ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ملیاردێرێکی ژاپۆنی دەیەوێت گەشتی بۆشایی ئاسمان بکات لە ڕێی سپەیس ئێکەسەوە!

خەڵک-

مرۆڤ هه‌رده‌م خه‌ونی تازه‌ی هه‌یه‌، خه‌ونی هه‌ندێكمان بچوكن و دێنه‌ دی به‌ڵام خه‌ونی هه‌ندێكمان زۆر گه‌وره‌ن كه‌ كه‌س باوه‌ڕناكات بێته‌ ده‌ی.

كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ئیلۆن ماسكه‌ بڕیاری داوه‌ موشه‌كی ئاسمانی دروست بكات و گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام بدات، ئیلۆن مەسک بیری له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان گه‌شتی تایبه‌تیش بۆ خه‌ڵك دابین بكات، ئه‌و پێی وایه‌ باشترین ڕێگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی ته‌واو بۆ به‌رده‌وام بوونی كۆمپانیای Space X ڕه‌خساندنی گه‌شتی چوونه‌ ده‌وری مانگه‌ بۆ سامانداره‌كانی جیهان، وا دیاره‌ یه‌كه‌م كه‌سیش كه‌ ناوی خۆی تۆماركردووه‌ و حه‌ز ده‌كات ئه‌و گه‌شته‌ بكات ملیاردێری یابانی (یاسوكو مێیزاوا)یه‌.

كۆمپانیا پێویستی به‌پارەیە‌ بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی خۆی، ئه‌و كه‌سه‌ش خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ مانگ له‌نزیكه‌وه‌ ببینێت بۆیه‌ هه‌ردوولا له‌پێناو هێنانه‌ دی ئامانجه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌.

خه‌رجی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ 5 ملیار دۆلاره‌ به‌نزیكه‌یی، وه ‌زیاتر نیه‌ له‌ 10 ملیار دۆلار وه‌ك به‌رزترین ئاست، وه‌نزمترین تێچووش 2 ملیار دۆلاره‌، كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس ته‌نها 5%ی خه‌رجی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌به‌رده‌سته‌ له‌كاتی ئێستادا.

هێشتاش پرۆژه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئاماده‌ نییه‌ به‌ڵكو كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس چاوه‌ڕێی كه‌سانی وه‌ك یاسوكو ده‌كات كه‌ بێت و خه‌رجی گه‌شته‌كه‌ی بدات تا ئه‌وانیش بتوانن به‌شی پێویست بۆ بنیاتنانی كه‌شتیه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، هیچ مێژوویه‌كیش به‌ته‌واوی دیار نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌ ته‌نها چاوه‌ڕێ كردن به‌شی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن بۆ گه‌شته‌كه‌.

سەرچاوە: بیردۆز تێک.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان