ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا
ئەپی تیک تۆک مەترسی درووست کردووە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا

خەڵک-
تیک تۆک یەکێکە لە ئەپە نوێکان کە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لەلایەن گەنجاوە و ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە و بەشێکی زۆری ئەم بەکارهێنەرانە لە ئەمریکان، و لەلایەن کۆمپانیای بایت دانسی چینییەوە بەرێوە دەبرێت و هاوکات لەماوەی ڕابردوودا مۆبایلێکی زیرەکیشی ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا فایلێکی تایبەتیان کردووەتەوە بۆ کۆمپانیای بایت دانس کە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی زانیارییەکانی بەکارهێنەران دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیاکە و چاودێری زانیاری بەکارهێنەران دەکرێت.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هاتوونەتە ناو باسەکەوە و داوای لێکۆڵینەوەی ورد دەکەن بەهۆی ئەوەی ئەگەر گومانەکە بسەلمێنرێت ئەوا مەترسییە بۆ ئاسایشی نەتەوەی ئەو وڵاتە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی پێشووشدا کۆمپانیای هواوی تۆمەتبار کرابوو بەوەی سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەراوە دەکات، گەشتبووە ئەوەی بەتەواوی مۆبایلەکانی هواوی تووشی کێشە ببنەوە و چیتر کۆمپانیا ئەمریکییەکان پشتگیری نەکەن.
ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا
یاری Free Fire دابەزێنە جێگرەوەی پەبجی و فۆرتنایت
خەڵک-
فریفایەر یارییەکی باتڵڕۆیاڵییە واتە کۆمەڵێک یاریزان لە چوارچێوەی نەخشەیەکدا یاری دەکەن بۆ مانەوە هەتاوەکوو کۆتا کەس، یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٧ دا ڕاگەیەنراوە لە ئێستادا نزیک دەبێتە لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر و یارییەکە چەندین تایبەتمەندی و جیاکەرەوەی گرنگی هەیە لە پەبجی و فۆرتنایت.
بۆ داگرتنی یارییە بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە | بۆ داگرتنی یارییەکە بۆ سیستەمی ئایفۆن و ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە.
هەروەها یارییەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و گرنگی جیاوازی هەیە لە یارییەکانی دیکە و ئەمانەی خوارەوەش گرنگترینیانن.
١٨ کارەکتەری جیاواز لە یارییەکەدا بەردەستە کە دەتوانیت تاقیان بکەیتەوە و هەریەکە و توانایەکی هەیە و تواناکانیش بەردەست خراون.
بەپێچەوانی پەبجی و فۆرتنایت فریفایەر گەیم پلەیەکەی خێراترە بەهۆکاری ئەوەی ٥٠ یاریزان لە خۆ دەگرێت و کاتێکی کەمتری دەوێت بۆ تەواو کردنی یارییەکانی.
توانایەکی کەمتری کوالێتی شاشەی و ڕامی بەرز و پڕۆسێسەری بەهێزی ناوێت و لەسەر زۆر بەی مۆبایلەکان کاردەکات، لەبەر ئەوەی کێشی تەنها ٥٠٠ مێگابایتە و لەسەر مۆبایلێکی ١ گێگابایت ڕام بە ئاسانی کاردەکات، کە لە کاتێکدا یارییەکانی دیکە لەسەر ٣ گێگابایت ڕام و زیاتریش بە توانایەکی بەرز کارناکەن.
ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا
هواوی بە توانایەکی زۆر زیاترەوە پڕۆسێسەری Kirin 1020 لە ساڵی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت

خەڵک-
زانیارییە نوێکان لە بارەی پڕۆسێسەرە نوێکەی هواوییەوە بڵاوبوویەوە و پێشبینی دەکرێت نەوەی داهاتووی پڕۆسێسەرەکەی هواوی Kirin 1020 بە ڕێژەی سەدا ٥٠ خێراتر بێت لە Kirin 990ی پێشوو.
Kirin 990 خاوەنی توانایەکی بەرزە لە تەواوی کارەکانیدا، کە هاوکات پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات، لەم ڕۆژانەشدا زانیارییەکان لە بارەی نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەوە زیاتر بڵاودەبنەوە.
زۆربەی سەرچاوە چینییەکان پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەی هواوی بەڕێژەی سەدا ٥٠ خێراتر دەبێت لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.
هەروەها پڕۆسێسەری Kirin 1020 بە تەکنەلۆژیای TSMC و پێنج نانۆمەتری دەبێت کە وزەیەکی کەمتر بەکاردەبات کە ئەمەش تواناکەی بەرزتر دەکاتەوە.
Kirin 1020 لە چارەکی سێیەمی ساڵی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە کە لەسەر زنجیرەی نوێی مەیت جێگیر دەکرێت واتە Mate 40 کە لە چارەکی چوارەمی ساڵدا و لە کۆتاییەکانی مانگی نۆدا ڕادەگەیەنرێت.
ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا
چۆنیەتی دانانی کات بۆ کوژانەوەی کۆمپیوتەرەکەت بەشێوەی خۆکارانە!

خەڵک-
کۆمپیوتەرەکانمان پڕن لە هەڵبژاردەی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین سوود لە بەکارهێنانی وەربگرین، و لە سیستەمی ویندۆزدا و بەهۆی بەشی تاسک سکێجڵەرەوە دەتوانین وا لە کۆمپیوتەرەکانمان بکەن کاتی بۆ دیاری بکەین و ڕۆژانە و یاخوود بەپێی پێویستیمان خۆکارانە خۆی بکوژێتەوە.
سەرەتا پەنجە بنێ بە دووگمەی ستارت و دواتر لە گەڕانەکەدا بنووسە “Task Scheduler”
دواتریش کرتە لە “Create Basic Task” بکە.
ناوێک دیاری بکە و Next بکە
دواتریش بەپێی هەڵبژاردنی دڵخوازی خۆت ڕۆژانە یاخوود هەفتانە یاخوود مانگانە و بەپێی جۆرەکانی کاتی دیاریکراوی هەڵبژێرە.
هاوشێوەی ئەم وێنەی خوارەوە کاتەکەی هەڵبژێرە و لە چ ڕێکەوتێکەوە دەست پێبکات، و پاشان کاتژمێرەکەی دیاری بکە و ئاگاداربە کاتەی بە شێوازی 24 کاتژمێرییە و دواتر Next بکە.
دواتر وەکو وێنەی خوارەوە “Start a program” هەڵبژێرە و کرتە لە Next بکە.
دواتر بنووسە shutdown.exe
لەو بەشەی خوارەوەیدا /s /f /t 60 بنووسە کە ئەمەش واتە ٦٠ چرکە پێش کوژانەوەی کۆمپیوتەرەکەت timeout ببێت، و کرتە لە Next بکە.
دواتر کرتە لە Finish بکە.
لە کۆتایشدا بەم شێوەی خوارەوە چالاکی بکە، بە تەواوی.