ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“ئێران بە نیازە بە یەكجاری لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی بكشێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوی نوێی ئێران بۆ كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی تاران دەیەوێت بە یەكجاری لە ڕێككەوتنەكە بكشێتەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆكی چین ڕایگەیاند، هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 مایەی نیگەرانی قوڵی فەڕەنسایە و گۆڕانكارییەكی نەرێنییە لە هەڵوێستەكانی ئێران.

ماكرۆن وتیشی، ئێران بەو هەنگاوەی دەریدەخات، كە نیازی هەیە بە یەكجاری لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی بكشێتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6/11/2019 ئێران لە چوارچێوەی هەنگاوی چوارەمی كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستی بە پێدانی گاز بە ئامێرەكانی سەنتریفیوج كردەوە و عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی دامەزراوەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆمیان بۆ ڕێژەی 5% بەرزكردووەتەوە و لەتوانایاندا هەیە ڕێژەكە بۆ 20% بەرزبكەنەوە.

جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: توشبوو بە كۆرۆنا لەماوەی 20 ڕۆژدا چاكدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، دەكرێت لە دوای دەركەوتنی نیشانەكانی نەخۆشییەكە، لەماوە 20 ڕۆژدا بە تەواوەتی چاكببێتەوە.

تارق یاساریڤیچ، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاندووە”بەپێی ڕاسپاردەكانمان، دەكرێت لە دوای دەرچوونی دوو ئەنجامی پشكنینی نێگەتیڤی لەسەر یەك بۆ تاقیكردنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ئەو كەسەی دەڵێن چاكبووە، لە نەخۆشخانە دەربكرێت”.

بە وتەی تارق یاساریڤیچ”بەپێی توێژینەوەكان، ماوەی چاكبوونەوەی تەواوەتی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دەمەی نیشانەكانی بە نەخۆشەكەوە دەردەكەوێت، نزیكەی 20 ڕۆژە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، لە نزیكەوە چاودێری ئەو ڕاپۆرتانەش دەكات كە لەبارەی دووبارەبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئامادە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەیەك هاوڵاتی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی چین ئاشكرایدەكەن، 47 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

لێپرسراوانی وڵاتی چین ڕایدەگەیەنن، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 47 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئوە كەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو هەزار و 835 كەس.

جەخت لەوەش دەكەنەوە، 427 حاڵەتی تووشبوون دیكەیان تۆمار كردووە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 79 هەزار و 251 كەس.

ئەمەش لەكاتێكدایە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە چەندین وڵاتی دیكەی جیهان گەیشتووە و بووەتە هۆكارێك بۆ شڵەژانی كۆمەڵایەتی و ئابووری لە جیهاندا، هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش ڕێوشوێنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گیراوەتەبەر، بەڵام خۆشبەختانە تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپۆ: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هاوكاری خۆمان بۆ ئێران پێشنیازكردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكاری خۆیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیازكردووە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند:”بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەشمان ڕوونكردووەتەوە كە یارمەتیدانی مرۆیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران شتێكە كە ئەمریكا بەتەواوی پاڵپشتی لێدەكات. ئێمە بەردەوامدەبین لەو پاڵپشتیكردنە. هەر وڵاتێكی تریش بێت هەمان شتی بۆ دەكەین. ئێمە هێزی دیپلۆماتی و تواناكانمان بەكاردەهێنین بۆ ئەوەی هاوكاری تەكنیكی و پزیشكی بگەیەنینە هەرشوێنێك كە بتوانین”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، “ژێرخانی تەندروستی ئێران باش و نوێ نییە. ویستی ئەوان بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەوەی كە چی لە ئێران دەگوزەرێت باش نییە. من زۆر نیگەرانی ئەوەم كە ئەوە خودی ئێرانە نایەوێت ئەو زانیاریانە بڵاوبكاتەوە كە سوود بە خەڵكی ئێران دەگەیەنن”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان