ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

داوای پەلەكردن لە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر توركیا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پێنج سیناتۆری ئەمریكایی لە نامەیەكدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، داوا دەكەن پەلە بكرێت لە سزاكانی سەر توركیا.

هەر یەك لە “لێنسی گراهام و كریس ڤان هۆلین و ڕیچارد بلومینسال و مارشال بلاكبیرن و جین شاهین” ، لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكایان كردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، پەلە بكرێت لەجێبەجێكردنی سزاكانی سەر توركیا”.

ڕاشیدەگەیەنن، لە ئاگربەستی مانگی ئۆكتۆبەرەوە، ژمارەیەك ڕاپۆرت ئاماژە بە لاساری توركیا دەدەن و ئەوە دەخەنەڕوو كە توركیا هێرشی دڕندانەی كردووەتە سەر كوردەكان و چەكی قەدەغەكراویشی بەكارهێناوە.

ئەو كۆنگرێسمانانە جەخت لەوەش دەكەنەوە، توركیا ئاگربەستی شكاندووە لەناوچەی ئارام و ڕوونیشیدەكەنەوە، بڕیار بوو سزاكان بۆ سەر توركیا بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تائێستا نەكەوتونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و داوا دەكەین پەلە بكەن لە جێبەجێكردنی.

جیهان

كازاخستان: كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەبارەی سوریا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریای بۆ سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو، دەستپێدەكەنەوە.

موختار تلیۆبردی وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایگەیاند: بڕیارە كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی ڕوونكردنەوەیە لە ئێران و ڕوسیا و توركیا.

جێی ئاماژەیە، دوواهەمین كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریا، لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، بە بەشداری لێپرسراوانی حكومەتی دیمەشق و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئوردن و لوبنانیش وەك چاودێر، بەڕێوەچوو بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەواڵگری عیراق: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەواڵگری سەربازی عیراق هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕایدەگەیەنێت: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا، ئەوانەشی لەناوچەكانی نزیك بە توركیان ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە ڕێكخستنەوەی چەكدارەكانیان.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق سەرۆكی هەواڵگری سەربازی عیراق ڕایگەیاند: سەركردە باڵاكانی داعش كە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەڕێگەی بەرتیلدانەوە لەباكووری سوریاوە چوونەتە توركیا و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدەن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونی گەڕانەوەی توندوتیژییەكانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پیلانیان هەیە خۆیان ڕێكبخەنەوە و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە بدەن، بەتایبەت دوای كوژرانی بەغدادی، دەشڵێت: داعش پیلانیان هەیە هەزارەها چەكدار و لایەنگریان لە سەربازگە و زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕزگار بكەن، هەوڵی بەكۆمەڵ هەڵهاتنیان دەدات.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق ئاماژەی بەوەشدا: فەرماندە باڵاكانی داعش بەتایبەتی ئەوانەیان كە لەو ناوچانەی نزیك بە توركیان، ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە چەكداركردنەوەی لایەنگرەكانیان.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: سەرانی باڵای داعش كە بەنهێنی بەرەو شاری غازی عەنتاب و ناوچەكانی تر هەڵاتوون، پارەدارێكی گەورەن و كۆمەكی گەورەی دارایی دەبەخشنە ڕێكخراوەكە، چەندەها پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنانیان لە توركیا هەیە، ڕاشیگەیاند:”پێش مانگێك بەڵگەنامەی تەواوی نۆ لەسەرانی داعشمان داوەتە بەرپرسانی سەربازیی توركیا”.

ئەلعەلاق هۆشداریش دەدات لە بەهێزبوونەوەی داعش، دەڵێت: 10 هەزار چەكداریان لەگرتووخانەكانی سوریان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان