ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وادەی دانیشتنی داهاتووی پەڕلەمانی عیراق دیاری كرا


 

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، پەڕلەمانی عیراق لە شەممەی داهاتووەوە دەستدەكاتەوە بە دانیشتنەكانی.

فازڵ فەتلاوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، پەڕلەمانی عیراق لە شەممەی داهاتوودا دەستدەكاتەوە بە دانیشتنەكانی”، ڕەتیشكردەوە لەگەڕخستنی كارەكانی پەڕلەمان لە بەرژەوەندی هاووڵاتی و حكومەت بێت.

بە وتەی فەتلاوی، “لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەڕلەمان، كار بۆ تێپەڕاندنی یاساكانی چاكسازی دەكرێت، چونكە لەگەڕخستنی كاری پەڕلەمان نە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییە و نە لە بەرژەوەندی حكومەتە”.

فازڵ فەتلاوی پێیوایە، “سەرۆكایەتی پەڕلەمان بەرپرسیارێتی تەواوەتی دەكەوێتە ئەستۆ لەڕووی لەگەڕخستنی دانیشتنەكانی پەڕلەمان، بەهۆی ئامادەنەبوونی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانەوە”.

ئەو پەڕلەمانتارەی فەتح دەڵێت: “زۆرێك لە چاكسازییە حكومییەكان پێویستییان بە دەنگدانی پەڕلەمانە و سازنەكردنی دانیشتنەكانی پەڕلەمانیش، كاریگەری نەرێتی لەسەر تەواوی پڕۆسەی چاكسازی دەبێت”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر كارە لەپێًشینەكانی پەڕلەمان و دوایین ئامادەكاری لەلایەنە سیاسییەكان بۆ دانیشتنەكانی داهاتووی پەڕلەمان (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە فازڵ فەتلاوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

عێراق

عیراق؛ زیاتر لە هەموو ڕۆژێك ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ دوو شەممە 429 كەس تووشبوون و 119 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیران 2020 پشكنین بۆ 10 هەزار و 495 ئەنجامدراوە و 429 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 102 كەسیش لە سلێمانی و 2 لەتوشبووش لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 119 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 868 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 275 كەس و مردنیش 215 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 378 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 43 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ وەزیری پلاندانان كۆبوەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری پلاندانان كردو جەختیان لە گرنگی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ سیاسەتی دارایی و دەستەبەركردنی سەقامگیری لەم دۆخە پڕ لە ئاڵنگاریانەی ئێستا كردەوە.

نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/١ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا د.بەرهەم ساڵح پێشوازی لە خالد بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق كرد .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەیەكدا باس ڕۆڵی وەزارەتی پلاندانان كرا، لە داڕشتنی نەخشەی سیاسەتی گشتی لە پێنا و گەشەپێدانی ئابووری ، بە جۆرێك ببێتە مایەی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و دەستەبەركردنی كار و كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری.

هاوكات جەختكرایەوە لە گرنگی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ سیاسەتی دارایی و دەستەبەركردنی سەقامگیری لەم دۆخە پڕ لە ئاڵنگاریانەی ئێستادا، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەیای كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێیوایە ناكرێت باسی سەركەوتن بكرێت
عەللاوی باس لە دوو جەنگ دەكات لە عیراقدا


خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە باس لە دوو جەنگ دەكات لە عیراق و پێیوایە سەركەوتن لەو دوو جەنگەدا نەهاتۆتەدی.

ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە”نجومگەرەكان درۆیان كرد، داعشی تیرۆریست لە هەناوی هەژاریی و تایەفەگەریی و پەراوێزخستن و دوورخستنەوە و تۆقاندنەوە هاتۆتەدەر، لەڕووی سەربازییەوە سەركەوتین بەسەریدا و ئەو زەویانەمان ڕزگاركرد كە دەستی بەسەریاندا گرتبوو، بەڵام داڵدەدەرەكانی ماون”.

بە وتەی عەللاوی”زۆرێك هەن لە وڵاتدا بەدوای نیشتماندا دەگەڕێن لەگەڵ ئاوارە و ڕاگوێزراو و پەنابەر و بێسەروشوێنكراوان، وێڕای چەندان سوپای برسی و دەستگیركراو كە تائێستاش لە زیندانەكاندان، ئیتر باس لە چ سەركەوتنێك دەكەن”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان