ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک ڕێکاری جیاواز کە لە وڵاتان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان داندراوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێکاری جیاوازە کە لە وڵاتان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان داندراوە:

 

-لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا، بە یاسا فرۆشتنی فەرووی ئاژەڵان قەدەغەکراوە

 

لە ساڵی ٢٠١٨ حکومەتی ڕووسیا یاسایەکی دەرکرد بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان کە ئەم خاڵانە لە خۆ دەگرێت:

-دانانی ئاژەڵ لە قەفەزدا لە نێو ڕێستۆرانت و کافتریاکان قەدەغەیە

-بە شەڕدانی ئاژەڵان قەدەغەیە

-کوشتنی ئاژەڵ بە هەر جۆرێک بێت (بە دەرزی یاخود بە بێ ئازار) لە لایەن خاوەنەکەیەوە قەدەغەیە و پێویستە بیباتە شەڵتەرەکان

-لە شەڵتەرەکاندا تەنها مافی کوشتنی ئەو ئاژەڵانەیان هەیە کە نەخۆشی مەترسیداریان هەیە یاخود برینیان سەختە و ناتوانن بژین.

 

 

-لە ئیسپانیا هەڵمەتی بەرفراوان هەیە دژی یاری شەڕکردن لەگەڵ گاکان و تەنانەت یاریەکە لە کەتەلۆنیا قەدەغە کراوە

 

-لە کۆستەریکا دانانی دولفین و حوت لە حەوزدا قەدەغە کراوە

 

-زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئێستا باخچەی ئاژەڵەکان بە جۆرێک درووستدەکەن کە ئاژەڵەکان تێیدا ئازادن

 

-لە دورگەی سانتۆرینی بە یاسا کاری کەرەکان ڕێکخراوە کە گەشتیاران بەکاری دەهێنن، نابێت زۆر ماندوو بکرێن و لە قورسایی ١٠٠ کیلۆ زیاتر هەڵبگرن،

-لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەکارهێنانی ئاژەڵ لە سێرکدا قەدەغە دەکرێت

-لە وڵاتی هیندستان زۆرێک لە ئاژەڵەکان ناکرێنە باخچەی ئاژەڵان و لە ناشناڵ پارکەکاندا بەرەڵا کراون

لە ئیتاڵیا ١٠٠٠ یۆرۆ غرامەیە بۆ ئەو کەسەی ئاژەڵ بەنددەکات

 

ریکلام

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک چارەسەری شێتانە بۆ کێشەکان کە زۆر پێکەنیناویین

خێزان

ئەمەی خوارەوە ١٥ چارەسەری شێتانەیە بۆ کێشەکان کە زۆر پێکەنیناویین: 

کەیسی کۆمپیتەرەکەم شکا، ئەمەم بۆ داناوە

چەکوشی چاک

ئەم مانگایە چاوێکی خۆی ئازار داوە، خاوەنەکەی بەم جۆرە چارەسەری کردووە

کۆمپیتەر نییە و مامۆستا بەم جۆرە درووستی کردۆتەوە

نەعلی درووستکراوی ماڵەوە

جێگامان نەبوو، بەم جۆرە دامان ناوە و ئاوە زیادەکەشی بەکار دەهێنینەوە

دوشی خێرا

هەر خۆم بۆم درووستکرد

ئیتر کاتژمێری نوێمان بۆ چییە!

چارەسەر بوو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک یاری کە دەتوانیت لە ژورەوە بۆ منداڵەکەتی درووستبکەیت و سەرقاڵی بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک یارییە کە دەتوانیت لە ژورەوە بۆ منداڵەکەتی درووستبکەیت و سەرقاڵی بکەیت:

 

ڕێڕەوی ڕۆشتن بە تۆپ

نیشانە گرتنەوە

درووستکردنی پارکی ئۆتۆمبیل

باسکە لە ژورەوە

تۆڕی جاڵجاڵۆکە بۆ ئەوەی شتەکانی پێوە هەڵبواسێت

یاری بیرکاریانە بۆ فێربوونی ژمارە و پیتەکان

یاری ڕۆشتن بە ناو پەت (لەجیاتی لەیزەر) وەک پاڵەوانی فیلمەکان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٠ ڕێگای ناوازە بۆ ئەوەی هەڵەکانت لە بەرژەوەندی خۆت هەڵبگێڕیتەوە

خێزان

هیچکات هەڵەکردن و سەرنەکەوتن لە شتێکدا خۆش نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئیدی چۆک دابدەیت، لە خێزانەوە دیوە گەش و جوانەکەی هەڵەکانت ببینە:

 

-هەڵەکانت بە گاڵتە بگۆڕە، لە بیرت بێت لە داهاتوو بەو هەڵانەت پێدەکەنیت، بۆیە پیویست ناکات ئێستاشتی بۆ تێک بدەیت.

 

-لە ڕێگەی هەڵەکانتەوە فێرببە کە  خۆت بەو جۆرەی کە هەیت قبوڵ بکە و تەنها لەبەر ڕازیبونی کەسانی دیکە قسەی ناڕاست مەکە.

 

-هەڵەکانت فێرت دەکات کە هاوڕێ باشەکانت بدۆزیتەوە و ئەوان لە خۆت نزیک بکەیتەوە.

 

-هەڵەکان وادەکات مێشکت بجوڵێنیت و چارەسەر بۆ شتەکان بدۆزیتەوە.

 

-هەڵەکان وادەکات خۆت بدۆزیتەوە و بڕیاری ڕاست بدەیت لە داهاتوو.

 

-هەڵەکان وادەکات فێری ئەزمونی نوێ ببیت لە ژیانتدا.

 

-هەڵەکان وادەکات ڕێگای نوێی و داهێنانی نوێ بکەیت.

 

 

– هەڵەکان فێری ڕیزبەندیت دەکات لە ژیاندا، بۆ نمونە چی لای تۆ گرنگە و لە پلەی یەکەمدایە:

– تەندروستی

– کار

– خۆشەویستی

– پارە

– هاوڕێیەتی

– کاتبەسەربردن و ڕابواردن

– تاقیکردنەوەی شتی نوێ

 

 

-بەهۆی هەڵەکانەوە کەسانی نوێ دەناسیت و تێکەڵ بە کەسانی دیکە دەبیت.

 

-هەڵەکان وادەکات گۆڕانکاری لە خۆتدا بکەیت، بۆنمونە کێشت دابەزێنیت و وەرزش بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان