ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كاركردن لە بەندەری ئومقەسر دەستیپێكردەوە


خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە كاركردن لە بەندەری ئومقەسر و پاڵاوتگەی ناسریە لە باشووری عیراق دەستیپێكردەوە دوای كشانەوەی خۆپیشاندەران.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی دژبەری حكومەت لە بەندەری ئومقەسر كشانەوە، دوای ئەوەی عەبدولكەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند داخستنی بەندەری ئومقەسر زیانی شەش ملیار دۆلاری لە عیراق داوە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا.

ماوەی دوو هەفتەبوو خۆپیشاندەران بەندەری ئومقەسر و پاڵاوتگەی ناسرییان داخستبوو، بەهۆیەوە كارەكانیان ڕاگیرابوو.

ریکلام

عێراق

سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەت دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق، سیڤی کاندیدانی چەند وەزارەتێک بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بڕیاردان لەسەریان.

بەدر زیاد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سەر بەهاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ، که، ، ناو و زانیاریی کاندیدانی حەوت وەزیر بۆ كابینەکەی مستەفا کازمی بخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، تا لەکۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا، بخرێنە دەنگدانەوە.

تا ئێستا هەریەکە لەوەزارەتەکانی بازرگانی، داد، کۆچ، دەرەوە، نەوت، رۆشنبیری، کشتوکاڵ لە کابینەکای کازمیدا پڕ نەکراونەتەوە.

ڕەوانەکردنی سیڤی ئەو ژمارە وەزیرە بۆ پڕکردنەوەی کابینەکەی کازمی لەکاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی عیراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئەمڕۆ بە سەردانێک لەپارێزگای کەرکوکە و لەگەڵ ژووری عەمەلیاتی شارەکە تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری کەرکوک.

 

مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیدا بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کۆبۆوە.

 

لەپاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی ئۆپراسیۆنەکان، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتى بکات.

 

ماوەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و ئەو تاوانانەى لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەنجامبدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق.

 

هێشتا ڕوون نییە لەو کۆبوونەوەیەدا چ بابەتێک دەکرێتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان