ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

گەر دەتەوێت ببیتە فۆتۆگرافەر یاخود پرۆفیشناڵانە وێنە بگریت، ئەم ١٢ خاڵە ڕەچاو بکە

خێزان
وێنه‌گرتن زۆرجار خولیا و حه‌زێكه‌و زۆركه‌س حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات كه‌ وێنه‌ی سروشت و شته‌كان بگرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ئامۆژگارین بۆ كه‌سه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تا ببنه‌ فۆتۆگرافه‌رێكی پرۆفیشناڵ:

-به‌ر له‌ هه‌موو شتێك داوای هاوكاری له‌ كه‌سێك بكه‌ كه‌ بتوانێت ڕێگات نیشانبدات بۆ ئه‌وه‌ی كامێرایه‌كی باش بكڕیت.


-گه‌ر تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی نه‌تزانیوه‌، ئه‌وا هه‌وڵبده‌ بنه‌ماكانی وێنه‌گرتن بزانیت و له‌سه‌ریان بخوێنیته‌وه‌.


-ئاماده‌ به‌، جیاوازی نێوان فۆتۆگرافه‌ری لێهاتوو له‌گه‌ل ئاسایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێهاتوه‌كه‌ له‌ كاتی پێویست له‌ شوێنی پێویسته‌، بۆیه‌ با به‌رده‌وام كامێراكه‌ت پێبێت.


-بدۆزه‌ره‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌س نیه‌ له‌ شوێنه‌كه‌بیت و چاوه‌ڕوانبیت شتێك ڕوبدات تا وێنه‌ی بگریت، به‌ڵكوو بۆخۆت به‌دوای شته‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كاندا بگه‌ری و وێنه‌یا بگره‌.


-ته‌نها شته‌ ئاسایه‌كان وێنه‌ مه‌گره‌، هه‌وڵبده‌ شته‌ جیاوازه‌كان ببینیت و وێنه‌یان لێبگریت.


-با وێنه‌كانت ساده‌بن و تێگه‌یشتن و چێژلێوه‌رگرتنیان ساده‌ بێت.


-هه‌وڵبده‌ ته‌نها كار له‌سه‌ر كامێرای دیجیتاڵ نه‌كه‌یت و وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێكی پڕۆفیشناڵ شاره‌زایت له‌سه‌ر كامێرای فیلمیش هه‌بێت.


-هه‌موو وێنه‌كانت دره‌رمه‌خه‌و باشترینه‌كانیان هه‌ڵبژێره‌، دواتر نیشانی كه‌سانی ده‌وروبه‌رتی بده‌.


-هه‌وڵبده‌ سود له‌ ڕه‌خنه‌ی كه‌سه‌ شاره‌زاو پسپۆڕه‌كان وه‌ربگریت، گوێش به‌ هه‌مو ڕه‌خنه‌یه‌ك مه‌ده‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ لێت ده‌گیرێت.


-به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا بگه‌رێ كه‌ بیرۆكه‌ی نوێت پێده‌به‌خشن، ته‌نها له‌سه‌ر كۆمپیته‌ره‌كه‌ت دامه‌نیشه‌.


-هه‌وڵبده‌ لایه‌نه‌ ته‌كنیكیه‌كانی كامێراكه‌ت بزانیت و شاره‌زایت لێی هه‌بێت.


-هه‌وڵبده‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆت بدۆزیته‌وه‌، واته‌ هه‌ر به‌ ته‌ماشاكردنی وێنه‌كاندا بزانرێت هی تۆیه‌.

ریکلام

ژیاندۆستی

٩ شتی ناخۆش کە بەردەوام ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و هەر لە کۆڵیشمان نابێتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک   شتی ناخۆشە کە بەردەوام ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و هەر لە کۆڵیشمان نابێتەوە:

 

-بەردەوام کۆکردنەوەی شتی کۆن و بێکەڵک

 

-ئەو کەسەی هەموو کات نۆرە بڕی دەکات

 

-ئەو کەسەی هەموو ژیانی بۆتە کارکردن

  

 

-ئەو کارمەندەی شتەکانت زۆر لێ قورس دەکات

 

-ئەو کەسەی زۆر لە چاو دەترسێت

 

-ئەو پێداویستیانەی لەو کاتەی ئیشت پێیانە و خۆیان ون دەکەن

 

-ئەو کارمەندەی داوای نامەی تایبەتت لێدەکات

 

-ئەو خاوەن کارەی نازانێت کاتی تایبەت چییە

 

-بۆ نابێت حەزەکانمان بڵێین؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٦ شتی ئاسایی کە ڕەنگە لە وڵاتانی دیکە توشی کێشەت بکات کاتێک بۆگەشت دەچیت

خێزان

کاتێک لە وڵاتێکەوە بۆ گەشت دەچینە وڵاتێکی دیکە زۆرێک لە شتەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، بۆیە گرنگە کە ئاگاداری خۆت بیت و یاساکان بزانیت تا توشی کێشە نەبیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو شتانە:

 

لە وڵاتی سەنگافورە جوینی بنێشت بەپێی یاسا قەدەغەیە

 

 

لە وڵاتی بوروندی ڕاکردنی بە کۆمەڵ لەسەر شەقام بەیاسا قەدەغەیە و ڕەنگە بخرێیتە زیندانەوە گەر ئەنجامی بدەیت، ئەمش پاش ئەوەی پێشتر وەک ناڕەزایی سیاسی بەکاردەهات و حکومەتی ئەو وڵاتە قەدەغەی کرد.
کۆماری بوروندی وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری بوجومبورایە.

 

 

لە سعودیە و پاکستان بەپێی یاسا یادکردنەوەی ڕۆژی ڤالانتاین قەدەغەیە

 

 

لە تایلەند نابێت قسە بە پادشاکەیان بڵێیت، گەشتیار و شتیش ناخوات گەر ئەوە بکەیت زیندانی دەکرێیت، چونکە لەوێ دەپەرسترێن

 

 

لە زۆرێک لە وڵاتە ئیسلامیەکان لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچەڕووت قەدەغەیە یان لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە قبوڵکراو نییە

 

 

لە ئەریزۆنیا بە یاسا بڕینەوەی داری کاکتوس قەدەغەکراوە و سزای لەسەرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

پێنج کەس کە پارە و هێزیان لە بیل گەیتس زیاترە و حسابی خۆیان نازانن

خێزان

بە پێی ئاماری گۆڤاری فۆربیس بیل گەیتسی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پلەی یەکەمدایە وەک دەوڵەمەنترین کەسی جیهان کە سامانەکەی دەگاتە ٧٠ بلیۆن دۆلار، بەڵام لەڕاستیدا کەسانێکی دیکەش هەن یاخوود هەبوون کە لەو دەوڵەمەنتر بوون کە زۆرینەیان دیکتاتۆرەکانن کە ئەستەمە بە تەواوی سامانەکەیان دیاری بکرێت.

 

– ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا سامانەکەی بە ٢٠٠ بلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە بەهۆی دەسەڵاتەکەی لە ڕووسیادا هەیەتی.

– کیم جۆنگ ئون سامانەکەی زۆر بە نهێنی ماوەتەوە چونکە هیچی لەبارەوە نازاندرێت، بەڵام ژیانێکی زۆر شاهانەی هەیە و بە کرداری خاوەنی هەموو کۆریایی باکورە.

– موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا، سامانێکی بێشووماری هەبوو کە گۆڤاری فۆربیس بەیەکێک لە دەوڵەمەنترین پیاوەکانی مێژوو ناوی بردووە.

– خێزانی  روتشيلد : ئەمانە خێزانێکی ئەڵمانی یەهوددی بوون کە لە هەموو بوارێک سەرمایەیان بەگەڕ خستبوو بە جۆرێک کە قەرزیان بە زۆر وڵات دەدا و بەهۆی ئەوەشەوە کاریگەریان لە بڕیارە سیاسیەکانی ئەو وڵاتانە هەبوو، دەستێکی باڵایان هەبوو لە دروستکردنی دەوڵەتی  ئیسرائیل و دابینکردنی داهات بۆی.

– خانەوادی سعود: ئەم خانەوادەیە لە سەدەی ١٨ وە فەرمان ڕەوایی سعودیە دەکەن و بەهۆی ئەو نەوتە بێشومارەی لەبەردەستیاندایە بونەتە دەوڵەمەنترین لە جیهان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان