ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای دۆلار دابەزی

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكییەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دوەەمی 2019، بەپێی ئاڵوگۆڕی بازاڕی دراو گۆڕینەوەی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار دینارە.

بەپێی زانیارییەكان، 100یۆرۆ بە 134 هەزار و 750 دینار و 100 پاوەندیش بە 156 هەزار دینارە، هەروەها 100 لیرەی توركی بە 21 هەزار و 250 دینار و 100 هەزار تمەنیش بە 10 هەزار و 750 دینارە.

ئابوری

سەبارەت بە مووچە، دڵنیایی دەدرێتە مووچەخۆرانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، موچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گویرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دڵنیاییەك لەبارەی مووچەی هاوڵاتیانەوە دەمێكە بڵاودەبێتەوە كە گوایە حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگرێت، یەكەم شت خەڵكی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر موچەكانیان نیە و ناشبێت.

وتیشی”مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، كەی بودجەی سالی ٢٠٢٠ هاتە پەڕلەمانی عیراق ئەوە بگرە هەوڵی زیادكردنیشی دەدەین نەك كەمكردنەوەی”ز

ئاشكراشیكرد، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی مووچەش دەكەن جگە لە پڕوپاگەندە و ترس نانەوە هیچی دیكە نیە، ڕاستە بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق تا ئاستێك خراپ بووە، بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە عیراق لە هەناردەكردنی نەوت ڕانەوەستاوە، ئەمە لەكاتێكدایە عیراق خاوەنی یەدەگێكی باشی پارەیە كە مەزەندەی ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمەریكیە و هەر بەم بڕە پارەیەی دەتوانێ مووچەی خۆی بدات تاكو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت” دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان دەدەین كە حكومەتی عیراق لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هێڵی ئینتەرنێتی چەند كۆمپانیایەك خاوبووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

چەند كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت هێڵەكانیان خاوكردووەتەوە و ئەوەش نیگەرانی بەشێك لە هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت”هەر كەسێك گلەی هەبوو با پەیوەندیمان پێكەوەبكات”.

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێری هێڵەكانی ئینتەرنێت لە وەزارەتی چاودێری تەواوی كۆمپانیاكان دەكات و لە شوێنێك كۆمپانیاكان هێڵەكانیان خاوبكەنەوە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

وتیشی”هەر هاووڵاتیەك گلەی هەیە لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە دەتوانێت نوسینگەی وەزیر و وەزارەتی گواستنەوە ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكرێت”.

بەشێكی هاووڵاتیان گلەی لە چەند كۆمپانیایەك دەكەن كە هێڵی ئینتەرنێتەكەیان خاوكردووەتەوە و وەك پێویست كارناكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستپێدەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژی شەممە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر داوای كۆسرەت ڕەسوڵ ڕاگیران و بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە كۆبوونەوەكان دەستپێبكەنەوە.

بەپێی زانیارییەكان كۆسرەت ڕەسوڵ لە سەفەر گەڕاوەتەوە و بڕیارە سبەینێ‌ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەستپێبكەنەوە.

پێشتر مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان