ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنی سووریا سەركەوتوو بوو


خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەكەیان لە سووریا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە گوتارێكدا ڕایگەیاند بە پێی ئەنجامی شەڕ و گفتووگۆكان، ئۆپەراسیۆنی باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریا سەركەوتوو بووە.

لەبارەی سەردانەكەی ئەردۆغانەوە بۆ ئەمریكا ناوبراو دەڵێت “سەردانی ئەمریكا دەكەم”.

بڕیارە لە 13ی ئەم مانگە سەرۆكی توركیا سەردانی ئەمریكا بكات و دوێنێش لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترەمپ گفتووگۆی لەگەڵ ئەردۆغان كرد.

ریکلام

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری نوێی دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای ناڕەزایی بەشێكی هاووڵاتیان و كاسبكاران لە ڕێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە دەسەڵات دراوە بە پارێزگارەكان بۆ ئاسانكاری كردن بۆ هاووڵاتیان.

زانیاری زیاتر …

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

واشنتن: هەرێمی كوردستان بەشداریی لە دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عیراقدا دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵیوزی ئەمریكا لە بەغدا دەڵێت، هەرێمی كوردستان بەشداریی لە دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عیراقدا دەكات كە وابڕیارە لەم مانگەدا سازبكرێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش جەخت لەسەر پێویستی ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكان دەكاتەوە لە دیالۆگەكەدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عَراق و لە دیدارەكەدا كە ستیڤن فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” بارودۆخی عییراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تاوتوێ كرا ن و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق ئاماژەی بە گرنگیی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و عیراق كرد، كە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی كوردستانیش تێێدا بەشدار دەبێت”.

بە وتەی تۆلەر”ئەوان هەموو هەوڵێك بۆ یارمەتیدانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەدەین ، بەتایبەتیش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئابوورییە سەختەی كە بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە”.

لەبەرانبەردا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەسەر گرنگی بەشداریی هەرێمی كوردستان كردەوە لە دایالۆگی ستراتیجی نێوان عیراق و ئەمەریكا “بە شێوەیەك كە ئەنجامەكانی لە بەرژەوەندی گشتی تەواوی پێكهاتەكانی عیراقدا بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە.. کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان