ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شاومی کاتژمێری زیرەکی Mi Watch ی ڕاگەیاند کە دیزاینی نزیکە لە کاتژمێرەکەی ئەپڵەوە

خەڵک-

لە کۆنگرەکەی دوێنێیدا شاومی کاتژمێرێکی زیرەکیشی ڕاگەیاند کە نرخێکی گونجاوی هەیە و بە ١٨٥ دۆلاری ئەمریکییە و تا ڕادەیەک هاوشێوەی دیزاینی کاتژمێری ئەپڵە.

کاتژمێرەکە کار بە سیستەمی Wear OSی کۆمپانیایی گوگڵ دەکات بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان، و شاشەکە لە جۆری ئەمۆلێدە و قەبارەی 1.78 ئینجە و خاوەنی ٣٢٦ پێکسڵە بۆ هەر ئینجێکی و باترییەکەی ٥٧٠ میلی ئەمپێرە.

پڕۆسێسەرەکەی Qualcomm Snapdragon Wear 3100 ـە و خاوەنی ڕامێکی یەک گێگابایتە ٨ گێگابایتی بیرگەیە.

کاتژمێرەکە وایفای و بلوتوثی هەیە و پشتگیری تەکنەلۆژیای eSIM دەکات بۆ ئینتەرنێتی 4G، هاوشێوەی مۆبایلەکانی شاومی ڕوکارێکی تایبەتی دیزاین کردووە بۆ کاتژمێرەکەی هاوشێوەی MIUI بۆ مۆبایلەکان.

هەروەها شاومی ئەپی تایبەتی درووستکردووە بۆ ڕیکۆردەر و ئەپی تێبینییەکان و کۆگای تایبەتی خۆی هەیە بۆ دابەزاندنی ئەپەکان، هەواڵە ناخۆشەکە بۆ بەکارهێنەران ئەوەیە تەنها لە چین بەردەست دەبێت بە نرخی ١٨٥ دۆلار.

 

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكایی نازناوی خێراترینی جیهان دەباتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكایی، ژمارەی پێوانەیی وەك خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەشكێنێت و نازناوی خێراترین لە (بۆگاتی شیرۆن) دەستێنێت.

بەپێی ماڵپەڕی (بلۆمبێۆرگ)، ئۆتۆمبێلی (تواتارا) كە لەلایەن كۆمپانیای (ئێس ئێس سی) ئەمریكاییەوە پەرەیپێدراوە، خێراترینی تۆماركرد و خێراییەكەی گەیشتە 508.73 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەمەش لەكاتی تاقیكردنەوەیدا لە ڕێگەیەكی بیابانی خێرا لە لاس ڤیكاس.

ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەری 8 بستۆنی لەسەرە كە تواناكەی دەگاتە 1750 ئەسپ، دیزاینی ئۆتۆمبێلەكەش دە ساڵی پێچووە و لە دیزاینی فڕۆكە جەنگییەكانەوە وەرگیراوە.

كۆمپانیاكەی بەنیازە تەنیا 100 ئۆتۆمبیل لەو ئۆتۆمبێلە ناوازەیە بەرهەم بهێنێت و بیفرۆشێت  بەوانەی لە جیهاندا خواستی كڕینیان هەیە.

پێشتر ژمارەی پێوانەیی خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بە ناوی ئۆتۆمبێلی (بۆگاتی شیرۆن)ی ئیتاڵییەوە بوو كە خێراییەكەی گەیشتە 490 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیلی، ئۆتۆمبێلێکی هاوشێوەیەکی  BMW – X6 دەخاتە بازاڕەوە

خەڵک

 

بریکارانی کۆمپانیای جیلی چینی، نیازی کۆمپانیاکەیان بۆ ناساندن و خستنە بازاری نوێترین ئۆتۆمبێلی(جیلی تەگولا) لە بازاڕەکانی ڕووسیا و ژمارەیەک لەبازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند .

 

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی چین، ڕووکارێکی ناوازەی هاوشێوەی BMW – X6 هەیەو ئەوپەڕی سەلیقەی جوانکاری لە نەخشاندنیدا تیا بەگەرخراوە، هەر لەعەتەر و دەعامی و توڵی دۆسەکان و شێوازی سەرنجڕاکێشی لایتەکانی.

هەیکەلی ئۆتۆمبێلەکە؛ درێژییەکەی 4 مەترە و 60 سم و پانییەکەی 187 سم و بەرزییەکەی 164 سم ، مەودای نێوان هەردوو تەگەرەکەی 270 سم و توانای بەشی دواوەی بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکان 326 لیترە و دەکرێت ئەم توانایە بۆ هەزارو حەوت لیتر زیاد بکرێت ئەگەر ڕیزی پشتەوەی کوشنەکان قەد بکرێت .

جیلی تەگولا، لە ناوەوەیدا چەندین تایبەتمەندی تێدا جێگیرکراوە، لەوانە؛ کوشن کارەبایی پێوەند کراو بە ساردی و گەرمی، ڕوکارێکی فراوانی بەردە شۆفێر، لەگەڵ شاشەیەکی گەورەی هەستەوەر کە دەتوانرێت وەک داشبۆردی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنرێت و وەک ئامرازێکیش بێت بۆ چاودێریکردنی وێنەکانی کامێرای پێشو دوا، کۆنترۆڵی سیستمەکانی فرەمیدیا و ڕێکخستنی ڕێککاریەکانی لێخوڕینی خۆیی تێدایە .

بزوینەری تۆربۆ بە قەبارەی  کە توانای  238 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێربۆکسی  8 نمرەیی یە و تەگەرەکانی پێشوو دوای لە یەک کاتدا هەڵدەسورێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئایفۆن 12 بە چوار جۆری نوێ

خەڵک

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ 4 مۆبایلی نوێی لە ئایفۆنی 12 ئاشکراکرد کە هەموویان پاڵپشتی کراون بە نەوەی پێنجەم 5 G ، تایبەتمەندی نوێ و جیاواز لەخۆ دەگرن، بە تایبەتی لە ڕووی کامێرا و پتەوی و بەرگەگرتن و سادەیی لەبەکارهێنان.

مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن 12 بەنرخی 799 $ دەستپیدەکات  و هەریەکە لە ئایفۆن 12 Pro ، ئایفۆن 12 پرۆ ماکس و ئایفۆن 12 مینی بەنرخی 699 $ ن.

دیارترین جیاوازیەکان

مینی ئایفۆنی 12 بە شاشەیەکی 5.4 ئینج بەرهەمهێنراوە، کە یەکێکە لە باشترین مۆبایلە بچوکەکان لە ڕووی دیزاین و تۆکمەیی و شیاویی بەکارهێنان، کە کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ئەم جۆرە دەڵێت؛ “ئەوە بچوکترین و باریکترین و سوکترین مۆبایلە لە جیهاندا کە نرخەکەی لە 699 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

ئایفۆنی 12 شاشە، 6.1 بچووکتر و سووکترە لە ئایفۆنی 11، شاشەکەی توانایەکی باشتری تری هەیە بۆ بەرکەوتنی زەبر و خێراییەکی بێ وێنەی هەیە بۆ جوڵاندنی ئایکۆنەکان، کە نرخەکەی  799 دۆلارە.

ئایفۆنی 12 Pro هەمان قەبارەی شاشەی ئایفۆن 12ی هەیە، بەڵام کێشی زیاترە بەهۆی تایبەتمەندی لێنزێکی ناوازەی کامێراکەی و نرخەکەی  بە 799 $ دەست پێدەکات .

ئایفۆنی 12 پرۆ ماکس شاشەکەی  6.7 ئینجە، نزیکەی هەمان قەبارەی ئایفۆنی 11 پرۆ ماکسی 6.5 ئینچییە، کە گەورەترین ئامێرە لە ئایفۆنی نوێی 12 و قورسترین ئامێری ناوازەی کۆمپانیاکەیە، کە نرخەکەی بە 1,099 دۆلار دەست پێدەکات.

تایبەتمەندیە هاوبەشەکان

هەر چوار ڤێرژنە نوێیەکەی ئایفۆن 12 بە دیزاینێکی ڕێکوپێکتر و قەراغی تەخت و شاشەی سیرامیک دیزاین کراون 4 ئەوەندەی ئایفۆنی پێشوو تواناو تایبەتمەندییان تێدا جێگیرکراوە.

هەموو مۆبایلەکانی ئایفۆن 12 دژە ئاون، دەتوانن تا قوڵایی 6 مەتر بۆ ماوەی 30 خولەک لەژێر ئاودا بمێننەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەرهەمەکانی پێشوو تەنیا دوو مەتر لە ئاودا توانای کارکرنیان هەبوو.

لە ڕووی ڕەنگەوە، ئایفۆنی 12 و ئایفۆن مینی بە پێنج بژاردە بەردەستن لەوانە: ڕەش ، سپی ، سوور ، سەوز و شین.

ئایفۆنی 12 پرۆ و ئایفۆن 12 پرۆ ماکس، چوارچێوەیەکی کانزاییان هەیە کە بە شێوەکانی زیویی، زێڕین، گرافیت، شین بەردەستن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان