ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیسڕائیل: هاوكاری مرۆیی و دیپلۆماتی كوردەكانی سوریا دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل باس لەوەدەكات، لە پێناو ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەژموونی ئێران، وڵاتەكەی هاوكاری كوردەكانی سوریا دەكات.

تسیبی هوتوفلی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئەمڕۆ چوارشەممە 6/11/2019 لە بەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هاوكاری مرۆیی و دیپلۆماتی پێشكەش بە كوردانی سوریا دەكات، كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە ڕووبەڕووی كارەساتی مرۆیی بوونەوە، بە بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل وتیشی، جێگەی شانازییە بۆ ئیسڕائیل كە لەم دۆخەدا لە پەنای كوردەكان وەستاوە و لە دانوستانەكانی كوردەكان و ئەمریكاشدا داكۆكی لە كوردەكان دەكات.

تسیبی هوتوفلی ئاماژەی بەوەشكرد، كوردەكان خاوەنی سەنگ و قورسایین و دەتوانرێت لە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەژموونی ئێران لە باكووری سوریا پشتیان پێببەسترێت. هەروەك ئەوەشی خستەڕوو، كە كوردەكان و پێكهاتەكانی تری سوریا میانڕەون و هاوپەیمانی وڵاتانی خۆرئاوایین.

ئەو لێپرسراوە ئیسڕائیلییە لەناوچوونی باڵادەستی كوردەكانی لە باكووری سوریا بە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر وڵاتەكەی ناوبرد و وتی، سیناریۆیەكی لەو جۆرە لە قازانجی ئێران دەشكێتەوە.

جیهان

چین، 427 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی نیشتمانی بۆ تەندروستی لە چین، 427 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی هەینی كە 327 حاڵەت بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی نیشتمانی بۆ تەندروستی لە چین، تۆماركردنی 427 حاڵەتی توشبوونی نوێی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان لە وڵاتەكەدا گەیشتە 79251 كەس.

ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستدا گەیشتۆتە 2835 كەس.

هەرێمی هوبی كە لانكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، 45 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێی تۆماركرد كە 37 حاڵەتیان لە شاری ووهانی پایتەختی هەرێمەكەدا بوون.

دكتۆر تادرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو بەرانبەر تەشەنەكردنی خێرای حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەرەوەی چین، ئاماژەی بە بوونی 3474 حاڵەت كردبوو لە 54 دەوڵەتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم پەڕلەمانتاری ئێرانى بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانتارێكی نوێی ئێرانی بە هۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا لە پارێزگای گیلان گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەك، پەڕلەمانتاری هەڵبژێردراوی شاری ئاستانەی ئەشرەفیەی سەر بە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسەكە ئاشكرایدەكات، ناوبراو خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و لە شەڕی نێوان عیراق و ئێران بریندار بووە، دوای گەیشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ئێران، تووشی ڤایرۆسەكە بووە و بەهۆیەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناوبراو لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و دوای خۆكاندیدكردنی بۆ خولی داهاتووی پەڕلەمانی وڵاتەكەی هەڵبژێردرا و بە بڕیارێكیش دوێنێ هەینی، پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاكو كاتێكی نادیار داخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: توشبوو بە كۆرۆنا لەماوەی 20 ڕۆژدا چاكدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، دەكرێت لە دوای دەركەوتنی نیشانەكانی نەخۆشییەكە، لەماوە 20 ڕۆژدا بە تەواوەتی چاكببێتەوە.

تارق یاساریڤیچ، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاندووە”بەپێی ڕاسپاردەكانمان، دەكرێت لە دوای دەرچوونی دوو ئەنجامی پشكنینی نێگەتیڤی لەسەر یەك بۆ تاقیكردنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ئەو كەسەی دەڵێن چاكبووە، لە نەخۆشخانە دەربكرێت”.

بە وتەی تارق یاساریڤیچ”بەپێی توێژینەوەكان، ماوەی چاكبوونەوەی تەواوەتی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دەمەی نیشانەكانی بە نەخۆشەكەوە دەردەكەوێت، نزیكەی 20 ڕۆژە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، لە نزیكەوە چاودێری ئەو ڕاپۆرتانەش دەكات كە لەبارەی دووبارەبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئامادە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان