ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێنمایی نوێ‌ بۆ پێدانی مۆڵەتێك بە فەرمانبەران دەردەچێت


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو بە هەماهەنگی وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی و خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بە فەرمانبەرانی میری دەردەكرێت.

د. عەبدولڕەزاق محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، “چەند كۆبوونەوەیەك بۆ دەركردنی ڕێنماییەكانی خوێندنی باڵا بۆ فەرمانبەرانی حكومەت لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان كراون و هەفتەی داهاتووش ڕێنماییەكان پەسەند دەكرێن و بڵاودەكرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی كەرتی خوێندنە، بۆیە ڕێنماییەكان بە شێوەیەك دەبن، كە لە خزمەت چینی فەرمانبەران بن.

دەشڵێت: “ئەوەی تا ئێستاش هەموو لایەك لەسەری كۆكین ئەوەیە، كە دەبێت مۆڵەتی خوێندن بە تەواوی شایستەكانی مووچە و دەرماڵەوە بدرێت بە فەرمانبەر بۆ ئەوەی خوێندنەكەی تەواو بكات”.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 30ی‌ ئایاری 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 37 دۆلار و 73 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 35 دۆلارو 34 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڵگە.. 400 ملیارەكەی بەغدا خراوەتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق، بەشێوەیەكی فەڕمی 400 ملیار دینارەكەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی كرد.

بەپێی نووسراوێكی فەڕمی، كە واژۆی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دەرچووە، ئاماژە بەوەكراوە بڕی 400 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەڕێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندییەوە.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە بڕیاری ئەمینداریەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش كراوە كە تیایدا بڕیاری ناردنی ئەو بەشەی لە پشكی هەرێمداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی زێڕ و دراوەکان لەبازاڕەکانى هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە زەڕەنگەری پێشین وەرگیراوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢٤= ٣٤٠٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢١= ٢٩٨٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨= ٢٥٥,٠٠٠دینار
لیرەی عەیاری 22= 365$

ئۆنس:1719
………..
100$=123,100
100€= 134,500
100£= 150,000
100$= 1,720,000 تمەن (نەقدی)
100$= 675 لیرەی تورکی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان