشووی گرێبەست بۆ ئەو مامۆستایانە هەژمار دەكرێت بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم.

دەقی بڕیارەكە:
بڕیاری ژمارە 34 لە 6-11-2019
پشت بەست بە ئەحمامی ماددەی (8) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی (1992)ی هەمواركراو، لەبەر ڕۆشنایی كۆنووسی كۆبوونەوەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (13) لە (6-11-2019) و ئاماژە بە كۆنووسی كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەش لە بەڕێزان وەزیرانی (پەروەردە، دارایی و ئابووری، پلاندانان) پێكهاتبوو بە بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆی ژمارە (5) لە (4-9-2019) بە ڕەچاوكردنی ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست ماوەی چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەدا خزمەت دەكەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕكردۆتەوە بڕیار درا بە:
1- بە هەمیشەیی كردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە.
2- وەزارەتی دارایی و ئابووری پلەی وەزیفی تەرخانكراوی دارایی پێویست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئاماژە پێكراوان لە بڕگەی (1)ی سەرەوە دابین دەكات لە ساڵی دارایی 2020.
3- سەبارەت بە ماوەی خزمەتی پێشووی ئاماژە پێكراوان لە بڕگەی (1)ی سەرەوە وەك مامۆستایانی گرێبەست، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی شایستە بوونیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان مامەڵەیان دەكات.
4- وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان