ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ نیشانەی پێگەیشتن لە کچاندا کە گرنگە بەر لە ڕودانی زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

دوای ئەوەی منداڵ ١٠ ساڵی تەمەنی تەواو دەكات، دەگاتە تەمەنێكی دیاریكراو، ئینجا پڕۆسەی باڵغبوون دەستپێدەكات، كە بریتیە لە دەركەوتنی گۆڕانكاری لە بەشێك لە جەستەی مرۆڤ، كاتەكانیش بۆ ڕوودانی لە كوڕ و كچدا جیاوازە، لە كوڕاندا ڕەنگە لە 14 ساڵییەوە دەست پێ بكات و لە نێوان كچانیشدا لە 8 ساڵیەوە بۆ 13 ساڵی، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو گۆڕانکاریانە کە گرنگە هەموو کچێک بیزانێت:

 

-سووڕی مانگانە، گرنگترین نیشانەیە لەسەر باڵغبوونی كچدا ، بۆیە لەسەر دایك پێویستە كچەكەی بۆ ئەو پڕۆسە تازەیە ئامادە بكات بۆ ئەو رووداوە و بۆی روون بكاتەوە، كە چییە و بۆچی ڕوودەدات و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكات.

-هاتنە دەرەوەی مادەی دەردراو لە زێ، بەهۆی چالاكبوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە قۆناغی باڵغبوون، هانی منداڵدان و زێ دەدات بۆ پێگەیشتن و ئەو مادانەی لێ دێتە دەرەوە.

-دەركەوتنی مەمك: لەپاڵ سووڕی مانگانە گۆڕانكاری بەسەر شێوەی دەرەوەی كچدا دێت لەوانە دروستبوونی مەمكەكان بەهۆی كۆبوونەوەی چەوری و ئەویش دوای دوو ساڵ تەواو دروست دەبێت و قەبارە و كاتی دروستبوونی لە كچێكەوە بۆ كچێكی دیكە جیاوازە .

-گەشەكردنی موو، لە چەندشوێنێكی جەستەیدا، وەك ناوچەی بن باڵ و ناوچەی هەستیاری زاوزێ‌ مێینە و تەنانەت هەندێك جار مووش لەسەر باسك و پێكانیشی دەڕوێت .

-فراوانبوونی ئێسكی حەوز، لەگەڵ پێگەیشتنی كچ ئێسكی حەوز فراوان دەبێت، كە یارمەتی دەدات بۆ سكپڕبوون و منداڵبوون لە داهاتوودا .

-دەركەوتنی زیپكەی گەنجایەتی، لەكاتی باڵغبوون زیپكەی گەنجایەتی بەدەموچاوی كچەكە دەردەكەوێت، كە بەهۆی زیادبوونی چالاكی هۆڕمۆنەكان دروست دەبێت.

-زیادبوونی باڵا، لە ماوەی باڵغبووندا كچ چەند سانتیمەترێك بەیەكجاری زیاد دەكات، هەروەها قەبارەی پێكان و دەستەكان زیاد دەكات و چەوریش لە چەند ناوچەیەكی لەشی كۆ دەبێتەوە.

-دەنگ نەرمی، دەنگی كچ نەرمتر دەبێت و ڕەنگە لە دەنگی دایكی خۆی یان پورەكانی بچێت.

تەندروستی

گەر هەر یەک لەم نیشانانەت هەبوو ئەوا کێشە لە گورچیلەتدا هەیە و پێویستت بە چارەسەرە

خێزان

گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. ھۆکاری زەردی میزی مرۆڤ بەھۆی ماددەی بیلرۆبینەوەیە کە بەرھەمی تێکشکانی ھیمۆگلۆبینی خوێنە.

 

بەڵام کاتێک گورچیلەکانمان هەر کەموکڕیەکیان هەبێت لە جەستەماندا هەستی پێدەکەین، کە دیارترینیشیان هەڵئاوسانی ڕوخسارمان لە بەیانیاند و ئازاری بەشی خوارەوەی پشت و گۆڕانی ڕەنگی میزە.

جگە لەوەش ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی دیکەیە کە لە کاتی بونی بەردی گورچیلە بەدیار دەکەوێت:

-شەوان لەخەودا هەڵدەسین‌و ئازارمان هەیەو دەمانەوێت میز بكەین بەڵام بەقورسی دێت.

-هەڵدانی پێست‌و قڵیشان‌و ووشكبونەوە

-هەندێكجار خوێن لەناو میزدا دەردەكەوێت یان کەف دەکات

-هەڵئاوسانی بەشە جیاوازەكانی لەش

-خەواڵویی‌ و لاوازی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەچیدا دەزانیت توشی نەخۆشی پەنمان بویت و ئاوێکی زۆر لە جەستەدا کۆبۆتەوە؟

خێزان

زۆرێکمان سروشتی کارەکەمان وایە کە یان ماوەیەکی زۆر دانیشتووین یاخود بە پێوە وەستاوین، لە هەردوو دۆخەکەدا گەر لە سنور دەرچوو مەترسیدارە و ئەگەر زۆرە توشی نەخۆشی  قاچ ئاوسان ( پەنمان)  leg edema بکات.

نەخۆشی پەنمان واتا کۆبوونەوەی شلەمەنی زیادە  لە شانەکانی لەشدا، زۆرترین جار لە قاچەکان ڕوودەدات بەھۆی کاریگەری ھێزی کێش کردنی زەوی و دووری لە دڵەوە.

جەستەی ئێمە زۆربەی لە ئاو پێک هاتووە، بەڵام کاتێک ئەو ئاوە بە هاوسەنگی دابەشنابێت و ناوچەیەکمان ئاوی زیاتری بۆ دەچێت و توشی کێشەی دەکات و لە شێوەی هەڵئاوسان و هەڵتۆقین لەسەر جەستە دەردەکەوێت. بە جۆرێک کاتێک دەستی لێدەدەیت پێستەکە ناچێتەوە جێگای خۆیی و دەبێت بە چاڵ.

 

ئەو کەسانەی زۆرکات بە پێوەن یان زۆر دانیشتوون مەترسی توشبونیان بەم نەخۆشیە لەسەرە کە قاچیان هەڵدەئاوسێت و کێشەیان لە ڕۆشتن بۆ دروستدەکات.

 

بۆ ڕێگری لەم کێشەیە پێویستە ناوە ناوە لەسەر کارەکەت پشویەکی چەند خولەکی بدەیت، گەر دانیشتویت، کەمێک بجوڵێ و قاچیش مەخە سەر قاچ لە کاتی دانیشتن.

هاوکات گەر زۆر بەپێوەی ناوە ناوە کەمێک دابنیشە و بە دەستت قاچەکانی خۆت بشێلە، یەکێک لە باشترین چارەسەرەکانیش لەپێکردنی گۆرەوی درێژە بۆ قاچەکانت تا توشی ئەم کێشەیەت نەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ کەرەستەی ناو چێشتخانەکەت کە زۆر مەترسیدارە، بەڵام پێت نەزانیوە

خێزان

کۆمەڵێک شوێن هەیە لە چێشتخانەکەتدا کە بەبێ ئەوەی پێی بزانیت زۆر پیسە، بە جۆرێک هەندێکجار دەبێتە مەترسی بۆسەر ژیانت، بۆیە پێویستە پاک و خاوێنی ڕابگریت،  ئەمەی خوارەوە ئەو شوێنانەیە:

 

-قتوی پلاستیکی

-بەشێک لەم قتوانە بۆ خواردن نەکراون، ماددەی کیمیایی مەترسیداری تێدایە کە کاتێک خواردنی تێدەکەیت کاریگەری دەکاتە سەر.

 

-مەغسەلی چێشتخانە

-کاتێک پاشماوەی خواردنی تێدا دەمێنێتەوە چەندین بەکتریای مەترسیداری وەک سەلەمۆنیلا دروستدەکەن کە دواتر لەناوبردنیان ئاسان نییە، هەندێکجار بەکتریای ناو مەغسەلی چێشتخانە زیاترە لە بەکتریای ناو تەوالێتەکەت.

 

– ئسفنجی شتشتن

-زۆر بەئاسانی بەکتریای تێدا دەمێنیتەوە و گەشە دەکات، هەندێکجار ئیسفنجەکە بکە ئاوی گەرم یان مایکرۆیڤەوە بۆ کوشتنی بەکتریاکان.

 

-دەسڕی شتگرتن

-بەبێ دەستشتن دەستی لێدەدەیت  و پاش تەواوبونی خواردنەکەش پێی هەڵدەگریتەوە، لە ڕێگەیەوە بەکتریایەکی زۆر دەچێتە خواردنەکەتەوە.

 

-تەباخ

-مەترسی تەباخ لە پیسیدا نییە، بەڵکوو لە بیرچونی کوژانەوەی غازەکەیدایە کە زۆرجار ڕووداوی لێکەوتۆتەوە.

 

-مەکینەی گۆشتجنین

-ئەم مەکینەیە زۆر بەهێزە، بۆیە کاتێک شتی پێدەجنیت زۆر ئاگاداری دەست و پەنجەت بە.

 

-چەقۆ

-یەکێکی دیکەیە لە کەرەستە مەترسیدارەکانی چێشتخانەکەت، پێویستە لە شوێنی گونجاو هەڵبگیرێت و تیژ بێت.

 

-تەختەی شت جنین

-لە گۆشتی مریشک و گۆشتی ئاژەڵدا بەکتریای مەترسیدار هەیە کە بەئاسانی لەناو ناچن، کاتێک لەسەر تەختەی شت جنین چاکیان دەکەیت دواتر نابیت سەوزە و میوەی لەسەر چاک بکەیت و دانەیەکی دیکە بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان