ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

لەیلا قاسم کێ بوو؟ چی لەسەر چیرۆکی خۆشەویستیەکەی دەزانیت؟

خێزان

لەیلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە، چالاکوانێکی سیاسیی کورد بوو، کە ڕژێمی بەعسی عێراق لە بەغدا لە سێدارەی دا. لەیلا قاسم وەک یەکەم کچی شەھیدی خەباتی کورد دەناسن.

قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە، ساڵی ١٩٧١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. ھەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) خەریکی خوێندن بوون. سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە.

لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە. لەیلا لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. لەیلا کە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوەی ھەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی عێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێکۆشانی لەلای لەیلا قاسم دروستکردبوو.

لەیلا ھەر زوو ئاشنایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێکخستنەکانی نەتەوەکەیدا پەیداکرد. ساڵی ١٩٧٠ لە ڕێگای سەلام قاسمی برا گەورەکەیەوە پێوەندی بە بزاڤی سیاسیی نەتەوەکەیەوە کردووە و لەنێو ڕیزەکانی ‘یەکێتیی قوتابیانی کوردستان’ خەبات و تێکۆشانی بەڕێوەبردووە. له‌یلا ساڵی ١٩٧٠ بویه ئه‌ندامی پارتی دموکراتی کردستان. لەیلا قاسم لەنێو قوتابییە کوردەکانی زانکۆی بەغدا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە وشیارکردنەوە و ڕێکخستنیان. لە کاتێکدا کە دەگوترا ژن ناتوانێت شانبەشانی پیاوان لە شار و لە شاخ و لە دێھاتەکاندا خەبات بکات، لەیلا بە پێچەوانەوە شانبەشانی قوتابییە کوڕەکانی کورد خەباتێکی بەرفراوانتری بەڕێوەدەبرد و دژ بە نایەکسانی مافەکانی ژنان و پیاوان بوو، بەتایبەتیش کە بۆ خودی خۆی لە بواری کۆمەڵناسیدا دەیخوێند و لە ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی کورددا تێگەیشتبوو.

لەیلا قاسم لەگەڵ یەکێک لە ھاوڕێکانی خۆی بە ناوی جەواد ھەمەوەندی کە بەیەکەوە خەبات و چالاکییان دەکرد، زۆر یەکتریان خۆشدەویست. ئەگەرچی لەیلا خوێندکاری زانکۆ و جەوادیش کرێکاری یەکێک لە کارگەکانی بەغدا بوو، بەڵام خۆشەویستییەکی بێسنووریان لەنێواندا ھەبوو. لەیلا ھەر بەڕێگەی جەوادیشەوە بۆ ماوەیەک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان چووە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگەوە. ئامانجی لەیلا قاسم لەمەدا زیاتر ناسینی ڕەوشی سیاسی کورد و بە شێوەیەکی باشتر بەڕێوەبردنی خەباتی ڕێکخستن بوو لەنێو شارەکاندا.

 

لەیلا قاسم و جەواد ھەمەوەندی ھەردووکیان ھاوبیر و کۆک بوون لە پرسەکاندا لەپێناو سەرکەوتنی دۆزی گەلەکەیاندا. لەیلا بە خەبات و تێکۆشانی خۆی سەلماندی کە ژنانیش شانبەشانی پیاوان دەتوانن خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەیان بەڕێوەببەن.

لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٧٠ کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان بە قۆناخێکی ھەستیاردا تێپەڕ دەبوو، لەیلا قاسم و جەواد و ھاوڕێکانیان سەرباری نکۆڵیکردنی ڕژێمی بەعس لە ھەبوونی گەلی کورد، ئەوان سوور بوون لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلەکەیان. ھەروەھا لەیلا و جەواد لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٤ بەیەکەوە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییان لەسەر کۆمەڵگەی کورد ئەنجامدابوو و لە دەرفەتێک دەگەڕان کە بڵاوی بکەنەوە. بەڵام بەھۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردایەتی کورد و ڕێژیمی عێراق و دەستپێکردنەوەی شەڕ و پاشانیش بەھۆی گیرانی لەیلا قاسم و جەواد و ھاوڕێکانی تریان دەستنووسی لێکۆڵینەوەکەشیان لەلایەن سیخوڕەکانی حکومەتی عیراقەوە لەناوبردرابوو.

لەگەڵ بەرفراوانبوونی شەڕەکان لە ساڵی ١٩٧٤دا، دەزگا ھەواڵگرییەکانی ڕێژیمی بەعس بەردەوام و زۆر بەتوندی چاودێری یەک‌بەیەکی تاکەکانی کوردییان دەکرد. بۆیە ئەوەندەی نەبرد لە ڕۆژی ١٩٧٤/٠٤/٢٨دا لەیلا قاسم و چوار لە ھاوڕێکانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھێزەکانی ئاسایش و سەربازی ڕێژیم لە بەغدا دەستگیرکران. ڕۆژنامەی الصورەی زمانحاڵی ڕێژیمی بەعسی دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی عێراق، لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێڕەشێوێن و تیرۆریست بەناو کرد، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەکیشیان بچووکترین کردەوەشیان لەسەر ئاشکرا نەبوو.

لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری بەعسدا بێ باکانە ڕایگەیاندبوو: “بە کوشتنی من ھەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم.” ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەک نەیتوانی بڕیاری پەشیمانی بە لەیلا دەربڕێت.


ڕێژیمی بەعس بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری کورد یەکسەر دوای دەستگیرکردنیان دادگایەکی نادادوەرانەی دژ بە لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی بەڕێوەبرد و بڕیاری لەسێدارەدانیانی بۆ دەرکرد. ھێشتا دوو ھەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو، کە کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٩٧٤/٠٥/١٢ لەیلا قاسم و ھەر چوار ھاوڕێکەی لەسێدارەدران. سەلام قاسمی، برای لەیلا قاسم، بە ماوەیەک دوای لەسێدارەدانی لەیلا ھەر لە بەغدا لەلایەن بەعسییەکانەوە کوژرا. تاوانی سەلام قاسم تەنیا ئەوە بووە کە وێنەی لەیلای خوشکی ناردبوو بۆ دەستی قوتابیانی کورد و ئەندامانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات. دایک و باوکی لەیلا قاسمیش بەھۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان، ھەر زوو بە کۆست و خەمێکی گەورەوە سەریان ناوەتەوە و کۆچی دواییان کردووە.

ھەواڵی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم بە کوردستاندا بڵاو بۆوە. ھەروەھا ھەندێک لە چاپەمەنییەکانی ئەوساکەی جیھان ھەواڵی لە سێدارەدانی لەیلا قاسمیان وەک لەسێدارەدانی یەکەم ژن لە مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوکردۆتەوە. بێگومان لەسێدارەدانی کچە کوردێک بەدەستی ڕێژیمی عێراق کاریگەرییەکی گەورەی کردە سەر لاوانی ئەو سەردەمەی کورد، کە ئەمەیش بووە ھۆی ئەوەی بە ھەزاران لاوی کورد پەیوەست بن بە دۆزی گەلەکەیان و ڕوو لە چیاکان بکەن.

دوای لەیلا قاسم لە سەرتاپای کوردستان ھەزاران منداڵی کورد بە ناوی لەیلاوە ناونران. لەیلا قاسم بوو بە چیرۆک و داستان و ھەڵبەستی شاعیرانی گەورەی کوردی وەک جگەرخوێن و هێمن و زۆری تر. هەروەک هێمن لەسەر قارەمانی لەیلا دەڵێ:

 

کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من          لە بسکت رەشترە مانگەشەوی من
برۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە          کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێری!                 بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نیە میدالی ئیفتخارە                      کە بوومە قارەمانی میڵەتی خۆم

 

سەرچاوە: Leyla Qasim: symbol of freedom, and Independence”. The Kurdistan Tribune

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی مێژوویی مرۆڤەکان کە زیانەکەی چەندین ملیار دۆلار بووە

خێزان

هەموو کەس لە ژیاندا هەڵە دەکات، بەڵام قەبارەی هەڵەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی کەسەکانە کە چەندین ملیۆن دۆلار زیانیان بە کۆمپانیا و وڵاتەکانیان گەیاندووە.

 

-کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون بە ناوی Lotus Riverside لە شەنگەهای دروستکرا کە لە کۆمەڵێکی زۆر شوقەی ١١ قات پێکهاتبوو، بەر لەوەی بفرۆشرێن بەهۆی خراپی کوالێتیەوە یەکێک لە شوقەکان داڕما، کە زیانێکی گەورەبوو بۆ وڵاتەکە.

-لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای میترۆی فەڕەنسی بایی ١٥ بلیۆن یۆرۆ  شەمەندەفەری تازەی بۆ هێڵی میترۆ کڕی، بەڵام شەمەندەفەرەکان ٢٠ سانتیمەتر پانتر بوون لە کونی هێڵی میترۆکە، گەڕاندنەوەی شەمەندەفەرەکان ٥٠ ملیۆنی دیکە زیانی بۆ وڵاتەکە هەبوو.

-حکومەتی ئیسپانیا بڕی  ٢ بلیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ دروستکردنی ژێر دەریاییەک، بەڵام دواتر سەرکەوتوو نەبوون لە کارەکەدا و ژێر دەریایەکە نەیدەتوانی بە باشی لە ژێڕ ئاودا کار بکات.

-لە ساڵی ١٨٦٧ ڕووسیا بە بڕی ٧،٢ ملیۆن دۆلار ئەلاسکای فرۆشت بە ئەمریکا چونکە پێیان وابوو خاکێکی سەهۆڵبەندانی بێسودە، بەڵام دواتر زانیان کە بایی چەندین بلیۆن دۆلار سامانی سروشتی تێدا بووە.

-لە لەندەن باڵەخانەیەکی گەورەی شوشەیی دروستکرا کە دواتر بە هۆی تیشکدانەوەی خۆرەوە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی دیکەی دەسوتاند، هەر بۆیە بە ناچاری ڕوکەشی باڵەخانەکە گۆڕدرا.

-بەهۆی خراپی لە دروستکردن، ناوەڕاستی  پردێک لەسەر ڕوباری Han  لە کۆریا بەربویەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٩ جۆری جیاواز کچ هەیە لە دونیادا، تۆ لەکامیانیت؟

خێزان

کۆمەڵێک وێنە کە دەیسەلمێنێت چەند جۆرێکی جیاواز کچ هەیە لە جیهاندا، تۆ لەکامیانیت؟

 

– دوو کچی جیاواز لە هەمان تەمەندا

 

– یان حەزت بە پیڵاوی ئاسودەیە یەن ستایل و مۆدە

– یان سێڵفی شێتانە دەگریت یان وروژێنەر

– یان جلی ماڵەوەی ئاسودەت لەبەردایە یان سەرنجڕاکێش

– یان خواردنت دەوێت یان گوڵ

– یان بۆ ساڵێک یەک جۆر ماکیاژ بەکاردەهێنیت یان لە ماڵەوە دووکانێکی ماکیاژت هەیە

– یان ئنیستاگرام و سناپچات بۆ شتی ئاسایی ڕۆژانە بەکاردەهێنیت یان بۆ وێنەی جوان و ناوازە

 

 

– یان کەسێکی کلاسیکیت یان مۆدێرن

 

– دەربڕینەکان بۆ هەمان دۆخ لە نێو کچاندا زۆر جیاوازە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەنی  پێکەنیناوی دەری دەخات بوون بە باوک چۆنە

خێزان

باوکەکان زۆر جوانن بەتایبەت ئەو کاتەی دەیانەوێت بە زۆر منداڵەکانیان ژیربکەنەوە و کەم جار هەن سەرکەوتووبن، ئەمانە دە وێنەن کە دەری دەخات بوون بە باوک چەندێک قورسە، نوسینەکانی سەرەوەی وێنەکان بخوێننەوە تاوەکوو لە بابەتەکە تێبگەن.

 

-هەرگیز بیرت ناچێت کە باوکیت وا دەزانیت سندووقی مارکێتەکەش لە دەستت ڕادەکات

 

-بەهێز دەبیت لە ڕووی هەڵگرتنی شتەکان و منداڵەکانت

 

 

-ڕۆژ ئاگات لە خۆت نییە چوونکە منداڵەکەت ناهێڵێت بە شەودا بخەویت

 

-خۆشاردنەوەش هەندێک جار پێویستە تاوەکوو بزانیت چ دەگوزەرێت

 

-دەبیتە شارەزایەکی بواری زمانەوانەی چوونکە پرسیاری جۆراوجۆرت لێدەکات و تۆش ئەبێت یەک بە یەکیانی وەڵام بدەیتەوە

 

-دەبێت دیبلۆماسی بیت و بە دانووستان کێشەکانتی لەگەڵدا باس بکەیت

 

دەبێت خۆت ئامادە بکەیت بۆ پرسیاری قورس و هەندێک جاریش دەبێتە زانیاری نوێ بۆت

 

-ئیدی هەموو بابەتێکت کە دەیگێریتەوە دەبێت بڵێیت لەگەڵ منداڵەکەمدا بووم

 

-هەندێک جار لێدان دەخۆیت وەک کەسێکی تەواو لاواز، ئەمەش تەنها بۆ دڵخۆشکردنی منداڵەکەت دەکەیت

 

-منداڵە کچەکەت وەک شاژنێک دەتڕازێنەتەوە تۆش نابێـت فززەت لێوە بێت

 

-جار جار پێویستە ببیتە ئەسپ تاوەکوو منداڵەکەت ژیر بکەیتەوە و بیانووی ببڕیت

 

-کۆمەڵێک شت هەن کە خۆت نەتبووە کاتی منداڵی حەزدەکەیت هەر ئێستا بۆی بکڕیت

 

-دەبیتە ئەکتەرێکی نێو زنجیرە ئەفسانەییەکان و بەدەست خۆشت نییە هەر دەبێت ڕۆڵەکە ببینیت

 

-دەبیتە داهێنەرێکی تازە

 

-باوکێکێ نموونەیییە هێشتا منداڵەکەی نەخەواندووە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان