ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان هیچ ڕێككەوتنێكیان لەنێواندا نییە


خەڵك-بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی عیراق ئاشكرایدەكات، تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان نییە بۆ ڕووبەڕووبونەوی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان و داواكارییەكانیان بۆ هەڵوەشانەوەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكە، دۆخی عیراق ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكانیش داوای هاوهەڵوێستی لە یەكتر دەكەن و فراكسیۆنەكانیش بە كردەیی هیچ ئامادەكارییەكیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان نەكردووە.

سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ شتێك بە كردەیی لەنێوان فڕاكسیۆنەكان نەكراوە و هەمووی لە ڕاگەیاندنەكان باس دەكرێت.
وتیشی”وەكو فركسیۆنی كۆمەڵ هیچ بابەتێكی لەو شێوەیەمان سەبارەت بە دروستكردنی هاوپەیمانی و كۆدەنگی لەگەڵ باس نەكراوە و پێموانییە بابەتی لەو شێوەیەش هەبێت، لەوانەیە بانگەشەی ڕاگەیاندن بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێندەی بابەتەكان لە ڕاگەیاندنەكانەوە باسی لێوە دەكرێت پێویستە هەنگاوی كردەیی بۆ بنرێت باشترە.

عێراق

ناوی كاندیدی وەزارەتەكان گەیشتە پەڕلەمانی عیراق


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوی كاندیدی وەزارەكانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی گەیشتە پەڕلەمانی عیراق.

پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەڕلەمان ناوی كاندیدی وەزارەتەكانی بەدەست گەیشتووە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناو و ژمارەی كاندیدەكان بكات.

تا ئێستا وەزارەتەكانی نەوت، دەرەوە، داد، بازرگانی، كشتوكاڵ، كۆچ و ڕۆشنبیری لە حكومەتەكەی كازمی بە بەتاڵی ماونەتەوە.

لەو وەزارەتانەش دەرەوەی هی پارتی و دادیش بۆ یەكێتی یەكلابووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 240 كەس لە بەغدا دەستگیركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
پۆلیسی بەغدا لە ماوەی 24 كاتژمێردا 242 كەسی بە هۆی سەرپێچیكردنەوە دەستگیركرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 210 كەسیان بە هۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكانی قەدغەی هاتووچۆوە دەستگیركرد و دەستیش بەسەر 20 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكدا گیرا.

ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر كەسێك كە چەكی بێ مۆڵەتی پێبووە.

هاوكات سێ كەسیش كە بە سەرخۆشی رێگرییان لە خەڵك كردووە، لەگەڵ 28 سواڵكەر دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زۆترین حاڵەت لە بەغدا تۆماركراوە
عیراق، 781 كەس تووشی كۆرۆنا بوون


 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 781 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە چاكبوونەوەی 587 كەسیش دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 781 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 587 كەسیش چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 262 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 262 حاڵەت، مەدینە توب: 66 حاڵەت، بەغدا كەرخ، 109 حاڵەت،، بەسرە: 41 حاڵەت، نەجەف: 19 حاڵەت، سلێمانی: 46 حاڵەت، هەواێر: 6 حاڵەت، دهۆك: 52 حاڵەت، كەركوك: 35 حاڵەت، كەربەلا: 11 حاڵەت، دیالە: 8 حاڵەت، بابل: 33 حاڵەت، میسان: 35 حاڵەت، دیوانیە: 7 حاڵەت، زیقار: 28 حاڵەت، موسەننا: 18 حاڵەت، ئەنبار: 5 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 21 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش دەكات لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو.

وەزرەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 8168 كەس و لەو ژمارەیەش 256 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4095 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 3817 كەسن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان