ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ۲۳ تاوانباری ڕاگەیاند

 

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ۲۳ تاوانباری ڕاگەیاند.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی رابردوو ژمارەیەک تاوان ڕوویانداوە و بەهۆی تاوانەکانیشەوە 23 تاوانبار ده‌ستگیركراون لەکۆی ئەم ژمارەیەش 8 تاوانبار خۆیان ڕاده‌ستی هێزەکانیان کردووە، یه‌كێكیان سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه‌ .

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت دەشڵێت، تاوانبارەکان لەسەر تاوانی جیاواز دەستگیرکراون کە ٦ حاڵەتیان کوشتن بووە و لەسەر ۷ تاوانی دزیش 12 تاوانبار ده‌ستگیركراون دوو کەسیشیان لەسەر تەقەکردن و ڕێگری لەخەڵک و چوونە سەرماڵان دەستگیرکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیان ماده‌ی هۆشبه‌ریان لابووە .

باسی لەوەشکرد، بەشێک لەتاوانبارەکان لەسەر شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزی دەستگیرکردووە، کەسێک لەسەر فێڵکردن دەستگیرکراوە.

سەبارەت بەتەقەکەرەکەی بازاڕی ئیسکانیش وتی، تاونبارێك بوو ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ شه‌ش داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ له‌ دزی و ته‌قه‌كردن و چونه‌ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك ، دوایین جار لەبازاڕی ئیسکان تەقەی کردووە لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، سەڕەڕای ئەوەش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كه‌سێك كردبوو ئه‌گه‌ر بڕی سێ ده‌فته‌ر دۆلاری پێنه‌دات ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌س و كاری، کەس و کارەکەشی ۲ سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

ریکلام

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان