ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

دڵنیا کاموسی دۆخی تەندرووستی خراپە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە

خێزان

خانمە ڕاگەیاندکار و مۆدێل دڵنیا کاموسی وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

دڵنیا کامۆسی ڕایگەیاندووە کە لەناکاو دۆخی تەندرووستی تێکچووە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە هەواداران و هاوڕێکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیان بڵاوکردۆتەوە و هیوای زوو چاکبونەوەیان بۆ خواستووە.

پێشتریش دڵنیا کامۆسی لە بارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دەستی وتبووی”دەمویست نەشتەرگەری بۆ دەستم بکەم، چونکە وەک دەزانن چەند پەنجەیەکم نییە، بەڵام هەست دەکەم شتێک کە خودا پێی دابیت دەستکاری ناکرێت، چونکە زۆر شتی دیکەشت لێ دەستێنێت، هەر بۆیە جارێ ئەو نەشتەرگەرییەم نەکردووە و بەنیازیش نیم بیکەم، ئیدی نازانم لە داهاتوودا چۆن دەبێت”

دڵنیا کاموسی لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری بۆکان لە دایک بووە و ماوەی زیاتر لە ٧ ساڵە لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبات و ناوبانگێکی زۆری هەیە.

هەواڵەکان

ڕۆژ کەریم گۆرانی بۆ (هاوڕێ) دەڵێت

خێزان

هونەرمەند ڕۆژ کەریم سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆکلیپێکی نوێی خۆیەتی، کە گۆرانییەکە بەسەر هاوڕێ و غەریبیدا وتوویەتی.

هونەرمەند ڕۆژ کەریم لە بارەی بەرهەمەکەیەوە ڕایگەیاند «ئەم بەرهەمە نوێیەم گۆرانییەکە بە ناوی (هاوڕێ) کە باس لە دووری و غەریبی و دووربوون لە هاوڕێ نزیکەکان دەکات و ئەو هەستە دەردەبڕێت کە مرۆڤ لە تەمەنێکدا ئیدی حەز دەکات بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی و لە نیشتیمانەکەی خۆیدا بژی.»

ڕۆژ کەریم وتوشیەتی: «بەرهەمەکە لە تێکستی نەوژین سۆرانە و خۆم کاری ئاواز و میوزیکم بۆ کردووە، کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکەش لە لایەن هەردی عومەرەوە ئەنجام دراوە.»

هونەرمەند ڕۆژ کەریم لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ـەوە دەستی کردووە بە کاری هونەری و ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

جوتیارێکی کورد دەڵێت جۆرە ترێیەکی تایبەتی لە بازاڕی ڕەشدا هێناوەتە کوردستان کە بەهاکەی سەدان ملیۆن دۆلارە، وێنەکانی ببینە

خێزان

جوتیارێکی کورد بەناوی شێخ سدیق کە خاوەنی کێڵگەیەکی کشتووکاڵییە لە ناوچەی (سیتەک) لە نزیک شاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات کە جۆرە ترێیەکی تایبەتی لە بازاڕی ڕەشدا هێناوەتە کوردستان کە بەهاکەی سەدان ملیۆن دۆلارە.

ئەو جوتیارە ڕایگەیاندووە”ئه‌و ترێیه‌ ساڵانه‌ به‌ به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می ھەیە و هه‌نارده‌كردنی بۆ وڵاتان قه‌ده‌غه‌یه‌ من له‌ بازاڕی ڕه‌ش ده‌ستم كه‌وتووه‌”

ئەو جوتیارە وتوشیەتی”له‌ ئوردن و جه‌زائیر و سعودییه‌وه‌ رۆژانه‌ داوای قه‌ڵه‌مم لێ ده‌كه‌ن به‌ڵام من تا جوتیاری خۆمان وه‌ستا بێت قه‌ڵامی ئه‌م ترێیه‌ ناده‌مه‌ ئه‌وان، ئه‌م جۆره‌ ترێیه‌ بێ به‌كارهێنانی سه‌ماد و ده‌رمان به‌رهه‌م دێت و ته‌نها په‌ینی قارچكی تێده‌كرێت، بۆ سه‌رجه‌م خاكی كوردستان له‌باره‌ و چەندین تام و بۆنی جیاوازی ھەیە گرنگترنیان بریتین لە تامی گوڵاو و تامی شیرە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەم کچە کوردە هەموانی هەڵخڵەتاند، چی کردووە؟

خێزان

کچێکی کوردی دانیشتووی ئەوروپا بەناوی (باڤی) لە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەند سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی، بەبێ ئەوەی ناوی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا بکات ڕۆڵی سەنا بەرزنجی بەرجەستەکردوو و هەموانی هەڵخڵەتاند.

لەپاش بڵاوبونەوەی ڤیدیۆ کلیپەکە هیچ ناوێکی ئەو کچە مۆدێلە بەدیار نەکەوت، تەنانەت سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردیش هیچ ئاماژەیەکیان بەناوەکەی نەدا تا هەموان وابزانن ئەوە سەنا بەرزنجیە، تەنانەت سەنا بەرزنجی وێنەکەی خۆی و نەڤید زەردی بڵاوکردەوە و وا نیشانی دا کە وێنەی خۆیانە.

بەڵام دواجار ئەو کچە کوردەی کە ڕۆڵی سەنا بەرزنجی ئاشکرا دەکرد ناوی خۆی ئاشکرا کردوو و ئاماژەی بەوەشدا کە “ئەو سەنا بەرزنجی نییە” و تەنها ڕۆڵی ئەوی بەرجەستە کردووە.

سەنا بەرزنجی بۆخۆی ئاماژەی بەوەداوە کە دەرنەکەوتنی لە کارەکانیدا بە پلانە و  لە ئەلبومە نوێکەیدا بە گۆرانییەک باس لە ژیانی خۆی دەکات کە چۆن کاری هونەری دەستپێکردووە بێ ئەوەی دەربکەوێت کە ئەوەش هەمووی بە پلان بووە و هیچ وێنەیەکی خۆی بڵاونەکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان