ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

7 ڕێگای جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خۆت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌رببڕیت


خێزان

ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌رج نیه‌ ته‌نها له‌ رێگای قسه‌وه‌ بێت و پێی بڵێت كه‌ خۆشتده‌وێت، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك رێگای دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت ئه‌وه‌ی بۆ بسه‌لمێنیت وا بکەیت خانمەکەت هەیمشە ئارەزوی لە تۆ بێت، كه‌ ئه‌وانیش:

-هاوسه‌ره‌كه‌ت ببه‌ شوێنێك كه‌ له‌ كاتی ده‌زگیرانداری یاخود سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریتاندا یادگاریتان تێیدا هه‌بووه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن، یاخود جاروبار وێنه‌ كۆنه‌كان ده‌ربهێنه‌ره‌وه‌و نیشانی هاوسه‌ره‌كه‌تی بده‌و یادگاریه‌كانی خۆتان به‌یه‌كه‌وه‌ بگێڕنه‌وه‌.

-كاتی ته‌واو بده‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵیدا هه‌یه‌ بیڵێت و ده‌ربی ببڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی باشتریش له‌ یه‌كدی تێبگه‌ن.

-كاتێك قسه‌ده‌كات قسه‌ی پێمه‌بڕه‌و ئه‌و هه‌سته‌ لای هاوسه‌ره‌كه‌ت دروستبكه‌ كه‌ تۆ رێزی ده‌گریت و قسه‌كانی ئه‌و گرنگه‌ بۆتۆ.

-هاوكاریكردنی له‌ شتنی قاپه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی ماڵدا، كه‌ ئه‌وه‌ش قورسایی سه‌رشانی كاره‌كانی ئه‌و كه‌مده‌كاته‌وه‌.

-كاتێك ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌ستی بگره‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌ستی ئه‌وه‌ی لا دروستده‌كات كه‌ تۆ خۆشتده‌وێت و ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش ناشاریته‌وه‌.

-له‌ كاروباره‌كانی ژیانتاندا و به‌تایبه‌ت پرسه‌ گرنگه‌كاندا بۆچونی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ربگره‌ و بۆی بسه‌لمێنه‌ كه‌ بۆچونه‌كانی به‌ گرنگ وه‌رده‌گریت.

-رێگه‌ی بده‌ هه‌ندێك كاتیش له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا به‌سه‌ربه‌رێت و مه‌یبه‌سته‌ره‌وه‌، به‌ڵام بیریشت نه‌چێت كه‌ له‌و كاتانه‌دا نامه‌ی بۆبنێریت و هه‌واڵی بپرسیت.

ریکلام

ژیاندۆستی

ئەستێرە بەناوبانگەکان ڕوونی دەکەنەوە: چۆن پاش منداڵبوون کێشیان دابەزاندۆتەوە؟


خێزان

شتێکی ئاساییە لە کاتی منداڵبوون کێشت زیاد بکات، ئەمەی خوارەوە تاکتیکی ئەستێرەکانە کە ڕوونی دەکەنەوە چۆن پاش منداڵبوون کێشیان دابەزاندووە؟

جێنیفەر لوپێز

سەرەتا پاش منداڵبوون تەنها پیاسەی کردووە، دواتر ٤ میل ڕایکردووە و نیو میل مەلەی کردووە و ١٨ میلیش بە پاسکیل ڕۆشتووە تا کێشی ئاسایی بۆتەوە.

 

هیلا بیری

لەپاش منداڵبوون ١٥ کیلۆ زیادی کرد، بۆیە ڕۆژانە ژەمی زۆر و خواردنی کەمی دەخوارد و شیرینیشی نەدەخوارد، زیاتریش لە ژەمەکاندا سوپی دەخوارد و وەرزشی لەگەڵدا دەکرد.

 

جێسیکا ئەلبا

لەپاش ئەوەی کچێکی بوو ١٦ کیلۆ زیادی کرد، سەرەتا بە ڕۆژی ٢٠ خولەک و دواتر ڕۆژی کاتژمێرێک وەرزشکردن جەستەی خۆی ئاسایی کردەوە.

 

بینۆسێ

خانمە هونەرمەند بیۆنسێ لەو هونەرمەندانەیە کە زۆر گوێ بەوە نادات بەردەوام وەرزش بکات و ئێستا دایکی ٣ منداڵە، ئەو دەڵێت”من لە ڕێگەی شیرپێدانی سروشتییەوە کێشی خۆم ئاسایی دەکەمەوە، ئەوەس ڕێگایەکی کاریگەرە و هەموان دەتوانن تاقی بکەنەوە”

 

کیم کارداشیان

لەپاش ئەوەی منداڵی سێیەمی بوو ٣٠ کیلۆ لە جەستەی دابەزاند، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو پەیڕەوی لە ڕێجیمێکی زانستی کردووە کە ڕێژەی پڕۆتین و چەوری بە پێی پێویست وەرگرتووە نەک زیادە و وەرزشیلی لەگەڵدا کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند وەرزش کە چەوری ڕانت زۆر بەباشی دەتوێتەوە و زۆر باشە کە لە ئێستاوە دەستپێبکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە چەوری ڕانت زۆر بەباشی دەتوێتەوە و زۆر باشە کە لە ئێستاوە دەستپێبکەیت:

 

وەرزشی  Abduction

لەسەر لا پاڵبکەوە و قاچێکیانت تا دەتوانیت بەرز بکەرەوە، پاشان لایەکەی دیکە، هەر قاچێک ١٠ جار و ٣ سێت

 

 

وەرزشی Curtsy lunge

بە ڕێکی بوەستە و دواتر قاچێکت ببە پشتەوە و لەسەری بنوشتێرەوە . ١٠ جار

 

-وەرزشی Scissors

-لەسەر پشت بمێنەرەوە و قاچەکانت بەشێوەی مقەست بجوڵێنە و بەرز و نزمی پێبکە. ١ خولەک

 

وەرزشی Wall sit

-وەک ئەوەی لەسەر کورسیەک دابنیشیت بنوشتێرەرەوە و بە پەستانی پشتت بە دیوارەوە خۆت بگرە، ٣٠ چرکە بەم جۆرە بوەستە و دواتر دوبارەی بکەرەوە.

 

– وەرزشی Squats

-بە ڕێکی بوەستە و خۆت بنوشتێنەرەوە و هەڵبستەرەوە. (١ خولەک)

 

-وەرزشی Jump squats

بازبدە و دواتر بەشێوەی سکوات بنوشتێرەوە. ١٥ جار

 

-وەرزشی  Side Lunge

 

خۆت بخە بەسەر یەکێک لە ڕانەکانتدا  بە پلەی ٩٠ و قاچەکەی دیکەت بە ڕێکی بکشێنە، ٢٠ تا ٣٠ چرکە ڕایبگرە و دواتر بچۆرە سەر قاچەکەی دیکەت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بە چ جۆرێک نان دەخۆیت؟ خاو یان خێرا یاخود بە مڵچەمڵچ؟ بزانە ئەوە چی لەسەر کەسایەتیت ئاشکرا دەکات


خێزان

شێوازی نانخواردن ڕەنگدانەوەی کلتور و پەروەردە و کەسایەتی کەسەکەیە، ئەمەی خوارەوە ڕەنگدانەوەی خواردنە لەسەر کەسایەتیت کە لە توێژینەوەیەکدا لەلایەن پسپۆڕی بواری خۆراک Juliet A. Boghossian ئاماژەی پێدراوە:

 

– خاو

کەسێکیت ئەوەت لا مەبەستە چێژ لەو ساتە وەربگریت کە تێیدایت و پەلەت نییە لە ژیانتدا و بە هێمنی کارەکانت بەڕێ دەکەیت.

 

– خێرا

ئەوانەی کە خێرا نان دەخۆن لەو کەسانەن کە بەردەوام زیاتر لەکارێکیان هەیە و خێرا و بە دەست و برد شتەکان تەواو دەکەن.

 

– هەر خواردنە و لە شوێنی خۆی

ئەو کەسانەی حەزدەکەن خواردنەکانیان زۆر ڕێکخراو بێت لەسەر دەوریەکە کەسانێکن کە لە ژیانی خۆشیاندا زۆر بە ڕێکخراوی کاردەکەن و دەیانەوێت شتەکان بە ڕێک و پێکی دابندرێت.

 

– بە تێکەڵی

ئەو کەسانەی کە هەموو خواردنەکانی ناو دەوریەکەیان تێکەڵ دەکەن بەسەر یەکتردا، کەسانێکن کە کەمێک پەڕپوتن، بەڵام زۆر کۆمەڵایەتی و سەر بەدەرەوەن.

 

– تاقیکردنەوەی شتی نوێ

ئەم کەسانە کاتێک دەچنە ڕیستۆرانتێک کام خواردنە تازە و تاقینەکراوە بێت داوای ئەوە دەکەن، ئەمانە کەسێکی سەرکەشن و حەزیان بە تاقیکردنەوەی شتی نوێیە لە ژیانیاندا.

 

– هەر یەک خواردن

ئەم جۆرە کەسانە بەوە ناسراون گرنگی بە هەموو وردەکاریەکان دەدەن پاشان بڕیار دەدەن، هەر بۆیە زۆرجاریش بڕیاری درووست دەدەن.

 

– مڵچەمڵچ

ئەوانەی لە خواردندا مڵچەمڵچ دەکەن، کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتین و دڵیان پاکە و هەر ئەوەن کە دەیبینیت، تاقەتی هیچ خۆنواندنێکیان نییە و گوێش بە قسەی خەڵک نادەن لەسەریان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان