ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان هەڕەشەی بەرپاكردنەوەی شەڕ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و دەڵێت: “ئەگەر ئەمریكا و ڕوسیا پابەندی بەڵێنەكانیان بن، ئێمەش پابەندی ڕێككەوتنەكە دەبین”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە بەردەم پەڕلەمانتارانی حزبەكەی (ئاكەپە) لە ئەنقەرە وتی، “توركیا پابەندی ڕێككەوتنەكانی دەبێت لەگەڵ ئەمریكا و توركیا سەبارەت بە سوریا بەو مەرجەی ئەوانیش پابەندی بەڵێنەكانیان بن”.

ڕاشیگەیاند، كە یەپەگە لە ناوچەكانی تەل ڕەفعەت و مەنبج لە سوریا نەكشاوەتەوە سەرەڕای ئەوەی ڕێككەوتنمان لەگەڵ واشنتن و مۆسكۆ كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەمریكا تا ئێستا بەردەوامە لە دەوریەی هاوبەش لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناو سوریا و وتیشی، “ئێمەش بەردەوام دەبین لە چالاكیە سەربازییەكان لە سوریا تاوەكو ناوچەی ئارام دروست دەكەین”.

ئەردۆغان جەختیشی كردۆتەوە، كە توركیا لە ناو خاكی عیراق و توركیا دەمێنێتەوە تاوەكو بەتەواوی لە گروپە چەكدارەكان پاكی دەكاتەوە و پێویستیشە هەمووان ئەوە باش بزانن.

هەریەكە لە واشنتن و مۆسكۆ ڕایانگەیاندووە، كە شەڕڤانانی هەسەدە كشاونەتەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەردۆغان دەڵێت: “وانییە”.

توركیا لە مانگی ڕابردوودا دوو ڕێككەوتننامەی لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا سەبارەت بە سوریا واژۆ كرد، كە بەهۆیەوە ناوچەی ئارام لە نێوان سەرێكانی و گرێ‌ سپی بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر دروست دەكات و هێزەكانی هەسەدە كشانەوە و هەروەه بە قوڵایی 5 كیلۆمەتر دەوریەی هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی سەربازی ڕوسیا دەبێت و خاڵی چاودێری پاسەوانی سوپای سوریا دەچێتەوە سنوورەكان.

جیهان

بەهۆی پەلامارێكەوە لە حەلەب 5 هاووڵاتی كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی”سانا”ی فەرمی سوریا بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشكراوەتەسەر چەند ناوچەیەكی نزیك لە شاری حەلەب و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی كوژراون و نزیكەی 40 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گروپە چەكدارە توندڕەوەكان ئەو كارەیان كردووە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ گروپێك بكات.

دوای ڕووداوەكە كوژراو و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەكانی شاری حەلەب گواستراونەتەوە.

شاری حەلەب پێشتر لەلایەن چەند گروپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە كۆنترۆڵكرا و ساڵی ڕابردوو سوپای سوریا بە هاوكاری هێزی ئاسمانی ڕوسیا كۆنترۆڵی كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ ڕوسیا و ئەمریكا: توركیا هاووڵاتی كۆمەڵكوژ دەكات و دەڵێت تیرۆریستم كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە ڕوسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگە لە كوشتنی منداڵی كورد لە لایەن توركیاوە بگرن.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “توركیا خانەوادەیەكی كوردی لە نزیك كۆبانێ لە ڕێگەی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كۆمەڵكوژ كرد و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت (7) تیرۆریست كوژران.

مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا و ئەمریكا گەرەنتیكار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە كۆمەڵكوژكردنیان لەلایەن توركیاوە “.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواكاریشە، ڕوسیا و ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی لەناوبردن بكەنەوە ولێپێچینەوە لە لێپرسراوانی تاوانی كۆمەڵكوژییەكان بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەرخۆ بێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەورووپا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەكانی ئێران دەنێرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خۆی ببوێرێت.

لە پەیامێكی یەكێتی ئەرووپادا ڕاگەیەندراوە “خەڵكی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون، بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵیان لە سەرخۆ بێت و لە توندوتیژی هێزەكانی كەم كاتەوە”.

مایا كوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەكات ، بۆچارەسەری كێشەكان دانیشتنیان لەگەڵ بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان