ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەپێی (٣) هۆکار مارسێلۆ گایاردۆ باشترین هەڵبژاردەیە بۆ جێگەکەی ڤاڵڤێردی


خەڵک سپۆرت

پاش یەکسانبوونی چاوەڕوان نەکراوی یانەی بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر یانەی سلاڤیا پراگی چیکی، ئیدارەی یانە ئیسپانیەکە کەوتونەتە هەوڵدان بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، ئەنجومەنی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی چیتر ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی توانای بەرەوپێشبردنی پێکهاتەی یانەکەیانی نەماوە و کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێنن.

بەپێی سەرچاوەکە، چەندین ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی ڤاڵڤێردی، بەڵام لەهەمووان نزیکتر مارسێلۆ گایاردۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیڤەرپلەیتی ئەرجەنتینیە، ناوهێنانی ئەم ڕاهێنەرەش بۆ سێ خاڵی گرنگ دەگەڕێتەوە:

١. ئەو ئاستە خەیاڵیەی لەگەڵ یانەی ڕیڤەرپلەیت پێشکەشی دەکات.

٢. بوونی پەیوەندیەکی توندوتۆڵ لەگەڵ لیۆ مێسی، تەنانەت ئەفسانەکەی بارسا لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی باشترین ڕاهێنەری جیهاندا دەنگی بە گایاردۆی هاونیشتیمانی داوە لەم وەرزەدا.

٣. پیاهەڵدانەکانی پیپ گواردیۆلا بۆ گایاردۆ، گواردیۆلا ڕایگەیاندووە :” لەڕاستیدا من سەرم سوڕماوە لەوەی ناوی گایاردۆ لە لیستی باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهاندا نییە، زۆریش سەرسامم بەوەی لەگەڵ ڕیڤەرپلەیت کردویەتی! ڕاهێنەرێکی کارامەیە و هیوادەخوازم پێکهاتەکانمان ڕووبەڕو ببنەوە”.

جیهانی

مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە


خەڵک

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە.

دوای ئەوەی  چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی  بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات.

هاوکات باس لەوەش دەکات  ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو.

سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان